هه‌لپه‌رستی یان (Opportunism) له چاوگی وشه‌ی "ئۆپۆرتۆنۆس" به مانای "له کاتدا" هاتووه. ئۆپۆرتۆنیست یان هه‌لپه‌رست یان ئه‌و که‌س و لایه‌نه‌ی پێڕه‌وی له‌م ڕێبازه ده‌کات، "به‌پێی کات" و "له کات"دا ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی ده‌گۆڕێن. ئه‌م چه‌مکه له کوردی‌دا له زاری خه‌ڵک به باشی گوزارشتی لێ کراوه و ئیدیۆمێکمان هه‌یه که تە‌عبیر له وه‌ها ڕه‌وت و ڕێبازێک ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن کابرا وه‌ک "نیسک وایه، به‌ر و پشتی نییه".
ڕاسته نیسک وه‌ک دانه‌وێڵه به‌شێک له داهات و به‌روبوومی ئابووری له کۆنه‌وه تا ئێستە پێک دێنێت، به‌ڵام له‌م ئیدیۆمه‌دا زیاتر شکڵ و شێوه‌ی نیسک مه‌به‌سته که به هه‌ر بارێک‌دا چاوی لێ بکه‌ی و هه‌ڵیسه‌نگێنیت نه "به‌ر و پشتیت" بۆ جیا ناكرێتەوە.
نیسک وه‌ک گه‌نم و جۆ نییه هاوشێوه بن و به وردبینی جووتیاران لێک جیا بكرێنەوە، به‌ڵام نیسک له تێڕوانینی مه‌عریفه‌ی گوندی-نه‌ریتی باپیرانی ئێمه‌دا نیشانه و مۆرکی متمانه‌پێنه‌کراوی و نه‌ناسراوی و پشت پێ نه‌به‌ستن بووه و له گۆڕانکارییه‌کی خشکه‌ییدا و له ده‌ربڕینی ئه‌مڕۆدا به که‌سی دووڕوو ده‌گوترێت.
ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش سه‌یره و دیوێکی ئایرۆنی و ته‌نزئامێزی هه‌یه، چونكە له بنەڕەتدا نیسک ئه‌گه‌رچی دوو ڕووی هه‌یه، به‌ڵام هیچیان له‌ویتر جیا ناکرێنه‌وه و له کایه‌یه‌کی ڕه‌مزیدا ده‌توانێت ده‌یان ڕوو له خۆی پێشان بدات. هه‌ربۆیه دووڕوو لێره‌دا و له زمانناسیدا ڕاسته ئاماژه به دووڕووییە و مه‌به‌ستێتی له هه‌ر شوێن و دۆخێک‌دا ده‌مامکێک له‌و دووه هه‌ڵده‌به‌ستێت، به‌ڵام له بنه‌مادا که‌سی دووڕوو ده‌توانێت دە ڕوو و سه‌ت ڕووش بێت، ته‌نیا به‌سه که دۆخه‌که‌ی و بای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت!
به‌گشتی که‌س یان کاره‌کته‌ر یان ڕه‌وت و دیارده و...ی "نیسکن"، به‌پێی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ده‌جووڵێته‌وه و ده‌شێت نیسکبوون و ئۆپۆرتۆنیسم له‌م ڕووه ماناییه‌وه یه‌کێک بگرین. جا له ڕووه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه نیسکبوون و ئۆپۆرتۆنیسم جۆرێک بێ توانایی و سه‌رلێشێواوی و په‌شێویی ده‌روونیشه، که‌سێک نه‌توانێت یه‌ک ڕوو و سادق بێت، چ ده‌کات؟ ئایا جگه له درۆیه‌کی ما‌کیاجکراو ڕێیه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدایه؟ نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌م که‌سه ڕاسته‌وڕاست خۆ درۆ نا‌کات، به‌ڵکو قسه‌که‌ی له ڕاستییه‌وه ده‌یپێچێت و ده‌مامکی جوانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت.
ئه‌مه دیوێکی دیکه‌ی ئۆپۆرتۆنیسمه و به‌و هۆکاره‌یش ئه‌م مۆراڵه پێڕه‌و ده‌کات، چونكە پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جیهانی واقیعدا پچڕاوه و ده‌یه‌وێت له جیهانی خه‌ونئامێز و درۆزنانه‌ی ده‌روون و ئایدیالیزمی زه‌ینیی و دووره‌لۆجیکی خۆیدا، بژی. هه‌ر بۆیه به‌پێی هه‌لومه‌رج ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامیی نابێت و ئه‌م ده‌مامکه دره‌نگ یا زوو داده‌که‌وێت و ئێمه ڕاستیی خه‌فه‌کراو و ڕووخساری به‌ڵالێنیشتووی پشت ده‌مامک ده‌بینین.
