هه‌ر هاووڵاتییه‌کی ئه‌م کوردستانه، به هه‌موو قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه و کاریگه‌ریی هه‌موو لێکه‌وته سیاسییه‌کانیشه‌وه، به تۆزێک هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌توانێت درک به‌وه بکات که کابینه‌ی حکوومه‌تی مه‌سروور بارزانی چ ڕۆژان و وهرزگەلی سه‌خت و تهنگژهئامێزی تێپه‌ڕاند و چۆناوچۆنیش به‌وپه‌ڕی سینگفراوانی و هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌ده‌نییه‌وه سه‌رفرازانه له ئه‌زموونه‌که هاته ده‌ره‌وه.
مه‌به‌ستی من له‌م گوزاره گشتییه چییه؟ دیاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ست ئه‌وه نییه هه‌رجۆره ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر حکوومه‌ت و حوکمڕانیی کوردستان، هه‌یه ڕه‌ت بکه‌مه‌وه و باوه‌ڕم به‌وه نه‌بێت که ڕه‌خنه چه‌نده ده‌توانێت وڵات و سیستمی حوکمڕانی و ته‌نانه‌ت کو‌لتووریی گشتیی سیاسی و پێوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک به‌ره‌و پێش ببات و به ئاقارێکی سه‌رده‌میانه و نیشتمانسازانهیدا به‌رێت. به پێچه‌وانه‌وه وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووسێک شایه‌تی ڕه‌خنه‌ی توند و ته‌نانه‌ت گاڵته‌ئامێزیش له حکوومه‌ت و به‌رپرسانی کابینه‌ی نۆ بووم، ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان کرا و هێنده‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه سازێنه‌ر بوون وه‌ریانگرت و بیریان لێکرده‌وه و پراکتیزه‌یان کرد.
کابینەی مه‌سروور بارزانی ده‌توانین به کابینه‌ی ڕهخنهههڵگریی ناو ببه‌ین، له دانیشتنێکی حه‌مکۆ و کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نووس لەگه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌ندێک ئه‌ندامانی کابینه‌دا که ڤیدیۆکه‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه، حه‌مکۆی ته‌نزکار به زمانێکی تهوسئامێز و زبر، چه‌ندان جار یاریی به وشه‌کانی "ڕاوێژکار" و "ڕاوێژکه‌ر" کرد، دیاره ئه‌مه ڕه‌خنه‌یه‌کی توند و هاوکات تهوسئامێز بوو له ڕاوێژکارانی بارزانی، به‌ڵام به سینگفراوانییهوە گوێی بۆ ڕاگرت و من دڵنیام به باشی بیریشی لێ کردووەته‌وه و هه‌وڵی داوه ئه‌گه‌ر که‌لێنێک له پرۆسه‌ی ڕاوێژکاریی و ڕاو ڕاوێژدا هه‌بووه، پڕی بکاته‌وه. ئه‌م تێڕوانین و به‌سیره‌ته مانای ئه‌وه‌یه حکوومه‌ت و سه‌رۆکه‌که‌ی باوه‌ڕیان به ڕه‌خنه و ته‌نانه‌ت به مانا تهوسئامێزهکهیشی هه‌یه، به مه‌رجێک سازێنه‌ر بێت و له خزمه‌ت ئه‌جێندای ده‌ره‌وه یان گوتارێکی دژه کوردستانی‌دا نه‌بێت.
به‌م زه‌وینه گشتییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پهڕهههڵدانهوهی بیره‌وه‌ریی هاووڵاتییان بخه‌ینه به‌ر سه‌رنج و تێروانینمانهوه، به ڕاستی دووره له ویژدانه‌وه ئه‌گه‌ر کابینه‌ی حکوومەت و ته‌مه‌نی حوکمڕانیی مه‌سروور بارزانیی به دره‌وشاوه نه‌زانین، هه‌ر له سه‌رده‌می کۆرۆناوه تا که‌ڵکه‌ڵه‌کانی بۆ زمانی کوردی، ته‌نانه‌ت له ناوچه دابڕێنراوه‌کان وه‌ک که‌رکووک تا پرۆژه‌ی وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه کوردییه‌کان بۆ زمانه زیندووه‌کانی جیهان و به‌هادان به به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و ئێسته‌یش کاراکردن و سه‌رده‌میانه‌کردنی سیستمی بانکی و جێگیرکردنی هه‌ژماری من.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌سکه‌وتگه‌لی زێڕین و دره‌وشاوه و نیشتمانی کابینه‌ی مه‌سروور بارزانین. له کۆی ئه‌م پرۆسه تاقه‌تپڕووکێنه‌دا، به‌ده‌ر له گوشاری ده‌ره‌کی و له‌مپه‌ره‌کانی به‌غدا و ئه‌جێندا ناوچەی و نێودەوڵەتییەكان، ئه‌وه‌ی وا له هه‌موو شتێک بۆ کوردستان قورس‌تر و خه‌مناکتر بووه، لادانی ناوخۆیی و ده‌ستخستنه ده‌ستی نه‌یارانی کورد له به‌غدا و ناوه‌نده‌کانی تری بڕیار بووه.
