ئه‌گه‌ر یادگه‌ی گشتیمان تۆزێک زیت و زیندوو بێت، ئه‌وا ده‌بێت قسه به‌ناوبانگه‌که‌ی ڕه‌یان کلدانی ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی بابیلۆن به ئایدۆلۆجیای حه‌شدی شه‌عبی، بیر بێت که وتی "من سه‌رۆکی یه‌کێتیم!" هه‌ر ئه‌وکات لێره‌وله‌وێ له ڕۆژنامه‌نووسه‌وه تا چاو‌دێر و شیكەرەوەی سیاسی ده‌نگیان به‌رز کرده‌وه و وتیان، ئێمه ده‌زانین ئه‌و قسه سووک و چرووک و بێ بنه‌مایه، به‌ڵام لانیکه‌م له ئاستی میدیاییدا با ڕۆژنامه‌نووسێکی پله سێی یه‌کێتی وه‌ڵامێکی نیوه فه‌رمیی بداته‌وه تا ئه‌مه‌ی پێ بگه‌یه‌نن که ته‌نانه‌ت به عورفی سیاسیی حزبێکی پارجه‌پارچه و لێکترازاویشه‌وه، ناکرێت شۆخی بکرێت، به‌ڵام له به‌رد ده‌نگ بێت له‌و به‌ڕێزانه‌ی ئێسته یه‌کێتییان مۆنۆپۆڵ کردووه و به‌ره‌و ئه‌م خه‌ره‌نده هێناویانه، ده‌نگ ده‌رنه‌هات!
ته‌لیسمی ئه‌م بێده‌نگیه له‌وه‌دا بوو ئه‌وان هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ کلدانی و ره‌وته میلیشیاکانی عێراقدا نییه، ده‌کرێت بڵێین سه‌رۆکی یه‌کێتی جێبه‌جێکاری ئه‌و ڕێکه‌وتن یان ڕێکه‌وتنانه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌دا له‌سه‌ری ڕێکه‌وتووه! هه‌موومان ده‌زانین سه‌رۆکی یه‌کێتی بۆ واژۆکۆکردنه‌وه و ڕێکه‌وتنی ژێر به‌ژێر و تاڵان‌کردنی خاک و زێدی ئێمه، ده‌ستێکی باڵای هه‌یه و بگره ئیشێک جگه له مایکفڕێدان و له‌قه هاویشتن! پێکهێنانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه نهێنی و گرێبه‌سته ژێر به‌ژێرانه‌یه که داهاتووی کوردستان و ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌دات به ده‌می گورگانه‌وه!
ئه‌گه‌ر له یار و نه‌یار، سیاسی و سیاسیبێز، زیز و ئاشت له کوردستان، له‌باره‌ی ڕه‌یان کلدانی بپرسین، به کۆی ده‌نگ ده‌ڵێن، دوژمنی باوه‌کوشته‌ی کورده! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا سه‌رۆکی یه‌کێتیشه! ئه‌مه ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه که نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتوون و ده‌بێت به ڕژدی لێیان ورد بینه‌وه.
ئێمه‌ی ئاسایی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات، پێش 16ی ئۆکتۆبه‌ر کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی هاوشێوه‌ی ناپاکیمان لێره‌وله‌وێ له میدیا و زاری ئاراس و لاهووری جه‌نگی و بافڵه‌وه دی، به‌ڵام چونکه خرۆشاو و شاگه‌شکه‌ی ڕیفراندۆم و ئه‌نجامه‌که‌ی بووین، هه‌ڵوێسته‌مان له‌سه‌ر نه‌کرد تا بزانین شاگه‌شکه‌بوون و شادی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری و هوشیارییه‌کی به قوه‌تت هه‌بێت، ده‌توانێت چۆن وه‌ک مار پێته‌وه بدات و مه‌وله‌وی وته‌نی به "خاڵۆ خاڵۆ بێن به لامانه‌وه و ببنه تووله‌مار بده‌ن به پامانه‌وه". به‌ڵام جه‌خار خه‌ون و تاسووقی ئێمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی، چاوی لی داخستین که بافڵ و ئامۆزاکانی چ پیلانێکیان دژی دۆزی کورد له هه‌موو کوردستان گێڕا!
پیلانێک که تا تا هه‌تایه ناتوانین فه‌رامۆشی بکه‌ین! له‌وکاته‌وه واته له 16ی ئۆکتۆبه‌ری نه‌گریس و خائینکاره‌وه، تا ئێسته بافڵ تاڵه‌بانیی قیبله‌ی ئامانجه‌کانی به‌غدا و عێراقه، به‌ڵام شوکر بۆ خوا به هوشیاریی خه‌ڵکی کوردستان و به وریایی سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کورد له پارتی دیموکراتی کوردستان، تا ئه‌م چرکه‌ساته ته‌نیا و ته‌نیا شکست و سه‌رشۆڕیی به‌شیان بووه، به‌ڵام دیاره بافڵ و عێراقچێتییه شکستخواردووه‌که‌ی، هێشتا هه‌ر له جمووجووڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به ئالیات و له ڕێی میکانیزمی جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی و له سۆنگه‌ی هێزی میلیشیایی و مافیاییەوە، ئه‌م پرۆژه‌ی ڕاده‌ستکردنی کوردستان ببه‌نه سه‌ر!