ئه‌م شیکاریی و کورداندنه‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سیاسی-فه‌لسه‌فیم کرد، بۆ ئه‌وه‌ی به باشی ئه‌و نموونه دیار و عه‌ینییه‌ی ده‌مه‌وێت له سیاسه‌تی کوردی‌دا هاوته‌ریبی "نیسکن" و ئۆپۆرتونیست و هه‌لپه‌ره‌ستن، بیهێنمه‌وه. هه‌ر به نه‌ریتی زمانی و خه‌یاڵدانی کوردانه‌وه بهێنینه پێشچاوی خۆمان. ئه‌م ئۆپۆرتۆنیسم و نیسکبوونه (به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و په‌شێوییه) به باشترین و زه‌قترین حاڵه‌ت له "پەكەكە"دا خۆی به‌یان ده‌کات.
پەكەكە لە سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێسته، کۆمه‌ڵێک کایه‌ی کردووه و سه‌رکه‌تووترینیشیان کایه‌ی میدیایی و کاریزماسازیی و حزبگه‌رێتییه‌کی تا سه‌ر ئێسقان پاوانخواز بووه. به‌ڵام ساڵانێکه چاودێرانی سیاسی و هه‌ندێ له حزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆ سیاسییه‌کان ئه‌م پرسیاره ڕه‌وا و دروسته‌یان خستووه‌ته ڕوو که ئه‌نجامی شه‌ڕی پەكەكە له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ کورد و کوردستان تا ئێسته چ بووه؟
هه‌ر ئێسته که من خه‌ریکی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌م، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوریای دیموکرات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وەی داعشی هه‌ڵپه‌سارد و ڕایگرت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاماده‌کارییه‌کانی تورکیا بۆ هێرشکردنه سه‌ر ڕۆژئاوا! له‌ولایشەوە ئه‌م هاوپه‌یمانییه سه‌یروسه‌مه‌ره یه‌کلایه‌نه‌یه‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به چاوساغیی پەكەكە و له‌ژێر تیشکی ئایدۆلۆجیای پەكەكەدا پیاده‌ی ده‌کات، نه‌یتوانیوه عه‌فرین له پاکتاوکردن و گۆڕینی دیمۆگرافیا و ده‌ستێوه‌ردانی هێزه به‌وه‌کاله‌ته توندڕۆ‌کانی تورکیا به سووسه‌یه‌کیش چییه، بپارێزێت.
ده‌بێ ئێمه وه‌ک کورد ئه‌م پرسیاره بکه‌ین ڕۆڵه‌کانی کورد بۆ چ شتێک و له‌پێناوی چیدا به چاوبه‌سته‌کانی پەكەكە خوێنیان بڕێژرێت و قوربانی بکرێن؟ ئه‌ویش هێزێک که ئه‌و تۆزه ئازادی و ڕزگارییه‌ی باشووری ساڵانێکه خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و وا ده‌زانێ به ته‌راتێنکردن له سنووره‌کانی باشوور، ملهوڕی و نه‌به‌ردیی خۆی ده‌نوێنێت، له حاڵێکدا جگه له بیانوودان به ده‌ست تورکیا و بێ ماڵوحاڵکردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بووه!
پەكەكە ساڵانی پێشوو به‌پێی ڕێکه‌وتن له ئێران هاتووچۆی ده‌کرد و ڕۆژهه‌ڵاتی کردبوو به مه‌یدانی ته‌راتێنی خۆی و ته‌نانه‌ت هه‌ر بیروڕایه‌کی جیاوازت هه‌بووایه و ته‌ئیدی ئه‌وانی نه‌کردایە، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییان بۆ دروست ده‌کردی، کۆمه‌ڵێک ماتۆڕسوار‌ی ده‌مامکهه‌ڵبه‌ست به شه‌قامه‌کاندا ده‌گه‌ڕان و داوای به‌یعه‌تیان لێ ده‌کردی و ده‌بوو پاش ئیمانهێنان به سه‌رۆکه‌که‌یان، ڕق و نه‌فره‌تی دنیا له هه‌مبه‌ر "ئاکه‌په"یان بۆ هه‌ڵڕێژی، ئه‌گینا ئیماندارێکی سادق و ڕاسته‌قینه نه‌بووی!
باڵه جیاوازه‌کانی پەكەكە به ناوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانیانه‌وه شتێک جگه له ئیمانی ڕاسته‌قینه به سه‌رۆک و خه‌ونه‌کانی قبووڵ ناکه‌ن. ئه‌وان له ڕۆژانی عاشوورا شین و ڕۆڕۆ بۆ ئیمام حوسێن ده‌گێڕن و له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا هاونه‌وا ده‌بن، ئێسته که باشووری کوردستان به سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌ک ته‌نیا خه‌ریکه قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵکو ئاسۆی دیکه له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، کولتووری و شوناسی کوردانه ده‌کاته‌وه، پەكەكە بە هه‌مان سیاسه‌تی نیسکبوونه‌وه ده‌گلێته پلانی بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه و ده‌یه‌وێت وا پێشان بدات که له‌گه‌ڵ یه‌کێتییه!
