چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستە کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود هوشیارانه یان ناهوشیارانه، دانی به‌وه‌دا نا که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009ی هه‌رێمی کوردستاندا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌کگرتووی ئیسلامی و قادر عه‌زیز به سه‌ردانێکی چوارقۆڵی ڕۆشتوونه‌ته ئێران و قاسم سوله‌یمانی فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان بینیوه و زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری ئه‌وکاته‌یان وه‌رگرتووه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر یه‌کێتی و پارتیدا و به‌ده‌ستهێنانی کورسیی زیاتر.
پێش هه‌ر شتێک ده‌بێ ئه‌وه بڵێم، کاکه حه‌مه سه‌ره‌ڕای مێژوویه‌کی پڕ هه‌وراز و نشێو له خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی، به ستایلی خۆی پیاوێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌دۆسته و به‌دڵنیاییه‌وه شتی زیاتریشی پێیه بۆ باسکردن و ورده ورده ده‌یانخاته ڕوو و له‌م لایه‌نه‌وه به‌ڕای من جێی ده‌سخۆشییه.
نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت له کاتی شه‌ڕی داعشدا چ فیداکارییه‌کی نواند و ته‌نانه‌ت کاتێکیش کوڕه‌که‌ی له به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا شه‌هید کرا و ته‌رمه‌که‌یان گه‌ڕانده‌وه، بڕیاری دابوو نه‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر مایه‌وه لە سەنگەرەكەیدا، تا سه‌رۆک بارزانی ته‌له‌فۆنی بۆ نه‌کرد پێمل نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی کوڕه‌که‌ی. کاکه حه‌مه ڕه‌نگه هه‌ندێ دژه‌باو ده‌ربکه‌وێت له چالاکی و ژیانی كەسیی و ته‌نانه‌ت ئایدۆلۆجیایه‌کیش که پێڕه‌وی ده‌کات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م دیمه‌نه به‌سه بۆ سه‌لماندنی ڕۆحی کوردانه و ساده و خاکیی ئه‌و مرۆڤه.
لێره‌دا من له درزی ئه‌م ده‌رگایه‌وه که کاکه حه‌مه لێی داوه، ده‌مه‌وێت باسی شێوازی کارکردن و ماهیه‌تی چالاکییه‌کانی سوپای پاسداران و به تایبه‌تی فه‌یله‌قی قودس بکه‌م و دوای لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی که له زۆنی سه‌وز هه‌یه، بگه‌م به‌و ئه‌نجامگیرییه‌ی که کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌کگرتوو و قادر عه‌زیز لە ئاست یه‌کێتیدا هیچ لۆمه‌یه‌کیان له‌سه‌ر نییه. بۆچی؟
به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌بێ بزانین و له‌بیرمان بێت که تاقه هێزی چه‌کداری خاوه‌ن بڕیار له‌و زۆنه یه‌کێتی نیشتمانیی بووه، ئه‌وکاته واته ساڵی 2009 به‌دواوە، ئه‌گه‌رچی ئێسته یه‌کێتی به‌و هه‌موو ناکۆکییه ناوخۆییه و نه‌بوونی ستراتیج و ون‌کردن و نه‌مانی گوتاری سیاسی و رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، ناتوانین به خاوه‌نی هێز و توانستێکی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی بزانین، جگه له ئاڕاسته‌کردنی کاری بازرگانیی لایه‌نی دیاریکراو که سه‌ربه جووتبران.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسیاره گه‌ڵاڵه بکه‌م كە ئایا یه‌کێتی ئاگەدار نه‌بووه له‌م که‌ینوبه‌ین و مامه‌ڵه‌یه؟ به دڵنیاییه‌وه ئاگەدار بووه، به‌ڵام بۆچی نقه‌ی لێوه نه‌هاتووه؟ چونکه یه‌کێتی خۆیشی هه‌ر له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانییه‌وه پارەدار كراوە، به‌ڵام ئەو پاره‌یه‌ی دراوه‌ته یه‌کێتی بۆ یارمه‌تیدان و پاڵپشتیی نه‌بووه تا له هه‌ڵبژاردندا کورسی زیاتر به ده‌ست بێنێت، به‌ڵکوو پاداشت و ده‌سخۆشانه‌ی سوپای قودس بووه بۆ هاوکاریی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران، دژی هه‌ر جمووجووڵێکی کوردانه له مه‌هاباده‌وه تا هه‌ولێر.
