سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر وڵاتێک به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئێستە و پارادایمی سیاسیی سه‌رده‌مدا، به‌بێ گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی که‌رتی ئابووری، ته‌نیا له ئاستی حه‌ز و خه‌ونێکی ڕۆمانسیدا ده‌مێنیته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بڵێین گرێپووچکه‌ی ڕزگاریی کورد له که‌رتی ئابووریدا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌ڵه‌مان نه‌کردبێت، له بنه‌مادا یه‌که‌م شت که داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌میشه کردوویانه‌ته ئامانج که‌رتی ئابووری و سه‌رمایه و سه‌رچاوه‌کانی سه‌رمایه‌ی کوردستاندا بووه. بۆ ئه‌مه‌ش ڕێگای زۆریان گرتووه‌ته به‌ر، گرینگ‌ترین ڕێگە و دیارترینیان به ئه‌منیکردنی جیۆگرافیای کوردستان بووه، واته نه‌ک ته‌نیا له باشوور، به‌ڵکوو له کۆی ئه‌و جیۆگرافیایه‌ی سنووره ده‌ستکرده‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستانیان لێک هه‌ڵبڕیون.
به ئه‌منیکردنی کوردستان و سه‌پاندنی شه‌ڕ و گێره‌شێوێنی، پێکه‌وه گرێدراوان، کوردستان له میانه‌ی خه‌باته‌کانی بۆ ڕزگاری و مافخوازی، له‌لایه‌ن ڕژێمه جۆراوجۆره‌کانه‌وه گوشاری ئابووری خراوه‌ته سه‌ر و ئه‌گه‌ر به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیش له‌لایه‌ن ڕژێمێکه‌وه دژی ڕژێمێکی دیکه هاوکاریی ئابووریی کراوه، ئه‌وا ئه‌و هاوکارییه سنووردار بووه و وه‌ک جۆگه‌له ئاوێکی باریک له کاتێک که به پێویستیان زانیوه، ئاڕاسته‌که‌یان داشکاندووه و دیسان کوردیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه خاڵێکی مه‌ترسیدار.
دۆخێکی ئاوا به‌و مانایه نه‌بووه که کورد توانای تێگه‌یشتن له ئابووری و پلاندانی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن نه‌بووه، به‌ڵکوو به‌و واتایه‌یه که دۆخی جه‌نگ به ڕاده‌یه‌ک به‌سه‌ر کورددا سه‌پاوه که نه‌ک مه‌جالی بیرکردنه‌وه‌ی له‌و که‌رته پێ نه‌دراوه، به‌ڵکوو بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بواری کرده‌یشی قه‌ت بۆ نه‌ڕه‌خسێ.
له‌بیرمان نه‌چێت یه‌کێک له جومگه هه‌ره گرینگه‌کان و ماده به‌نرخه‌کانی که‌رتی ئابووری نه‌وته، ده‌کرێت وه‌ک جومگه‌یه‌کی جێگیر و ئاماده له ئابووری هه‌موو دنیادا بیبینینه‌وه، که‌رکووک وه‌ک شارێکی نه‌وتی جیا له ڕه‌هه‌نده شوناسی و شارییه کوردییه‌که‌ی، سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێزی ئابووریی بووه، بۆیه به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م کورد له باشوور له‌سه‌ر ئه‌و شاره پێداگریی کردووه و له هه‌موو دانوستانه‌کانیشیدا مه‌رجی یه‌که‌م و سه‌ره‌کیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکووک بووه تا دواجار له 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2017دا و به خیانه‌ت و ته‌ڵه‌یه‌کی سیاسیی و مادی، له باوه‌شی کوردستان دابڕێندرا که ئه‌وه بابه‌تێکی دیکه‌یه و لێره‌دا ناپه‌رژێمه سه‌ری، به‌ڵام کاتێک باس له که‌رکووک ده‌که‌ین، له دیدی داگیرکه‌راندا لایه‌نه نه‌وتییه‌که‌ی گرینگه، بۆیەش لایه‌نه شوناسییه کوردانه‌که‌ی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، چونكە هه‌مدیس نه‌وته‌که‌یان بۆ گرینگه و به‌و شێویه ده‌یانه‌وێت شوناسی مێژوویی و هاوکات ئابووریی کوردانه‌ی لێ بسڕنه‌وه. لێره‌دا ده‌شێت بگوترێت دۆز و دۆخی کورد به‌ده‌ر له‌وه‌ی دۆخێکی جیۆپۆڵه‌تیکییه، دۆخێکی ئابووری سیاسیشەدا.
ڕاسته نه‌وت کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی ئابووری وڵاتان و که‌رتی پیشه‌سازیی هه‌موو دنیا به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و ئابوورییانه‌ی ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌وت به‌ڕێوه ده‌چن، به ئابووری تاکبه‌رهه‌م ده‌ناسرێن و له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ر به‌ندن. واته ئه‌گه‌ر ته‌نیا وه‌ک به‌رخۆرێک له‌سه‌ر نه‌وتی وڵاته‌که‌یان بژین.