ئایا ئه‌وان نازانن یه‌کێتی ئێسته ته‌نیا چه‌ند که‌سێکی بێ ئه‌زموون و ناسیاسی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه؟ دره‌نگ یان زوو یه‌کێتی نیشتمانیی باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ده‌دات، ئه‌وه‌ش هه‌ر له ڕێی "پەكەكە"ـە‌وه!
با چاو له ئاماری 10 ڕۆژه‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا بکه‌ین که "قه‌ندیلپرێس" بڵاوی کردووته‌وه:
🔹 دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ماوەی 10 ڕۆژدا خوێندنگایەک، بنکەیەکی تەندروستی و دوو نەخۆشخانەی بۆردمان کرد. لەو هێرشانەدا 13 هاوڵاتیی مەدەنی و 10 سەرباز کوژران.
🔹 دەوڵەتی تورک ڕۆژی 19ی تشرینی دووەم بە فڕۆکەی جەنگی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دێرک، دەربێسی، ئەبو ڕاسێن، کۆبانێ و شەهبا دەست پێ کرد. ماوەی 10 ڕۆژە هێرشەکان بەردەوامن و بە هەموو شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا پەلی كێشاوە.
🔹 دەوڵەتی تورک ماوەی 11 ڕۆژە بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی چاودێری و درۆنی هێرشبەر و چەکی قورس، ناوچەکە بۆردمان دەکات. لەو هێرشانەدا 13 هاووڵاتی و 19 شەڕڤان شەهید بوون، هەروەها حەوت شەڕڤان و 14 هاووڵاتی کە سێیان منداڵن، بریندار بوون. هاوکات ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژرا و دوو کەسی تریشیان بریندار بوون.
🔹 دەوڵەتی تورک بە بۆمبی فسفۆڕی شەرای عەفرینی بۆردومان کرد، خوێندنگەیەکی لە گوندی کۆران-ی کۆبانێ، ناوەندێکی تەندروستیی لە قەرەمۆخێ و دوو نەخۆشخانەی بۆردومان کرد. 235 قوتابخانە داخراون و لە 251 قوتابخانەیش پشوو ڕاگەیەندرا. بەو هۆیەوە 21 هەزار و 843 خوێندکار لە خوێندن بێبەشن.
کاتێک چاو به‌و ئاماره و ئاستی کوشتن و جینۆسایدی کورددا بخشێنین، ده‌بێ پرسیاره‌که‌مان بگۆڕین و بپرسین پلانی پەكەكە بۆ له‌ناوبردنی کورد که‌ی کۆتایی پی دێت؟ چی وا ده‌کات تۆ له سه‌ده‌ی 21دا و به به‌رچاوی دنیاوه به بۆمبی فۆسفۆری لێت بده‌ن و که‌س نووزه‌ی لێوه نه‌یه‌ت؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که پەكەكە بە کۆتایی پلان و به‌رنامه و بوونی گه‌یشتووه و خۆی به قیرسیچمه‌یی نایه‌وێت دانی پێدا بنێت، هیچی تر نییه.
با ئه‌وه‌ش بپرسین که پەكەكە وا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به سه‌رپشکی که‌نه‌که و به به‌شداری 300 ئه‌ندامی خۆی و 100 میوان له هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه ده‌بات و یه‌ک وشه له‌سه‌ر خه‌باتی ئێستەی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات و خه‌ڵکی ئێران ناڵێت، له کوێی کوردایه‌تیدا جێی ده‌بێته‌وه؟
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خه‌یاڵپڵاوانه پرۆژه و خه‌ونی ڕاست و کوردانه‌ی سه‌رۆک بارزانی به لاڕێدا به‌رن، ئه‌ی بۆ بیر له‌وه ناکه‌نه‌وە شێوازی خه‌باتیان بگۆڕن و له باتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به کوردانی پارچه‌کانی تر بفرۆشن، بیرێک له باکور بکه‌نه‌وه؟
ئه‌م هێڵه‌ی پەكەكە گرتوویه‌تییه به‌ر، جگه له شکستی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌لپه‌رستی و نیسکنبوونه هیچیتر نییه و ته‌نیا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی کات بکه‌ین چۆن به لێژایی و ده‌ربه‌نده‌کانی مێژوودا ده‌یناگلێنێته خواره‌وه.