شیادگهی نیشتیمانی بارزانی کرایه‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر له مێژووی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ی کورد له فۆرمێکی چه‌ند ڕه‌هه‌ندی و یهنگاڵهدا نه‌خشێنرا، به‌و هیوایه‌ی دره‌وشانه‌وه و گیانفیدایی نه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ و له‌خۆبردوو و قاره‌مان بۆ جیهان و نه‌وه‌کانی دواتر ئه‌رشیڤ و نه‌مر بکرێته‌وه.
ئه‌م یادگه‌یه ته‌نیا یادکردنه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر نییه وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی دیاریکراوی سه‌ربه شوێنیکی دیاریکراو، به‌ڵکوو گوزارشت و خستنەڕووی جیهانبینییه‌که کە له سه‌رده‌می شیخ تاجەدینهوه چه‌که‌ره‌ی کردووه و له خوله‌کانی خانه‌قاکانی بارزان و دنیابینیی کراوه و نیشتیماندۆستانهی نه‌قشبه‌ندییه‌وه هاتووه و دنیایه‌ک سه‌روه‌ری و شۆڕشێک له سه‌ربه‌رزی و گیانفیدایی و قه‌ڵایه‌ک له شانازی و نیشتمانێک له ئازادیی بۆ ئێمه خه‌مڵاند.
ڕزگاریی و ئازادیی نیشتمان له جیهانبینیی بارزانی نه‌مردا سنووردار نه‌بووه، وه‌ک چۆن له دیدی شێخ عهبدوسهلامی دووه‌مدا پانتاییه‌کی به‌رفراوانی هه‌بووه و هه‌موو کوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌یشی له‌خۆ گرتووه.
سه‌رۆک بارزانی له گوتاره‌که‌ی خۆیدا له ڕۆژی یه‌که‌می ڕێوڕه‌سمی یادگه‌ی نیشتمانیی بارزانی، ئاماژه‌ی به ڕاستییه‌کی مێژوویی نوێ دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که وتیان ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وامانزانیوه شێخ عه‌بدوسه‌لام نوێنه‌ری قه‌یسه‌ری ڕووسیای بینیوه، به‌ڵام که لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا چه‌ند ساڵ پێش ئێسته هاته هه‌ولێر، به ئێمه‌ی گوت له ئه‌رشیڤه‌کانی خۆماندا هه‌مانه که شیخ عه‌بدوسه‌لام له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ر خۆی کۆ بووه‌ته‌وه.
ئێمه له مێژوو و به‌ڵگه‌نامه‌کاندا ده‌خوێنینه‌وه که به‌هۆی ئه‌و گوشار و ملهوڕییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی دژی بارزان و شێخه‌کانی هه‌یانبووه، شێخ عه‌بدوسه‌لام داوای له قه‌یسه‌ر کردووه دژی عوسمانییه‌کان هاوکاری بکات تا بجه‌نگێت، به‌ڵام له ته‌مه‌نێکی كەمدا واته 37 ساڵان، پاش دنیایه‌ک کاریگه‌ریی و چاندنی تۆوی گۆڕانکاری و چاکسازی، به خیانه‌ت ڕاده‌ستی عوسمانییه‌کان ده‌کرێت و شه‌هید ده‌کرێت...
ئه‌م جیهانبینییهیە كە یادگه‌ی بارزانیی، نه‌مر ده‌کاته‌وه و مێژوویه‌ک له نه‌مریی بۆ مسته‌فا بارزانیی و هاوڕێکانی له خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و پێشخستنی کۆمه‌ڵگەی کوردی ده‌ستنیشان ده‌کات. قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م یادگه‌یه و پێگه و ڕۆڵه پیرۆزه‌که‌ی، هه‌م له پاراستنی مێژووی سه‌روه‌ری و نه‌مریی بارزانیی نه‌مر و هاوڕێکانی و هه‌م له بنیاتنان و پته‌وترکردنی زیاتری کۆڵه‌که و جومگه‌کانی شوناسی نیشتمانی و کوردایه‌تیدا، ده‌رفه‌ت و هه‌لی زیاتر و زۆرتری ده‌وێت. من ته‌نیا ده‌مه‌وێت تیشکێکی بچووک بخه‌مه سه‌ر به‌شێک له‌و وتانه‌ی سه‌رۆک بارزانی له گوتارهکهیهدا که پێوه‌ست بوون به بارودۆخی ئێستەی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و ئاڵۆزی و گرێ سیاسییه‌ی له نێوان هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا هه‌بوون.
گوتاری یه‌کێتی و یه‌کگرتنه‌وه له ڕاستیدا هه‌م به‌شێک بووه له جیهانبینی مهشایەخی بارزان و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی. هه‌میش به‌شیک بووه له پلان و ستراتیج و به گوێره‌ی ئه‌وه‌ش جیهانبینیی مه‌لا مسته‌فای نه‌مر، تا ئێسته و ئه‌م ساته‌یش، هیچ شۆڕش و بزووتنه‌وه‌یه‌ک له کوردستاندا نه‌بووه و سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه، به ڕاده‌ی شۆڕشی ئهیلوول گشتگیر و فراوان و سه‌رانسه‌ری بێت، به ڕاده‌یه‌ک که له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و لایه‌نگری هه‌بووه و ڕه‌نگه یه‌که‌مین جار بێت له‌و مێژووه‌دا كه بارزانیی نه‌مر وه‌ک تاقه ڕزگارکه‌ر و ڕێبه‌ری مه‌عنه‌وی و کاریزمایی ڕزگاریی گه‌له‌که‌ی له زه‌ین و یادوه‌ری هه‌موواندا چه‌سپا بێت.
ئه‌م سه‌رتاپاگیری و گشتگیرییە ده‌رئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌ی خواست و خه‌ونی یه‌کخستن و یه‌کگرتوویی بارزانیی نه‌مر بووه، وه‌ک وتم ده‌شێت له‌و جیهانبینی و مه‌عریفه‌یه‌وه هه‌ڵخێزرابێت که له ته‌کیه‌ی بارزانه‌وه سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ڵقوڵاوه و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی باوه‌ڕی به یه‌کگرتوویی و یه‌کبوونی جیهان له عه‌ینی فرهدهرکهوتهییدا هه‌بووه، ئه‌مه‌یش له ئاسته سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری و ژینگهییهکهیدا تا ئێستە له گوتاری سیاسی و ڕێچکه‌ی فیکری بارزانیی نه‌مردا هاتووه.
ئێمه بینیمان له کاتی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کوردستان له باشوور و له به‌هاری 1991، به‌ره‌ی کوردستانی به ده‌سپێشخه‌ریی سه‌رۆک بارزانی و یه‌کگرتوویی هه‌موو هێزه‌کانی پانتایی جیۆگرافیی کوردستان، یه‌ک خران و توانیان به‌عسی شۆڤێنی و فاشیست له کوردستان وه‌ده‌ر بنێن.
ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ی قوتابخانه و ته‌کیه‌ی بارزان تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن سه‌رۆک بارزانییه‌وه پێڕه‌و کراوه و ده‌کرێت و له کاته چاره‌نووسساز و ناسکه‌کاندا به ده‌رکه‌وتنی جیاواز و ده‌ربڕین و ده‌سپێشخه‌ریی کاریزمایانه‌وه، ههنگاوێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌کان له پێوه‌ندیی هێزه‌کانی ناوخۆی هه‌رێمدا، به باشی هه‌ڵێنراوه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به به‌شداری نه‌کردنی تیمی یه‌کێتی له دانیشتنه‌کانی کابینه‌ی حکوومه‌ت و چڕبوونه‌وه و توندبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کان له ئاستی میدیاییدا، نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ له‌ناو خه‌ڵکدا دروست بوو و په‌رۆشیی کوردستانیانی پارچه‌کانی دیکه و ته‌نانه‌ت دۆستانی که‌ورد له هه‌موو گۆشه‌یه‌کی جیهان، به‌دوای خۆیدا هێنا، سه‌رۆک بارزانی له به‌شێک له گوتاره‌که‌یدا به داواکردن له یه‌کێتی و پارتی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، هه‌م ئه‌و هه‌نگاوه مێژووییه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌ڵگرت و هه‌میش په‌یامێکی گه‌وره و به‌هێزی به دوژمنانی هه‌رێم و ده‌رکی و ناحه‌زانی کورد دا، که شیرازه‌ی ئه‌م هه‌رێمه و پێوه‌ندییه‌کانی هێزەگەل له‌ناو کۆمه‌ڵگە و پێکهاته سیاسییه‌کانی کوردستاندا، به ئاسانی ده‌ستێوه‌ردانی تێدا ناکرێت و خاوه‌نی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وه‌ک وتم پشت به‌و فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه‌یه ده‌به‌ستێت که له بارزانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه و تاڤگه‌ی به‌ستووه، بۆیه وه‌ک ئاوێکی زوڵال و سازگار هه‌موو ڕێگە سه‌خت و دژواره‌کان ده‌بڕێت و ده‌گاته‌وه هه‌رێمی پیرۆزی کوردستان و گیا و گوڵی سه‌رکه‌وتن و پێشڤه‌چوونی لێ پاراو ده‌بێت.
هیچ کات نابێت گوتاری سیاسیی کوردیی له ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وت و ڕێچکه مێژووییه‌که‌ی و له قه‌باره‌ی بچووکی تاکتیک یان ستراتیجدا بخوێنینه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌م یه‌کگرتوویی و یه‌کخستنه باوه‌ڕ و ئیمانێکه له مه‌عریفه‌ی ته‌کیه‌وه گواستراوه‌ته بۆ گوتارێکی سیاسیی مۆدێرن و له گوتاره‌که‌ی سه‌رۆک بارزانیدا و په‌رچه‌کرداره‌کانی پاش ئه‌و گوتارەدا بینیمان و پێی دڵخۆش بووین.
پێم وایه کردنه‌وه‌ی یادگه‌ی بارزانیی بەو ده‌سکه‌وته گرینگهوە دەستی پێ كرد و ده‌سکه‌وت و لایه‌نی دیکه‌یش کات و ده‌رفه‌تی جیاواز و زۆری بەدوتدت دێت.