ئاشكرایه ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه وه‌ك هه‌ر فۆرمێكی تری بواری ڕامیاری، بێ خه‌وش و كێماسی نییه. لێره‌وه زۆر كه‌س به ڕه‌هایی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكیش كوێرانه په‌سندی ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه وێردی سه‌ر زار . ده‌پرسین: ئایا له كایه‌ی ڕامیاریدا دوالیزم بوونی هه‌یه؟ ئایا ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه تاكه چاره‌سه‌ری دۆزی كورده یاخۆ فۆرمێكی شكستخواردووی به‌سه‌رچووه؟
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له كارڵ ماركسه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، پاشان ئه‌م ته‌رزه له بیركردنه‌وه له‌لایه‌ن لینین و ماوسی تۆنگ و درێژه‌ی پێ ده‌درێت، دواتریش ئه‌م تیۆره‌ی ماركس ده‌بێته زادگه بۆ كۆنفیدراڵیزمی دیموكرات، كه بۆ یه‌كه‌م جار پڕۆژه‌ی ڕامیاری و ئابووری مورای بوكچین بوو. پاش ئاشنابوونی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به په‌رتووكه‌كانی مورای بوكچین له گرتووخانه‌ی توركیا له ساڵی 2000، ئیتر ئۆجه‌لان به قووڵی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری تیۆره‌كانی بوكچینه‌وه، لێره‌وه ئۆجه‌لان ئه‌م تیۆره له بوكچین قه‌رز ده‌كات و گه‌شه‌ی زیاتری پێ ده‌دات.
ئایا فۆرمی ڕامیاری به كات هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت؟
به قه‌ولی ئۆجه‌لان: زه‌مه‌نی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چووه، ئیتر دره‌نگه بۆ ئه‌م پرسه، ده‌بوو 100 ساڵی ڕابردوو كورد هه‌وڵی بۆ بدایه. له هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه ڕه‌هایه، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆنفیدراڵیزمی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ په‌سند ده‌كات. ئۆجه‌لان ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه وه‌ك میوه ده‌بینێت كه له وه‌رزی خۆیدا له دار لێ نه‌كراوه‌ته‌وه! ئیتر گه‌نیوه و بێ فه‌ڕه.
ڕاستییه‌كه‌ی مۆدێل و فۆرمی ڕامیاری به ڕه‌هایی له‌ناو به‌ستێنی دوالیزمدا نین، سیستمی باش و خراپ، كۆن و نوێ له دنیای ڕامیاریدا بوونی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه: "گونجاندنی فۆرمی حوكمڕانییه له ته‌ك (شوێنكات)دا. ئه‌گه‌ر فۆرمی ڕامیاری به كات (كۆن و نوێ) هه‌ڵبسه‌نگێنین، كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه‌ی پێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ده‌بێت ئه‌و دیموكراسییه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات بێ كه‌ڵك و ستۆك بێت، چونكه دیموكراسی فۆرمێكی نوێ نییه، مێژوویه‌كی تولانی و هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه، لێ هه‌رگیز زه‌مه‌ن ناكرێته كه‌ره‌سته‌ی پێوانه و بڕیاردان بۆ فۆرمی سیاسی.
مۆدێل و سیستمی حوكمڕانی زۆرجار ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دوالیزم، لێره‌وه سیستمه‌كانی حوكمڕانی پێوه‌ستن به جیۆگرافیا و هه‌لومه‌رجه‌وه، بۆ نموونه:
(تیۆكراسی) حوكمی ئاینی له هه‌ندێك وڵات‌دا ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه. وه‌ك: ئیسرائیل، وه‌لێ له هه‌ندێك ناوچه‌ی تر كاره‌ساتی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه وه‌ك: ئه‌فغانستان و پاكستان و ئێران و هتد..، مۆدێلی شاهانشایی تا ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك به‌ریتانیا و سوید و ئوردن، ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه، ئه‌ما بۆ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت ئه‌م مۆدێله شكستی هێناوه. ته‌نانه‌ت سیستمی دیموكراسیش هه‌ندێك جار ده‌رگیری ئاریشه و گرفتی قووڵ ده‌بێته‌وه و شكست دێنێت، كه‌واته كۆنژنكتۆر (هه‌لومه‌رجی ڕامیاری، جیۆگرافی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووریی) ده‌ستنیشانی ده‌كات، چ فۆرمێكی ڕامیاری باشه و چ فۆرمێكیش خراپ.
