گوتاری یه‌کێتی نوێ له ڕووداوه‌کانی هه‌شتی ته‌مووزه‌وه ده‌ستی پێ نه‌کردووه، به‌ڵکوو ئه‌م گوتاره نوێیه زه‌وینه و مێژوویه‌کی له‌ناو یه‌کێتیدا هه‌یه که ڕه‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌م دابڕانیان له پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەردەمی شۆڕشی ئهیلوول که ئه‌وکات له 1961 چوون به‌ره‌وپیری حزبی به‌عسه‌وه و له‌گه‌ڵیان ڕێکه‌وتن تا شوێنێک که مه‌لا کرێکار له لێدوانێکیدا ده‌ڵێت یه‌کێتی یه‌که‌م حزب بوو جاشێتی موقهنهن کرد، واته کردی به یاسا.
ئه‌وکات دوای ئه‌و پشت تێکردنه له شۆڕشی کورد، مه‌لا مسته‌فای نه‌مر له 1970 له‌و کاڵفامییه بوورا و هاتنه‌وه ناو ڕیزه‌کانی شۆڕشی ئهیلوول، ئه‌گه‌رچی ئه‌م جووڵه‌یه و جووڵه‌کانی دواتریش هیچ کامیان وای نه‌کرد یه‌کێتی نیشتمانی به ته‌واوه‌تی هیوابڕاومان بکات، به‌ڵام ئه‌و مێژووه زه‌وینه‌ی ئه‌م گوتاره‌یه که ئێسته به تێگه‌یشتنێکی ڕووکه‌ش و کاڵفامانه و ته‌نانه‌ت سه‌رووتر له‌وه‌یش، به سڕینه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و جێگیرکردنی گوتاری ئابووری به مه‌کینه و هێزێکی ژێره‌وانکێی مافیایی-بازرگانی نه‌ک ته‌نیا سلێمانی، به‌ڵکوو هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و ته‌نانه‌ت پارچه‌کانی تری کوردستانیشی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هێزی دژه‌تیرۆر که خۆی هه‌ڵده‌ستێت به كردەی تیرۆری که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک هاوکار جاف له هه‌ولێر، چۆن ده‌توانێت پاکانه بۆ خۆی بکات؟ که‌تن و دابڕانه گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی له‌و میراسه کوردانه‌یه دابڕاو له 16ی ئۆکتۆبه‌ردا و به دوو ڕۆژ پێش ڕووداوه‌که و لێدوانه‌کانی بافڵ تاڵه‌بانی به زمانی ئینگلیزی له که‌ناڵه‌که‌ی خۆی، واته "کوردسات" ده‌ستی پێ کرد! که‌ناڵێکی له‌مێژینه و به ئه‌زموونی کوردی کرا به تریبوونێک که گرینگ‌ترین شتی مێژوو واته باسکردن لەسه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به زمانی ئینگلیزی بکات. وه‌ک بڵێی بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا قسه ده‌کات، نه‌ک گه‌لی کوردستان!
دواتر ئه‌و کاره‌ساته بوو که به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان له باشوور هێنایان و هه‌موو کوردانی جیهان و پارچه‌کانی دیکه‌یان پێ بریندار کرد، برینێک که ته‌نیا سوپای پاسداران و به‌عس ده‌یانتوانی له جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانی بده‌ن! به ڕاستی دووره له ویژدان برینی ئه‌مانه پێکه‌وه به‌راورد بکرێت، سوپای پاسداران نه‌ک له ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵکوو له هه‌موو پارچه‌کاندا ڕۆڵی له‌باربه‌ری خه‌ونه‌کانی کوردی گێڕاوه، ڕه‌نگه له‌و ڕووه‌وه به‌عسیش شان له شانی نه‌دات، به‌ڵام کاتێک دار پوازی له خۆت نه‌بێت قه‌ت نابڕێدرێیتهوه و دانایه‌ت!
برینی یه‌کێتی بۆیه له به‌عس و سوپا کاریگه‌رتره، چونكە ئه‌و پوازهیه له له‌شی ئێمه! ئایا هه‌ر ئه‌مانه‌ی یه‌کێتی نه‌بوون پێڵاویان جووت ده‌کرد بۆ قاسم سلێمانی و بریانیان ده‌دایه و نیوه‌ی خاکی کوردستانیان ڕاده‌ستی کرد و دواتر به شانازییه‌وه باسی سه‌رکه‌وتنیان ده‌کرد! به‌ڕاستی مرۆڤ سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت له‌و هه‌موو ملکه‌چی و ملخهواندنه له به‌رده‌م کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران‌دا.
تۆ ئه‌م مێژووه ڕه‌شه‌ت هه‌مووی له پێنج ساڵ زیاتر نابێت بۆ خۆت تۆمارت کردووه و به ڤیدیۆ و به‌ڵگه و شایه‌تحاڵ له‌به‌رده‌ستن، که‌چی له‌ولایشەوە دێی لافی نیشتیمانپهرهوهری و کوردایه‌تیمان به‌سه‌ردا لێ ده‌ده‌ی؟ باشه ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ده‌ره‌قه‌تی پارتی نایه‌ت، ئایا ده‌بێت تۆڵه‌که‌ی له کورد و خه‌ونه‌کانی بکاته‌وه؟ با بڕوات به میكانیزمی دروست و که‌رامه‌تداری سه‌رده‌میانه وه‌ک گوتار و ململانێی سیاسی و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵک، ڕکابه‌رێتی پارتی بکات، چ پێویست ده‌کات بڕۆی سوپای پاسداران و میتی تورکیا بهێنیته سه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی و دۆخی ته‌ناهی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان تێک بده‌ی؟
یه‌کێتی هێشتا دۆسییه‌ی هاوسه‌رۆکه‌کان و تیرۆری هاوکار جافی پێ یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه، که‌چی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو کۆپته‌ر له سنووری دهۆک که سه‌ربه جه‌ماعه‌تی برایانی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێتین و کۆمه‌ڵێک که‌سی تێدا مەحف بووەوە، هاته ئاراوه و هیچ لێژنه‌یه‌کی رژدیش پێک نه‌هاتووه بۆ به‌دواداچوونی ڕووداوه‌که، له‌ولایشەوە مه‌زڵووم عه‌بدی (به بیانووی به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌که) هێناوه‌ته سلێمانی و گه‌رای داوه به درۆنی تورکی بۆردمانی فڕؤکه‌خانه‌ی سلێمانی بکات و به دووری 150 مه‌تر بۆمبی درۆنه‌کان له مه‌زڵووم عه‌بدی و چەند ئه‌مه‌ریکاییه‌کی هاوڕێی به‌ر زه‌وی که‌وتوون و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکای له‌گه‌ڵ نه‌بووایە، ده‌یانکوشت.
