قه‌ده‌ری كورده له‌م به‌شه و له چوارچێوه‌ی عێراقدا هه‌بێت، له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی دوای دیكتاتۆرییهتیشدا، رۆڵ و كاریگه‌ریی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی بوو تا ئه‌م وڵاته‌ی بن داگیركاری و بێ حكوومهتیدا سه‌رپێ بخات، ببێت به خاوه‌ن ده‌ستوورێك تا ئاستێك مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی خه‌ڵكی كورستانی تێدا ره‌نگ بداته‌وه.
زۆرمان بۆ عێراق كرد و كه‌ممان چنییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی كه‌وته ده‌ست ده‌ره‌وه‌ی عێراقییه‌كان و میله‌تی كورد ته‌نیا مایه‌وه، ئه‌و ته‌نیاییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا، به‌دوای ده‌ستكه‌وتی پۆست و ئیمتیاز بكه‌وێ.
له‌به‌ر پێویستیی یه‌كگوتارییه كه خواستی كوردستانیانه، حزبه‌كان و نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ناوه‌نده‌كانی حوكمڕانی عێراق له میانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ركه‌وتنی میدیایی و جه‌ماوه‌ریدا، پێداگرن له‌سه‌ر وابه‌سته‌بوونی به یه‌كگوتاریی كوردی و پێكه‌وه كاركردن بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، كاتێكیش ده‌چنه به‌غدا، یه‌كه‌م هه‌نگاو لێكترازانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. جا هۆكار نه‌یار بێت یاخۆ خۆمان، به‌ڵام زیانی به پێگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه.
جا ئه‌و حزبانه‌ی له چه‌ند ساڵی دوای پرۆسه‌ی داگیركردنی عێراق، پۆستی باڵایان له‌ژێر ناوی نه‌ته‌وه‌یی (كورد) وه‌رگرتووه، چی‌یان بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان كردووه؟ بێگومان ئه‌گه‌ریش كرابێت له ئاست قوربانیدانی میله‌ته‌كه‌ماندا نه‌بووه، یان به‌شێوه‌یه‌ك كراوه ئه‌وه‌نده كاتی بووه به گۆڕینی وه‌زیرێك له كابینه‌كانی به‌غدا كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
بوونی ناوه‌ندێكی بڕیار و خاوه‌ن ئیراده، بۆ پرسی كورد له چوارچێوه‌ی عێراق كه هه‌م بهرنامهداڕێژێ و هه‌م چاودێری بكات، له‌گه‌ڵیشدا پێوه‌ندییه‌كان و ئیمتیازاتی پۆستیش به‌ش برای بكات، كارێكی دروست و پێویستتری ئه‌م قۆناغه‌یه كه كورد له عێراقدا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌نده نابێ بدرێ به ده‌ست كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی بێ ئه‌زموون، به‌ڵكو رێوشوێنه‌كه وا باشتره له‌سه‌ر ئاستی كه‌سایه‌تیی یه‌كه‌می حزبه‌كان و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و ئه‌وجا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له‌و ناوه‌نده‌دا بۆ هه‌ر قۆناغێك له به‌غدا به‌رنامه و ئه‌گه‌ر و پێشهات و جۆری رێككه‌وتن و به‌ركه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، تاوتوێ بكرێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ، كه ئه‌م ئه‌زموونه تاقی كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی (به‌ره‌ی كوردستانی) كه توانی تا ئاستێكی باش ببێته ناوه‌ندێكی باڵا، هه‌میشه له مێژووی گه‌لی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی گرنگی یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگوتاری و یه‌كتیمی و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێ، ده‌سكه‌وته‌كانیش شاهیدی ئه‌م راستییه‌ن.
دره‌نگ نییه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ حاڵی ئێسته‌ی كورد له به‌غدا ده‌رمانه.