یه‌كێك له ڕێڕه‌وه هه‌ره گرنگه ئابوورییه‌كانی دنیا، بریتییه له ڕێڕه‌وی غازی كه ئه‌ویش به‌رهه‌مێكی نه‌وتییه، ئه‌وروپا بۆ 70%ی پێداویستییه‌كانی بواره جیاوازه‌كان پشت به ڕێڕه‌وی غازی ده‌به‌ستێت. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه غاز هه‌م تێچووی كه‌متره، هه‌میش باش ده‌گوازرێته‌وه و ده‌شتوانێ كاری گه‌وره‌ی پێ بكرێت به كه‌مترین بڕ و زۆرترین شێوه. بۆ نموونه ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا وه‌ك پشتێنه‌یه‌كی جێگیر ده‌ڕواننه غاز، ئه‌وروپا به گشتی هه‌مان سیاسه‌تی هه‌یه له‌و پرسه‌دا.
كێشه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا له به‌كارهێنانی غازدا نییه، چونكه به چه‌ندان شێوازی جیاواز وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵكو كێشه‌ی ئه‌وروپا نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی غازی سروشتییه، ئه‌وه‌ش ئه‌وروپای گیرۆده كردووه كه چۆن ئه‌م وزه‌یه به نرخێكی گونجاو بۆ وڵاته‌كانی خۆی و هاووڵاتییان به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕووسیا ئه‌وروپا له ڕه‌قبوونه‌وه ڕزگار ده‌كات
ئێسته گرێبه‌ستی گه‌وره له نێوان ڕووسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له پرسی غازدا هه‌یه، ئه‌وروپییه‌كان به‌ناچاری ڕێككه‌وتنی گاز و غازیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كردووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه سێ هێنده‌ی ئه‌وروپا، ڕووسیا سوودی لێ ده‌بینێت.
واته ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا ته‌نیا بۆشایی غاز به‌و ڕێككه‌وتنه پڕ بكاته‌وه، ئه‌وا ڕووسیا چه‌ند كارێكی تری پێ ده‌كات، له‌وانه په‌یداكردنی چه‌ندان ملیۆن دۆلار، چه‌كێكی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌وروپا، كارتی فشار و زلهێزی ئابووریی، ئه‌وه‌ش ئه‌وروپای بێده‌نگ كردووه له‌وه‌ی كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌كه گرنگه‌ی ڕووسیادا بكات.
هه‌ندێك ژماره‌ی مامه‌ڵه‌ی گازی
ته‌نیا له ئه‌مساڵدا، گازپرۆم، 50 ملیار و 200 ملیۆن مه‌تر سێ‌جار گازی سروشتی هه‌نارده‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه، پێنج ملیار و 300 ملیۆن مه‌تر سێ‌جار زیاتره له‌و بڕه‌ی ساڵی ڕابردوو هه‌نارده كراوه، وه‌ك سێرگی كۆبریانۆڤ، گوته‌بێژی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی ئاشكرای كردووه.
نۆرد ستریم2
هێڵی نۆرد ستریم2، هێڵێكه بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیی ڕووسیا له‌ڕێی بۆڕییه‌وه به زه‌ریای به‌ڵتیكه‌وه بۆ ئه‌وروپا، درێژیی هێڵه‌كه هه‌زار و 200 كیلۆمه‌تره. ئه‌و هێڵه نوێیه كه ته‌واو بووه و ته‌نیا خستنه‌كاری ماوه، ساڵانه توانای گواستنه‌وه‌ی 55 ملیار مه‌تر سێ‌جار گازی سروشتی هه‌یه، دیزاینی هه‌ردوو هێڵی نۆرد ستریم و نۆرد ستریم2 به‌جۆرێكه كه ساڵانه 110 ملیار مه‌تر سێ‌جار گاز بۆ ئه‌وروپا بگوازرێته‌وه.
كۆی تێچووی پڕۆژه‌كه 11 ملیار دۆلاره، گازپرۆم به ڕێژه‌ی 50% وه‌به‌رهێنانی تێدا كردووه، ئه‌و بڕه‌كه‌ی تری ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ئه‌وروپی و ڕووسی به‌شدارن تێیدا.
ئه‌م ژمارانه پێمان ده‌ڵێن ئه‌وروپا چه‌نده گیرۆده‌ی ڕووسیایه و له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كدا ڕووسیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، زۆر به ئاسانی ده‌توانێ گرژییه‌كی گه‌وره له ته‌واوی ئه‌وروپا دروست بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاره زیانێكی گه‌وره‌شی بۆ خۆی هه‌بێت.
ئۆكراین فریادڕه‌سی ئه‌وروپا و ڕووسیا
زۆربه‌ی ئه‌و ڕێڕه‌وه غازییانه‌ی كه له ڕووسیاوه ده‌گه‌ن به ئه‌وروپا، به‌گشتی به ناو خاكی ئۆكرایندا تێده‌په‌ڕن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئۆكراین سوودی زۆر له‌و ڕێڕه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێ وه‌ك چه‌كێكی گه‌وره دژی ڕووسیا به‌كاری بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له پرسی به ئه‌ندامبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕووبه‌ڕووی مۆسكۆی بكاته‌وه.
نۆرد ستریم2 كڵاوێك بۆ سه‌ر ئۆكراین
ئه‌م ڕێڕه‌وه هه‌موو كارته‌كانی ئۆكراینای دژی ڕووسیا له پرسی غازدا به‌تاڵ كردووه‌ته‌وه، چونكه ئیتر ئۆكراین ده‌ستی ناگات به بۆڕییه‌كه و ناتوانێ هیچ كارێك دژی ئه‌م بۆڕییه بكات، چونكه هیچ مافێكی به بۆڕییه‌كه‌وه نه‌ماوه و به‌خاكی وڵاته‌كه‌یدا تێناپه‌ڕێت.
ئێسته كه ئۆكراینا ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ببێته به‌شێك له ناتۆ و چه‌ك و مووشه‌ك و كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكای نزیك بخاته‌وه له مۆسكۆ، ڕووسیا ئه‌مه‌ی پێ قبووڵ نییه و نایه‌وێ ئه‌و وڵاته ببێته ئه‌ندامی ناتۆ، هه‌ردوولاش ده‌یانه‌وێ ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت.
جه‌نگه گه‌وره‌كه
مۆسكۆ و كێڤ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، دنیا ده‌ڵێ كاره‌ساتێكی گه‌وره ده‌خوڵقێنێت، ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ به‌ر به‌و كاره‌ساته بگرێت، سزای ڕووسیا ده‌دات، به‌ڵام هه‌رچی بكات ناتوانێ ده‌ست بۆ كارتی غاز به‌رێت، چونكه ئه‌و كارته زیاتر ئه‌وروپا ده‌سووتێنێت نه‌ك ڕووسیا.
چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك جێگره‌وه‌ی مۆسكۆ
ئه‌گه‌ر یه‌ك تۆز دوور بكه‌وینه‌وه له غاز و ڕووسیا شه‌ڕی ئۆكراینا و بنواڕینه نه‌خشه‌ی نه‌وتی كوردستان، ده‌بینین گازی كوردستان له نه‌خشه‌ی ئابووری دنیادا پێگه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی هه‌یه.
ئه‌و ڕێژه غازه‌ی كه له ده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ده‌توانێ به‌ڕێژه‌ی نیمچه‌كامڵ غاز بۆ ئه‌وروپا دابین بكات به هاوكاریی چه‌ند وڵاتێكی تر به‌تایبه‌تی توركیا. شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی قه‌ته‌ر و ئیمارات و ئیسرائیل و میسر و هه‌رێمی كوردستانیش، وه‌ك پێنج سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی غازی سروشتی هێناوه‌ته سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پێنج سه‌رچاوه‌یه بكاته جێگره‌وه‌ی رووسیا بۆ ئه‌وروپا.
خۆ ئه‌گه‌ر توركیا به هاوكاریی ڕووسیا عه‌فرین و ئیدلیبی كۆنترۆڵ نه‌كردایه، بێگومان له ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه غاز ده‌گه‌یه‌نرایه سه‌ر ده‌ریا و به‌م پێشه، دنیای غازی ڕووسیا به‌ره‌و كۆتاییه‌كی بچووك هه‌نگاوی ده‌نا و ئه‌و كارته فشاره به‌هێزه‌ی كه ڕووسیا له‌سه‌ر ئه‌وروپا هه‌یه‌تی نه‌ده‌ما.
چه‌مچه‌ماڵ و مۆسكۆ
بڕێكی ئێجگار خۆر و بێشوماری گاز و غاز له چه‌مچه‌ماڵ، له چه‌ند پێگه و جێ و كێڵگه‌یه‌كدا كۆ بووه‌ته‌وه كه به هه‌زاران ساڵ ده‌توانێ غاز به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌م به‌رهه‌مش ده‌توانێ ڕكابه‌رایه‌تی غازی سروشتی ڕووسیا بكات بۆ ئه‌وروپا، به‌م پێیه‌ش ده‌توانین به ڕێیه‌كی ئاسان ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هه‌ژموونه ببینه‌وه كه ڕووسیا له ناوچه‌كه دروستی كردبوو، خۆ ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بووایه، ئه‌وا ئه‌و چه‌كه سێ به‌رانبه‌ری ئێسته كاریگه‌رتر ده‌بوو له به‌رانبه‌ر ڕووسیادا.
تێبینی:
١-ژماره و داتاكان وه‌رگیراون
٢-هه‌ندێك له زنیارییه‌كان كۆكراوه‌ن