په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌ره جومگه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد به‌نیازی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت بین، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك گرنگییه‌كی تایبه‌ت به‌م كه‌رته بده‌ین و بیكه‌ین به تۆكمه‌ترین و پێشكه‌وتووترین كه‌رته‌كانمان، چونكه پێگه‌یاندنی مرۆڤ و مرۆڤبوون و ته‌نانه‌ت پته‌وكردنی رۆحی كوردایه‌تی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، له قوتابخانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ره‌نگه تاكه رۆژنامه‌نووسێك بم له هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر مافی منداڵه‌كانم و پاراستنیان چووبێتم به‌گژ مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر و په‌روه‌رده و ته‌نانه‌ت حزبیشدا، پاشه‌ڕۆژی خوێندنی منداڵه‌كانم خستبێته مه‌ترسییه‌وه و راپۆتێكی بنكۆڵكاریم كردووه له‌سه‌ر په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كانی هه‌رێم، كه توندوتیژیی ده‌روونی و جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ قوتابیاندا به‌كار ده‌هێنن.
هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كم له‌م شه‌ڕه‌دا نییه به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا زیان به خۆم و منداڵه‌كانم ده‌گه‌یه‌نم، به‌و هیوایه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست بۆ نه‌وه‌كانمان فه‌راهه‌م بكرێت، له كاتێكدا خۆم كوڕه مامۆستا‌م و باوكم له شه‌سته‌كان یه‌كێك بووه له مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ كه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و دوور له توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، منداڵانی په‌روه‌رده كردووه و فێری زانستی كردوون.
نزیكه‌ی 10 ساڵه، كاتێك كچه‌كه‌م له باخچه‌ی ساواین بوو پێی گوتم: "باوكه مامۆستاكان رقیان لێمه و لێم ده‌ده‌ن"، له‌و كاته‌وه له هۆڵی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی هه‌رێمی كوردستان‌م و چاودێری ده‌كه‌م، خۆشبه‌ختانه مامۆستا ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده، خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده و فێركردن و بۆ پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌كانمان.
مامۆستا ئالان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌مخۆری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه، زۆرجار وه‌ك مرۆڤدۆستێك ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سایه‌تییه‌كی پیشه‌ییه و توانیویه‌تی ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه دوور له حزبایه‌تی و سیاسه‌ت، په‌ره به كه‌رتی په‌روه‌رده بدات و هه‌نگاوی زۆر جوان و به‌سوودی ناوه له‌وباره‌یه‌وه، ده‌توانین بڵێین بووه‌ته هێمایه‌ك بۆ پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌كانمان، به‌تایبه‌تی به‌و لێدوانه‌ی كه له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند و گوتی: "پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به لێدان توندوتۆڵ ناكرێت، ئه‌وان قوتابخانه‌یان هه‌یه و فه‌لاقه‌خانه‌یان نییه، هه‌ر مامۆستایه‌ك ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونیی خوێندكار بدات، پله‌كه‌ی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه".
هه‌رچه‌نده به‌پێی هیچ یاسایه‌ك پله له مامۆستا وه‌رناگیرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی مامۆستا ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌رده‌خات به‌رانبه‌ر به‌نه‌وه‌كانمان و به‌رانبه‌ر به په‌وه‌رده و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان.