ڕێوڕه‌سمه مه‌زن و سکۆداره‌که‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستان و به‌شداریی سه‌رووی 70%، له حاڵێکدا له وڵاتانی دیموکراسیدا له‌م ساڵانه‌ی دوایی، ڕێژەی بەشداریی 50%یشی تێنەدەپه‌ڕاند، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌بوو کوردستان چ ئه‌زموونێکی دره‌وشاوه و نموونه‌یی له ئاستی حوکمڕانی دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانەدا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ته‌نگژه و کێشه ده‌سته‌به‌ر کردووه. ئه‌زموونێک نه‌ک ته‌نیا وڵاتانی دراوسێ و داگیرکه‌رانی کوردستان و له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه عێراقی خێڵ و تائیفی، چاوی پێی هه‌ڵنه‌ده‌هات، به‌ڵکوو له ناوخۆیشدا ئێمه کۆمه‌ڵێک لایه‌ن و حزب و ده‌سته‌مان هه‌بوو. بوونی هه‌رجۆره مه‌شرووعییه‌ت و ڕه‌وایه‌تییه‌کی دیموکراسیانه‌یان بۆ کوردستان و حکوومه‌ته‌که‌ی ره‌ت ده‌کرده‌وه.
ئه‌مانه له راستیدا به‌ر له‌وه‌ی له فۆرم و ماهیه‌تێکی دیاریکراودا وه‌ک هێز یان ده‌نگ بناسرێنه‌وه، ئه‌و خواست و ئاره‌زووە توتالیتار و هه‌مووشتخوازانه‌ن که دیموکراسیی ته‌نیا و ته‌نیا و کاتێک به جێگیر و به‌رپا ده‌زانن که خۆیان له‌سه‌ر کورسیی حوکمڕانییه‌که‌ی بن! یه‌کێک له وه‌هم و هاوکات شته سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسیخوازه‌وه دێنه گۆ، ئه‌وه‌یه که ته‌نیا کاتێک باوه‌ڕیان به دیموکراسیی قایم ده‌بێت، خۆیان نوێنه‌رایه‌تیی فۆرمی حکوومه‌ته‌که‌ی بکه‌ن!
دیاره ئه‌م ئاره‌زووە هاوکات که شتێکی سه‌لمێنراوه و نموونه‌ی له هه‌موو وڵاتاندا هه‌یه، جۆرێک گاڵته‌جاڕیشە له ئاستی سیاسی و مێژوویی‌دا، چونکه مێژووی گه‌شه و پێشه‌وه‌چوونی بزووتنه‌وه و ڕه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسییه جۆراوجۆره‌کان، پێمان ده‌ڵێت، هه‌ر هێزێک مێژوویه‌ک دروست ده‌کات، هاوکات خۆیشی مێژوویه‌کیشی هه‌یه و له‌ناو مێژوودا خۆی مانیفێست ده‌کا و ده‌ناسێنێت. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ته‌نیا ئه‌مه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێک بێته گۆڕەپانی گرینگ‌ترین شته‌وه که چاره‌نووسی مرۆڤ و نه‌ته‌وه و خه‌ڵکی تێدا یه‌کلا ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش سیاسه‌ته.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌رکه‌وت و دواتر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن پشتڕاستی کردەوه، ئه‌وه‌بوو که ئاستی لێبوورده‌یی و کراوه‌یی سیاسی و کو‌لتووریی، له کوردستان له پله‌یه‌کی به‌رز و باڵادایه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به شێوازی حوکمڕانی و ئه‌و کولتووره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وە هەیە که حکوومه‌ت په‌ره‌ی پێ ده‌دات.
من له هیچ وڵاتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا نه‌مبینیوه سه‌رۆک وه‌زیران یان ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌که‌ی بچێته سه‌رتاشخانه و به کابرایه‌ک که سه‌ری چاک ده‌کات بڵێت "دانیشه نابێت هه‌ستی". به ڕۆحیه‌تێکی خاکه‌ڕایا‌نه‌ی ڕاستگۆ و ڕه‌سه‌نه‌وه! دیاره ئه‌مه نه‌خشاندنی دیمه‌نێکی حه‌ماسی و ته‌لیسمکه‌رانه نییه، به‌ڵکوو کۆی هه‌ڵسوکه‌وت و ئه‌ته‌کێتی نه‌جیبانه‌ی ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیره‌یه.
ئەگەر چه‌ند ساڵ پێش ئێستە بێنینه‌وه یادی خۆمان کاتێم سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسانی سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه دانیشت، له‌وێ حمکۆی هونه‌رمه‌ند به زمانێکی توند و ته‌وسئامێز قسه‌ی کرد، چه‌ندان جار به ئه‌نقه‌ست گوتی: ڕاوێژکه‌ر! ببوورن ڕاوێژکار! دیارە حمکۆ مه‌به‌ست و گله‌یی خۆی هه‌میشه وا گه‌یاندووه. شک نابەم سه‌رۆک وه‌زیرانێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی دووریش، وه‌ها لێبوورده و کراوه بێت له هه‌مبه‌ر ئه‌و جۆره ده‌ربڕین و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌دا. دیاره بۆ وڵاتێکی وه‌ک کوردستان که ئێسته‌یش هه‌ر ده‌بێت به داگیرکراو ناوی بهێنین، بهر‌قه‌راربوونی حکوومه‌تێکی وه‌ک هه‌رێم و هه‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیرانێکی وه‌ک مه‌سروور بارزانی، بڕینی چه‌ندان قۆناغی سه‌خت و ئه‌سته‌مه به‌ره‌و ڕزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی.
به‌ڵام ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه سه‌ر و گۆشه‌ی دیکه‌ی هه‌یه، ئه‌م ئه‌ته‌کێت و نه‌جیبیە له په‌روه‌رده و مێژوویه‌ک له هوشیاری سیاسی و ڕێکخراوه‌ییه‌وه هاتووە، ئه‌م که‌سایه‌تییە به دروستی و باشی په‌روه‌رده بووه، تا قسه دڕکاوی و ته‌وسئامێزه‌کانی یار و نه‌یار له‌ژێر سێبه‌ری حوکمڕانییه‌که‌یدا ببیستێ و دانه به دانه به ویژدان و ویقاره‌وه بیریان لێ بکاته‌وه و به دڵه‌راوکێ و ترسه‌وه خۆی به به‌رپرس بزانێت و به‌رپرسانه و ئه‌خلاقیانه له‌گه‌ڵیان بجووڵێته‌وه.
ئه‌م په‌روه‌رده‌یه شتێک نییه بڵێی وه‌ڵا وه‌رمگرت و ته‌واو، به تایبه‌تی په‌روه‌رده‌ی دیموکراسیی که به ته‌واوه‌تی مرۆڤ ده‌خاته جه‌نگێکی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و خواسته تاریکه جیهانگیره‌ی ده‌روونی مرۆڤ که بۆ زاڵبوون و کۆنترۆڵکردنی ڕه‌های هه‌موو شته‌کان، هه‌یه‌تی! واته ئه‌ته‌کێت و نه‌جابه‌تی حوکمڕانیی به شێوه‌یه‌که‌ی دیموکراسییانه، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئاسایی و جێگیر و بێ ئه‌ملاولای هه‌ڵخێزراو له په‌روه‌رده‌ی که‌سایه‌تییه‌که‌وه بێت، سه‌رئێشه و ئالنگارییه‌کانی دیموکراسین. واته هه‌رچەند توانستی به‌رگه‌گرتنی ئه‌م سه‌رئێشانه له‌لایه‌ن خاوه‌ن بڕیار و حوکمڕانه‌وه هه‌بێت، به دڵنیاییه‌وه که‌شه‌که دیموکراسیانه‌تر ده‌بێت! كەواته که‌سایه‌تی حوکمڕان پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی به ئیداره‌دانی حوکمڕانی و ماهیه‌تی سیستمی سیاسیشه‌وه هه‌یه.
بۆیه باسی ئه‌و دیمه‌نه شکۆمه‌ندانه و ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌کانم کرد، تا بڵێم، ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه بانگه‌شه شه‌ڕانی و فیتنه‌ئامێزانه‌یه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی کردی، له هه‌ر وڵات و شارێکی تر بکرایه، قبووڵکراو ده‌بوو؟ یان ئه‌مه حکوومه‌ت و سه‌رۆکه‌که‌یه‌تی هێنده به‌هێز و خۆڕاگرن هه‌موو جۆرە سه‌رئێشه‌یه‌کی دیموکراسیی وه‌ک هه‌ل و ده‌رفه‌تێک بۆ به‌هێزبوونی زیاتری خۆیان ده‌بینن؟
ئه‌و هاتوهاوار و نه‌ڕه نه‌ڕه‌ی کاک بافڵ سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانی، لانیکه‌م له هه‌ولێر کردی و له دژی حوکمڕانی و حکوومه‌تێک که خۆی و براکه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ تێیدا به‌شدار بوون و مووچه و نانه‌که‌یان ده‌خوارد، له کام وڵاتی ناوچه‌که‌دا وه‌ها به هێمنی و هێوری به‌ڕێوه ده‌چوو؟ حه‌ق وایه له خۆمان بپرسین، وڵاتمان به ده‌ست که‌سێکه‌وه بێت سه‌رمان دێنێته ئێش به مایک و بڵیندگۆ و پاڵپێوه‌نانی خه‌ڵکه‌وه یان به که‌سایه‌تییه‌کی بسپێرین که ڕۆحی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی کوردستان له وانه یه‌که‌مه‌کانی ژیانی منداڵیی بوون؟