به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوولی 2022 به چڕی بنكه و باره‌گاكانی هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا تۆپباران كران، هێزه‌كانی دیموكرات له كۆیه و پارتی ئازادیی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه له زڕگوێز، كرانه ئامانج.
هه‌رزوو ئاراسته و بیری هه‌مووان به‌لای ئێران‌دا چوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م سوپای پاسداران به فه‌رمی ڕای گه‌یاند، هێرشه‌كان ئه‌وانن و هۆكاره‌كه‌یشیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هانده‌ر و پاڵنه‌ری فراوانبوونی خۆپێشاندانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون.
ئاكامی ئه‌م هێرشه‌ی ئێران چه‌ندان شه‌هید و برینداری له پارتی ئازادیی كوردستان و حزبی دیموكرات لێ كه‌وته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش دیمه‌نی ئازاربه‌خش و كاریگه‌ر له ناوچه‌كانی نزیك له‌و ڕووادانه به‌دی ده‌كرا، به‌تایبه‌ت كردنه ئامانجی هاونیشتمانیانی سڤیل، هێرشه‌كان چڕ بوون و به‌پێی خه‌مڵاندن، زیاتر له سێ جار ده‌یان كاتیۆشا و درۆنی خۆكوژ، ئاراسته‌ی بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كران.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، بانه، دێولان، سه‌وڵاوا، كامێران، مهاباد، بۆكان، پیرانشار، شنۆ و نه‌غه‌ده، بۆ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌رهه‌ق به (ژینا ئه‌مینی) له تاران كرا، دوكان و بازاڕه‌كان داخران. له‌ناو شاری كرماشان و شاره‌كانی تری ئه‌و پارێزگایه مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه چوو. هه‌روه‌ها له‌ناو شاری ئیلام و چه‌ند شارێكی تری پارێزگاكه، به‌شێك له خه‌ڵك دوكان و بازاڕه‌كانیان داخست، به‌ڵام گوشاره‌كانی حكوومه‌تی ئێران له‌سه‌ر خه‌ڵك به‌رده‌وام بوون، بۆ وه‌ستاندنی مانگرتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ هێرشه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن باره‌گای بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ركۆنه كران، ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه ده‌بێت ئه‌م هێرشانه بوه‌ستێنرێن، چونكه بوونه‌ته هۆی شه‌هید و برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیل و ژن و منداڵی بێ‌تاوان و ئه‌وه تاوانكارییه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ی كرد و دڵنیایی به ئێران دا كه ئه‌م هێرشانه بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه. ئه‌و په‌لامار و بۆردمانانه‌ی ئێران پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی و دۆستایه‌تی و سه‌روه‌رییه، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و له دژی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران چه‌ندان ڕه‌هه‌ندی سیاسی و سه‌ربازیی له دوای خۆی جێدێڵێ، سوپای پاسداران به‌م جووڵه سه‌ربازییه‌ی ده‌یه‌وێ خۆپێشاندانی ده‌یان شاری ئێران بخاته ئه‌ستۆی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، له كاتێكدا له‌ناو دڵی ئێران‌دا كه شاره فارسه‌كانن، خۆپێشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه چوون، ئه‌مه بۆ خۆی لادانه له حه‌قیقه‌تی ڕووداوه‌كان، چونكه ئه‌م ڕووداوه بۆ خۆی ڕاپه‌ڕینێكی گشتییه نه‌ك تایبه‌ت بێت به پێكهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
ئێران به هه‌رس نه‌كردنی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندان جاره هه‌رێم بۆردمان ده‌كات، له كاتێكدا چه‌ندان ده‌وڵه‌ت به ئاشكرا له ئێران ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ناتوانێ ڕووبه‌ڕوو و ڕاسته‌وخۆ به‌رانبه‌ریان بوه‌ستێته‌وه، كه‌چی خاكی كوردستان ده‌كاته ئامانج.
به‌هۆی ناهاوسه‌نگی ژیان، هه‌ڵاوسانی بازاڕ، هه‌ژاری، بێكاری، خراپی دۆخی ته‌ناهی و له دوایه‌میندا شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی، دۆخێكی ناهه‌موار چاوه‌ڕوانی ئێران ده‌كات، به‌و پێیه‌ی خه‌ڵك به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌نگاو و جووڵه‌كانی حكوومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه، ده‌یانه‌وێ به زوویی كۆتایی به‌و ڕه‌شبگیری و ترس و تۆقاندنه بێنن كه سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.