ئینجا تۆ وه‌ره ئه‌مانه هه‌موو بقهومێنیت و ئان‌وسات دوای ڕووداوه‌که ده‌ست بکه‌ی به هه‌وڵ و پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی گه‌وره که یه‌کێتی یارمه‌تیده‌ری هه‌موو پارچه‌کانه و گوتارێکی نیشتمانی و کوردانه‌ی هه‌یه. باشه ئێوه وا ده‌زانن هێشتا خه‌ڵک به‌و قسانه ده‌خه‌ڵه‌تێن؟ ئێوه چ سنوورێکتان له‌گه‌ڵ ڕؤژئاوا هه‌یه که وا به په‌رۆشن بۆی؟ ئه‌ی بۆچی سنوورتان له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه به‌ڵام به‌بێ پرسی سوپای پاسداران ئاویش ناخۆنه‌وه؟ ئه‌مه چ کوردایه‌تییه‌که که له سنووری ڕۆژهه‌ڵات کۆڵبه‌رێکی هه‌ژاری داماو دهدەیه به‌ر قامچی، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی تێدا به‌سه‌ر بێت، ده‌ته‌وێت یارمه‌تی گوتاری پ ک ک بده‌یت و میتی کوردی بکه‌یت به گێچه‌ڵ به‌سه‌ر کوردستانه‌وه؟
تۆ که ده‌ره‌قه‌تی داخستنی چوار باڕ و لغاوکردنی بازرگانیی ئابووری و مافیاچێتی کادره‌کانی خۆت نایه‌یت، چۆنچۆنی ده‌توانی ململانێ له‌گه‌ڵ میتی تورک بکه‌یت؟ ئاخر ڕیال پۆڵه‌تیک و خه‌ونی منداڵکارانهتان بۆ تێکه‌ڵ کردووه؟ یان نا، ڕه‌نگه نه خه‌ون بێت و نه ڕیال پۆڵه‌تیک، به‌ڵکوو هه‌ر به‌رنامه و پیلانی ئێوه بۆ فرۆشتنی کوردستانه که خه‌ریکه سنووره‌کانی باشوور ده‌به‌زێنێت و په‌لکێشی ڕۆژئاوا ده‌بێت؟ چۆناوچۆنه تۆ دوو ده‌یه زیاتره هه‌موو حزبه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتت قۆڵبه‌ست و سنووردار کردووه‌ته‌وه و یه‌ک هه‌نگاوی ئهرێنیشت بۆ یه‌کخستنه‌وه‌یان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانیان هه‌ڵنه‌گرتووه، که‌چی ئێسته بووی به برای حه‌وت پشتی ڕۆژئاوا و سیستمی خۆسه‌ر؟
به‌ڕای من دۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و ئه‌و زڕە سیاسه‌ته‌ی یه‌کێتی نوێ، نه‌ک ته‌نیا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر سلێمانی به پله‌ی یه‌که‌م، به‌ڵکوو هه‌رێم و پارچه‌کانی تری کوردستانیشی خستووته ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدییه‌وه. پارتی سیاسه‌ت ده‌کات، هه‌ڵه و که‌مکورتی هه‌یه، به‌ڵام دره‌وشانه‌وه‌یشی هه‌یه و ئه‌مه سرووشتی ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر زەوییە، چونكە سروشتی مرۆڤیش هەروایه و ئه‌م ڕێکخراوانهیش مرۆڤ له پشتییه‌وه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌یکات، نیشتیمانفرۆشییه، تاڵان‌کردنی وڵات و له گۆڕنانی نه‌ته‌وه‌یه‌که.
من نازانم تا که‌ی ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌زانم خه‌ڵکی سلێمانی هه‌ر ده‌م پڕ بوون له ڕۆحی شۆڕش و به‌رگری و هه‌ستانه‌وه، ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینیان له کارنامه‌ی شۆڕشگێڕیی خۆیاندا هه‌یه و دره‌نگ یان زوو مافیای جووتبرا ده‌گلێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن کۆی بکه‌نه‌وه، سیاسه‌ت له ئاسته هه‌ره ڕهشهکهیشیدا به‌شێک له فه‌زیله‌ت و چاکه‌ی تێدایه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی یه‌کێتی دژی هه‌ر جۆره به‌هایه‌که که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه و حزبه ڕزگاریخوازه‌کانی وه‌ک سه‌رپشکی نه‌ته‌وه، خه‌باتیان بۆ کردووه، بۆیه ئه‌م ڕه‌وته یه‌ک بان و چه‌ند هه‌وایه، بانه‌که‌ی هی بافڵ و قوباده و چه‌ند هه‌واکه پارچه جیاجیاکانی کوردستانن که بڕیاره باجه‌که‌ی بده‌ن.