لایه‌نی دیکه‌ی که‌رتی ئابووری به‌شه نانه‌وتییه‌کانه که هیچ سنوورێکی بۆ دیاری ناکرێت و ده‌توانێت له خۆگری داهێنانێکی ئه‌ندازیاریی بێت یان کاری ده‌ستی یان سێکته‌ری کشتوکاڵ و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵداری و جلوبه‌رگ و.... ئابووریی هه‌ر وڵاتێک ده‌شێت گه‌شه‌سه‌ندنێکی هاوته‌ریب و هاوئاهه‌نگی هه‌بێت، ئه‌گینا نابێت به‌و کۆڵه‌که پته‌وەی وڵاتێکی له‌سه‌ر به‌ڕێوه بچێت و ببێته هۆی ئاسووده‌یی زیاتری هاووڵاتیان و خۆشگوزه‌رانی زیاتر.
گه‌شه‌پێدانی که‌رتی نه‌وت له پاڵ که‌رت و سێکته‌ره‌کانی تر‌دا بینایه‌کی پته‌و و ئەمنی ئابووری ڕۆ ده‌نێت، هه‌نگاونانه له ئابوورییه‌کی به‌رخۆرانه‌وە به‌ره‌و ئابوورییه‌کی داهێنه‌رانه و به‌رهه‌مهێن. خۆشبه‌ختانه ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئابووری یه‌کێک له پێڕه‌و و پرۆگرامه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌م بووه، به ئاڕاسته‌ی بنیاتنانی ئابووریه‌کی به‌رهه‌مهێن و چه‌ند به‌رهه‌م و دوور له پشتبه‌ستنی ته‌نیا به نه‌وت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌نارده‌کردنی هه‌ناری کوردستان بۆ وڵاتانی که‌نداو به‌تایبه‌تی ئیمارات و دواتر پلان بۆ هه‌نارده‌کردنی بۆ بازاڕه‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، خۆی سه‌رکێشییه‌کی گه‌وره بوو له شکاندنی ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی که ئابووری کوردستان له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه له سه‌ری هاتووه. ئه‌م ڕێچکه تازه‌یه ته‌نیا کاتێک به ئامانجی خۆی واته سه‌ربه‌خۆییه‌کی ڕێژه‌یی ئابووریی و بووژانه‌وه‌ی کوردستان و که‌رته جیاوازه‌کانی ده‌گات که به‌رده‌وام بێت، وه‌ک وتم ئابووری ڕیتمێکی هاوئاهه‌نگ و هاوته‌ریبی هه‌موو که‌رت و سێکته‌ره‌کانه به نه‌وتیشه‌وه له ئاڕاسته‌یه‌کی زه‌مه‌نی درێژخایه‌ندا.
کوردستان هه‌م وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌میش سه‌رمایه‌یه‌کی مرۆیی باش و ده‌روە‌ستی هه‌یه، به‌تایبه‌تی جووتیار و ئاژەڵدارانی کورد که له کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌کانی ئابووری پێش مۆدێڕن و ئێستەیشمانن.
تێڕوانینی کابینه‌ی نۆیه‌م و ئاوڕدانه‌وه‌ی له توانا و پۆتانشێله‌کانی ئابووریی هاووڵاتیانی کوردستان، مزگێنیی ئاسۆیه‌کی گه‌ش بۆ هه‌موو کوردستان ده‌دات. خاڵی جیێ سه‌رنج ئه‌وه‌یه ئه‌م گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانه ئابوورییه له ڕێگه‌ی هه‌وڵ و تواناییه دیپلۆماسییه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌مەوە بووه، ئه‌مه‌ش خاڵێکی گرینگی دیکه‌یه که سیاسه‌ت و ئابووری پیکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌م ئیعتیبارێکی سیاسیی-ئابووری زیاتریشه بۆ حکوومه‌تی کوردستان و هه‌میش سه‌رکه‌وتن و هه‌نگاونانه بۆ بووژانه‌وه و گه‌شه‌پێدانی کوردستان و دڵخۆشکردنی جووتیاران و کشتووکاڵکاران. بۆیه له‌م ڕۆژنه ئه‌م هه‌واڵه ئومیدێکی دیکه‌ی بۆ ئیمه دروست کرد.