ئێمه ئه‌وکات و له کاتی دیاریکردنی پارێزگاری که‌رکووک له ئۆتێل ڕه‌شید، زۆر هاوارمان کرد که ئه‌مه پیلان و پلانێکی کوشنده‌یه دژی کورد و بافڵ یان نایبینێ یا هه‌روه‌ک جاران چاره‌نووسی کورد گرینگ نییه بۆی، بەڵكو ئه‌وه‌ی گرینگه لای مه‌به‌ست و ئامانجه داراییەكانی خۆیه‌تی!
پاش ئه‌وه، هه‌رچی زیاتر و زیاتر گوتاری بافڵ به ئاڕاسته‌ی دژایه‌تی و شه‌ڕە دژی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌ت و خه‌ڵکه‌که‌ی، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا /ئێسته ده‌توانین دوور له هه‌ڵای میدیا و هاتوهاواری پێش هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه سایکۆلۆجی و سیاسییه‌کانی زیاتر لێک بده‌ینه‌وه/ ئه‌م مەیلە شەڕانگێزانەمان بینی، دروشمی گۆڕانکاریی له ڕووخاندن و نابووتکردن و... خۆی بینییه‌وه و به چه‌پڵه و هاتوهاوار و فیکه‌ی چه‌ند هه‌رزه‌کارێک خۆی لێ بووبوو به داینه‌مۆ و جه‌نگاوه‌ره ئه‌فسانه‌ییه‌کان!
به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ریخست چ لێبوک و گاڵته‌جاڕێکی لێ ده‌رچووه! ئه‌و هاوارابه‌ی ئه‌وکات کردی، دیاره ئێسته کاریگه‌رییه‌که‌ی له قوڕگیدا ماوە و ئیتر پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بەربینی گرتووه یان هاتوهاواری سه‌ر سته‌یج له کاتی بانگه‌شه‌دا؟
به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه لێره‌دا وه‌ک نیشانه‌یه‌کی تری ئه‌م که‌سایه‌تییه بۆماوه‌یی و میراتخۆر‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی باسی بکه‌م، ئه‌وه‌یه، باکی به‌وه نییه کوردستان به‌ره‌و خه‌ره‌ند و لێواری سامناک به‌رێت (ئه‌گه‌رچی تا پارتی مابێت ئه‌مه له خه‌ونی مه‌یموون ده‌چێت) وه‌ک له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری، به‌های هه‌بوونی پارێزگارێکی یه‌کێتی له که‌رکووک و به بڕیاری ئۆتێل ڕه‌شید، له کیسدانی کۆمه‌ڵێک پله و پۆستی گرینگی چاره‌نووسساز بوو بۆ کورد، جگه له‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی کوردی له خانه‌قین و که‌لار و... دۆڕاند!
ئێسته ڕه‌یان کلدانی هه‌ر به ڕاست هاتووه ببێت به سه‌رۆکی یه‌کێتی و ره‌نگه له‌وێشه‌وه حوکمڕانیی خۆجێیی سلێمانی! ئاماژه‌کان وا ده‌رده‌خه‌ن! ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی یه‌کێتی بۆ ده‌رچوونی کاندیده‌کانی کلدانی له شاره‌کان و به تایبه‌تی سلێمانی خستییه گه‌ڕ و ده‌نگی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خاوه‌ن به‌ربژێری ناو یه‌کێتیشی ده‌رهێنا، به ڕاده‌یه‌کە، مرۆڤ گومان ده‌کات ئه‌مه کاری یه‌کێتی وه‌ک حزبی شه‌هیدان بێت له سه‌رده‌مێکدا! مرۆڤ لای خۆی ده‌ڵێت، ئه‌م کرده‌وه‌یه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نه میلیشیا دژه‌کورده‌کانه‌وه ئیداره ده‌درێت یا له‌لایه‌ن کوڕی مام جه‌لاله‌وه؟
پێم وایه به سه‌رنجدان له‌م ئاماژه و نیشانه سامناک و ڕژدانە، ده‌بێت ئه‌و به‌ناو ئۆپۆزسیۆنانه‌ی هه‌میشه ڕووی ده‌میان له پارتی و حکوومه‌تی هه‌رێمه، سلێمانی له کاک بافڵ و میلیشیا عێراقییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگرنه‌وه! با شاڵاو کوسره‌ت یه‌که‌مجار بوار نه‌دات سلێمانی داگیر بکرێت، ئه‌وکات ئێمه بیر له‌وه ده‌که‌ینه‌وه هه‌ولێریش وه‌ربگرێته‌وه یان نا.