مه‌به‌ستمه بڵێم هه‌موو هه‌وڵه‌کانی کابینه‌ی حکوومه‌ت به‌ده‌ر نین له ڕه‌خنه، به‌ڵام دره‌وشاوه و نیشتمانیش بوون و به ئاسانی به‌دی نه‌هاتوون که ئێسته هه‌ندێک که‌س به نهفەسێکی حزبی یان ده‌سته و تاقمیانهوه هه‌موو شتێکی ڕه‌ت بکه‌نه‌وه و دژی بوه‌ستنه‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌یه‌وێت به هه‌ر تێچوویه‌ک بووه، له پارتیی بباته‌وه! ئه‌ی باشه پێگه‌ی خه‌ونه نیشتمانی و کوردستانییه‌کان له ئه‌جێندا و کێبڕکێی یه‌کێتیدا له کوێدان؟ ئایا ئه‌وه دێنێت به مه‌به‌ستی بردنه‌وه له پارتی هه‌موو کوردستان و پێشکه‌وتن و ئامانج و خه‌ونه دێرینه‌کان و قوربانییه‌کانی بخاته مه‌زاد و قوماره‌وه له‌سه‌ر مێزی نه‌یار و داگیرکه‌ر؟ ئه‌مانه پرسیارگەلی هێنده دووبارەن ماندوو بووین!
سیاسه‌ت له کوردستان و چاره‌نووسی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن دۆز و دۆخی کورد، بابه‌تی مه‌زاد و قومار نین له نێوان دوو یان چه‌ندان هێزدا. هه‌ر هێزێک ئه‌مه بکات به ستراتیج و سیاسه‌تی خۆی نه‌ک ته‌نیا خه‌ساری گه‌وره به‌ر دۆزی کورد ده‌خات، به‌ڵکوو له درێژماوه‌دا خۆشی تێدا ده‌چێت. ڕاسته خه‌ڵک زۆر گوشاریان كەوتە سه‌ر و ئێسته‌یش به‌ره‌و حەوانهوهیهکی ڕێژه‌یی ده‌ڕۆن، به‌ڵام له داهاتوویشدا به‌و دیپلۆماسییه‌ی حکوومه‌ت دۆخه‌که باشتر ده‌بێت و به ئاسانی کوردستانیبوون و بێگانه‌په‌رستیی هێزه‌کانیان بۆ جیا ده‌کرێته‌وه و له داوی دیماگۆجی و خهڵکفریواندن تێپه‌ڕ ده‌بن و هێزی ڕاست و چه‌وت به ئاسانی لێك دەكەنەوە.
هه‌ژماری من یه‌کێکە له‌و پرۆژه سه‌رکه‌وتووانه‌ی حکوومه‌ت که له‌ناو سیستمێکی بانکیی سه‌رده‌میانه و جیهانیدا جێگیر ده‌بێت، ئه‌مه نه‌ک ته‌نیا بۆ به‌شێک له چاره‌سه‌ریی پرسی مووچه وه‌ک پردێک، به‌ڵکوو وه‌کوو به‌ره‌وپێشچوونی سیستمی بانکی و گۆڕینی کاروباری داراییە بۆ سیستمێکی گونجاو و مۆدێرن.
ئه‌وانه‌ی وا دژی ئه‌م پێشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆجی و بانکی و سه‌رده‌مییه ده‌وه‌ستنه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كە جکوومه‌ت به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه به‌رته‌سک و تاقمی و حزبییه‌کانی خۆیان ده‌زانن و هه‌ر ئه‌وانه‌ن چاره‌نووس و دۆزی کوردیان خستووه‌ته مه‌زاد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سکه‌وتی دارایی و ئابووریی و قااخچێتی خۆیان، بێگومان ئەوانە لەناو سیستمدا كاژ فڕێ دەدەن و گەندەڵییەكانیان كۆتایی دێ.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له فه‌رمانبه‌ر، مامۆستا و مووچه‌خۆر هه‌ژماری منیان به‌کار هێناوه و پێی ڕازین و کاروباری ماڵیی خۆیانیان پێ ڕاپه‌ڕاندووه، که‌چی هه‌ندێک لایه‌ن و كەسانی نه‌یار و داره‌ده‌ست، له مایەپووچیدا خه‌ریکن پڕوپاگه‌نده دژی کورد و کوردستان دروست ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م کردار و دارهدهستبوونانه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرا له دژی ئاوه‌ها سه‌رکه‌وتن و هه‌وڵێکی ئاشکرا نه‌بێت که ناو‌کی به خه‌ونی کوردستانه‌وه بڕاوه، ئه‌وا هیچ مانایه‌کی تری بۆ نابینرێته‌وه.