جەلیل ساڵحی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەناردەکردن لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە پێگەی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی ڕاگەیاند: "هه‌نارده‌كردنی هه‌نار به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه و تیمی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به كاره‌كه هه‌ستاون، ئێستە كه‌رتی دووه‌می كاره‌كه‌مان ته‌واو كردووه، له كه‌رتی سێیه‌م و كۆتایین، كه كۆتا قۆناغه له هه‌نارده‌كردنی هه‌نار و توانیومانه بچینه ناو بازاڕه‌كانی ئیمارات و له هایپه‌رماركێته‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ناری كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
بەگوتەی جەلیل، هه‌روه‌ها له وڵاتانی به‌حرێن و سعوودیه هەنارمان هه‌یه، له كۆتا قۆناغدا پێشبینی ده‌كه‌ین بچینه وڵاتی قه‌ته‌ریشه‌وه، سه‌تان تۆن هەنار هه‌نارده كراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هه‌نارده‌كه‌یه كه وایكردووه چه‌ندان جووتیار پێوه‌ندی به ئێمەوە بكەن و هه‌ندێكیشیان خۆیان سه‌ردانی ئیماراتیان كردووه به‌و نیازه‌ی به‌روبوومی خۆیان ببه‌نه وڵاتانی كه‌نداو."
ساڵحی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئه‌و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌ی لە نێوان كوردستان و ئیمارات هەبووە، بووه‌ته بنەمایەك بۆ پێوه‌ندیی ئابووری و هه‌نارده‌كردن، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی زۆری كردووه، لەمەودوا نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاریی هه‌ر كه‌سێك ده‌كەن كه نیازی هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی بۆ وڵاتانی كه‌نداو هەیە".
"به‌شی دووه‌می كاره‌كانمان كه ستراتیجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بریتییە له دروستكردنی دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ به بازاڕكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی كە له داهاتوویە‌كی نزیكدا داده‌مه‌زرێت و له ماوه‌ی ساڵێك بۆ دووساڵ ئاماده ده‌كرێت، تا به‌ده‌ر له هه‌نارده‌كردنی هه‌نار، بتوانین بەروبوومی كشتوكاڵی تری كوردستان بۆ وڵاتانی كەنداو هەناردە بكەین، بەهەمانشێوە بەهۆی ئەو پێوەندییە بەهێزانەی سەرۆك وەزیران بناغەیەكی بەهێزی بۆ دروست كردووە، دەتوانین كاری تەكنیكی و هەناردەكردن لەگەڵ وڵاتی بەریتانیا دەست پێ بكەین، بۆ ئەوەی بەدەر لە وڵاتانی كەنداو، هەناردە بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و بەریتانیاش بكەین" ساڵحی وای گوت.
جگە لە هەنار، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانی سێ‌و، ترێ و هەنگوین. هەروەها پلانی پاڵپشتیکردنی جووتیاران و زەوینەخۆشکردن بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە فراوانتر دەکرێت. لە قۆناغی داهاتووشدا جگە لە بازاڕەکانی ئیمارات، هەناری کوردستان بۆ بازاڕەکانی سعودیە و بەحرێن و وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا هەناردە دەکرێن.
لەبارەی كرانەوەی دەرگای بازاڕی وڵاتان بەڕووی بەرهەمەكانی كوردستان و نیاز و پلانی حكوومەت و چۆنیەتیی فراوانكردنی ئەو بازاڕە لە وڵاتاندا؟ ئاماژەی بەوە كرد: "ئێستە توێژینەوە بۆ ئەوە دەكەین لەمساڵدا بەدەر لە هەنار، سێ بەرهەمی تر لە داهاتوویە‌كی نزیكدا كە وەرز و كاتی لێكردنەوەی بەروبوومەكانیان دێت، هەناردە بكەین. لەگەڵ ئەوەی توێژینەوەكان ئێستە توێژینەوەی سەرەتایین و كۆتا ئەنجام نین، بەڵام ترێ، هەنگوین و سێ‌و بەگشتی خواستیان لەسەرە، بە تایبەتی سێوی ناوچەی بەرواریی. بەڵام وەك باسمان كرد ئەمە سەرەتاییە و تا دەستپێكی چنینەوەی بەروبوومی كشتوكاڵی لە كوردستان و پێش دەستپێكردنی وەرزەكەی، دیاری دەكەین كە چۆن كڕیار و خواستمان بۆی دۆزیوەتەوە، چ لە وڵاتانی كەنداو یان وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بێت، ئێستە كاری لەسەر دەكەین."
ئه‌م تێڕوانین و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ی مەسروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیران، پشتگیریی و پاڵپشتیی گه‌وره‌ی هه‌موو جومگه‌کانی ئابووری هه‌رێمی کوردستانه و ده‌روازه‌ی کردنه‌وه‌ی ده‌یان ده‌رفه‌تی ترە بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری ئابووریی هه‌رێم و هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌م و هاورده‌کردنی سه‌رمایه بۆ کوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگدا ئه‌مه دووه‌م هه‌واڵی خۆش و دره‌وشاوه‌ی کابینه‌ی نۆیه‌م له‌م بواره‌دا بوو، هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌م پرۆژه داهاتووسازانه دەكەین.