هیچ شتێک ناتوانێت پاساوی ئه‌و پشت‌تێکردن و خیانه‌ته بداتەوە که له 16ی ئۆکتۆبه‌ر نه‌ک ته‌نیا به‌سه‌ر کوردی باشوور، به‌ڵکوو به‌سه‌ر زیاتر له په‌نجا ملیۆن کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هات جگه له پاره! کاتێک ده‌ڵێین پاره ته‌نیا مه‌به‌ست بارستایی و ڕێژه‌یه‌کی مادیی له کۆمه‌ڵه کاغه‌ز و دراو نییه، به‌ڵکوو به پله‌ی یه‌که‌م ئاماژه‌یه بۆ ملکه‌چی و خۆدۆڕاندنێک که 40 ساڵ زیاتره هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له که‌مپه‌کاندا نیشته‌جێ کردووه و به ده‌ربڕینێکی دیکه، زیندانیی کردوو‌ن و ئه‌وانیش بۆ ڕێز و سه‌روه‌ریی پارچه‌یه‌کی نیشتمانەكەیان ملیان داوه. بۆیه کاتێک ئێمه باسی خیانه‌ت ده‌که‌ین، ته‌نیا پاره وه‌رگرتن نییه، به‌ڵکوو له ئاسته گه‌وره‌که‌یه‌دا خۆدۆڕاندن یان به ده‌ربڕینێکی تر خۆفرۆشییه، ئینجا نیشتمانفرۆشی و تاڵان‌کردنی خاک و جه‌سته و ڕۆحی نیشتمانی کوردستان، هه‌ر له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌یان که‌س دانیان به‌مه‌دا ناوه که تا له سلێمانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له باشماخ هاتوون به‌م دیوا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئێران دۆسیه‌که‌یان و سه‌ردانی ئەو شوێنانەی بۆی چوون، له لیستێکدا خستووه‌ته به‌رده‌میان!
ئه‌مانه و ده‌یان ڕووداوی تر، جگه له‌وه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن که یه‌کێتی سلێمانی کردووه به پارێزگایه‌کی ژێردەستەی سوپای پاسداران، هیچیتر نین. له به‌رامبه‌ردا سوپای قودس پاره ده‌خاته مشتی چه‌ند به‌رپرسێکی دیاریکراوه‌وه و نه‌ک ته‌نیا هه‌موو جومگه‌کانی سلێمانی پێ شل و شۆڵ ده‌کات و هه‌وڵی شیرازه‌هه‌ڵته‌کاندنی ده‌دات، به‌ڵکوو هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م هێزه ملکه‌چه‌وه ده‌یه‌ویت گێره‌شیوێنی له هه‌موو جیۆگرافیای كوردستاندا بکات و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم دروست بکات.
بێ هۆ نییه قوباد و تیمی وه‌زاریی یه‌کێتی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌رمینواندن و باوکایه‌تییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران مه‌سروور بارزانی ده‌یکات، ناچه‌مێته‌وه و ڕازی نابن، چونكو ئه‌وان له شوێنێکی دیکه‌وه فه‌رمانیان بۆ دێت، ئەگینا خۆیان هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه و له کۆشک و ته‌لاری ڕه‌نگین و زه‌نگیندا پاره‌ی زۆر دێته به‌رده‌ست و حسابه‌که‌یانه‌وه و هێزێکی چه‌ته و دار‌ده‌ستیشیان پێکه‌وه ناوه هەموو هه‌ناسه‌کێشانێکیان له هه‌وای ئازادی سلێمانی سه‌ربه‌رزادا، خستووه‌ته ژیر چاودێری و زه‌خه‌ته‌وه.
سلێمانی که مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری و نیشتمانپه‌رستی بووه، ئێسته له بۆنی زبڵ و خاشاکدا نغرۆیان کردووه، به‌ڵام نابێت له‌م واقیعه تاڵه‌ی که کاکه حه‌مه به ئاشکراکردنی لایه‌نێکی بچووکی خستووەته ڕوو، خۆمان بدزینه‌وه که یه‌کێتی ملکه‌چی سوپای پاسدارن نییه، بەڵكوو به فه‌رمانی ئه‌و هه‌ناسه ده‌کێشن!
به‌ڕای من ئه‌و حزبانه‌ی پاره‌یان له ئێران وه‌رگرتوه تا ئاگەدار نه‌بن که یه‌کێتی خۆی به‌شێکه له وێنه گه‌وره‌که، به‌و كارە هه‌ڵناسن! هیوادارم کاکه حه‌مه ڕۆژێک به وردی دۆسیەی ئه‌وانیش بخاته ڕوو و بۆ خه‌ڵکی کوردستان و هێزه نیشتمانی و نانیشتمانییه‌کانی کوردستان، بۆ هه‌میشه ده‌ستنیشان بکرێن.