_ئایا جیهانگیری (Globalization) ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه ده‌سڕێته‌وه؟
ئاشكرایه گڵۆباڵیزم بڕێك ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه‌ی لاواز كردووه، به‌ڵام پایه و ڕه‌گی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه هێنده ڕۆ چووه‌ته ناو پۆست مۆدێرنه‌وه، مه‌حاڵه بتوانین ئه‌و ڕه‌گه له بنكه‌وه هه‌ڵكێشین و ئه‌و فۆرمه ئاوه‌ژوو بكه‌ینه‌وه، بۆیه دروشمی "سڕینه‌وه‌ی سیستمی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه"، جۆرێكه له زێده‌گۆیی و گه‌ندبێژی، ئاخر هیچ وڵاتێك ئاماده نییه له پێناو سیستمێكی نوێ‌دا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه هێنده به‌هێزه چه‌ندان ئیمپراتۆری وه‌ك، ڕووسیا و عوسمانی هتد.. هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاشكرایه یه‌كێتی سۆڤییه‌ت چۆن له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شا. ئاخر سیستمی كۆمۆنیزم و گرێدانی ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته له ژێر سایه‌ی یه‌ك ئاڵادا، كارێكه له مه‌حاڵه‌وه نزیكه، دواجاریش هه‌مووان بینیمان چۆن گشت ئیمپڕاتۆره‌كان شكستیان هێنا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ده‌یان ده‌وڵه‌تی لێ دروست بوو. مافی خۆمانه بپرسین كام وڵات له دنیادا سیستمی نوێ پراكتیزه ده‌كات و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خاپوور كردووه؟ كامانه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌م 100 ساڵه‌دا هه‌ڵوه‌شانه‌وه؟
_ چۆن بواری وه‌رزش بارگاوییه به ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه؟
ئه‌گه‌رچی دنیا له ژێر هه‌ژموونی گڵۆباڵزیمدایه، ئه‌ما ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه له‌م دنیا نوێیه‌دا پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داگیر كردووه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له پۆست مۆدێرنه‌دا، ده‌بینین به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌رمایه‌ی دنیا پێوه‌سته به بواری وه‌رزشه‌وه، هاوكات وه‌رزش به‌شێكه له‌و سیستمه نوێیه‌ی دنیا، نها وه‌رزش دنیایه‌كه هه‌مووان به یه‌كگرتوویی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر مۆندیالی وڵاتان و پاڵه‌وانێتی كیشوه‌ره‌كان به نموونه وه‌رگرین، ده‌بینین له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا، ته‌نیا وڵاتی سه‌ربه‌خۆ (ده‌وڵه‌ت) مافی به‌شداریی هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیش به سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیانه‌وه له‌م پاڵه‌وانیه‌تییانه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، ئاڵا و سروودی نه‌ته‌وه‌یی له یارییه‌كانی مۆندیال و هه‌ڵبژارده‌كان ئاماده‌ییان هه‌یه. كه‌واته پرسی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه ڕۆ چوونه‌ته ناو زۆر له كایه و بواره جیاوازه‌كانه‌وه. ڕیشه‌كێكشكردن و ده‌رهێنانی ئه‌م ڕه‌گه له‌ناو ئه‌و بواره جیاوازانه‌دا كارێكه ڕه‌نگه له مه‌حاڵه‌وه نزیك بێت.
_ چۆن ڤایرۆسی كۆرۆنا گورزی له سیستمی نوێی دنیا دا ؟
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به كۆنفیدراڵیزمی نێوده‌وڵه‌تی هه‌س، هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دنیا به‌ره‌و سیستمێكی نوێ ده‌ڕوات. مۆدێلی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چووه و دنیای ئه‌مڕۆ به گڵۆباڵیزم ته‌ی كراوه. سنووره‌كان به‌های خۆیان له ده‌ست داوه، سنووره‌كان له دنیادا كاڵ بوونه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی خه‌ونی ده‌وڵه‌ت ده‌بینن، له ڕابردوودا جێده‌مێنن.
ده‌ركه‌وت ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی ئه‌م بانگه‌شانه ده‌كه‌ن، له دنیای یۆتۆپیا (Utopia) ده‌ژین، پتر ده‌رگیری وه‌هم و فه‌نتازیان، خۆیان له كه‌توار داماڵیوه، زۆری نه‌برد ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م په‌یكه‌ره وه‌همییه‌ی هه‌پروون هه‌پروون كرد، گیانی ئه‌م سیستمه نوێیه‌ی بریندار كرد، ئاخر ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌واوی سنووری وڵاتانی به‌ڕووی یه‌كدا داخست، هێنده‌ی تر سنووره‌كانی تۆخ كرده‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه وه‌ك چۆن زیانی جه‌سته‌یی، ڕۆحی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری هه‌س، گورزێكی كه‌مه‌رشكێنیش بوو بۆ سیستمی نوێی دنیا، كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیش كه وه‌ك تیۆرێكی پته‌و خۆی پێشان ده‌دا، له به‌رده‌م ڤایرۆسی كۆرۆنادا دۆش داما، كه‌وته قه‌یرانی قووڵه‌وه، ئاخر تۆخبوونه‌وه و داخستنی سنووره‌كان تراوما بوو بۆ زۆر له لایه‌نگرانی ئه‌م تیۆره.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م تیۆره له ته‌ك كه‌توار ناسازێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا گڵۆباڵیزم له ئێسته به‌هێزتر بێت و پتر ئه‌زموونی خۆی بسه‌پێنێت، ڕه‌نگه دیسان نه‌توانێ كۆتایی به پرسی ده‌وڵه‌ت/نه‌ته‌وه بهێنێت .