پۆلیسی كه‌نه‌دی رای گه‌یاند، گه‌نجێك به چه‌قۆیه‌كی گه‌وره له شاری كیبیك دوو كه‌س ده‌كوژێت و پێنجی تریش بریندار ده‌كات، دواتریش دێته گرتن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له شاری كیبیك له رۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵیبه چه‌قۆیه‌كی گه‌وره، هێرش ده‌كاته سه‌ر خه‌ڵك و دوو كه‌س ده‌كوژێت، هاوكات پێنجی تریش بریندار ده‌بن، دوای ئه‌وه پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنه‌كه و بكوژه‌كه ده‌گرن.
گۆته‌بێژ به‌ناوی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه ئیتیان دۆیۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو "شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌م" ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كردووه و له خه‌ڵكی سڤیلی داوه، جلوبه‌رگێكی پۆشیوه هاوشێوه‌ی جلوبه‌رگی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست، ئێسته له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كریـَت.
ئه‌و گوته‌بێژه ئاماده نه‌بوو پێناسه‌ی بكوژه‌كه ئاشكرا بكات و ته‌نیا گوتوویه‌تی، له‌گه‌ڵ گرتنی گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه تا پشكنینی بۆ بكرێت كه ئاستی مێشكی چۆن و چی بووه. بۆیه گوتی ئێسته ته‌نیا ده‌توانین ئه‌وه‌نده بڵێین، دوای لێكۆڵینه‌وه زانیاریی زیاتر ئاشكرا ده‌كه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو له فڕه‌نسا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كاریكاتێرێك له‌باره‌ی په‌یامبه‌ری ئیسلام له‌لایه‌ن مامۆستایه‌ك، ئه‌و رووداوه له‌لایه‌ن مسوڵمانان و وڵاته ئیسلامییه‌كان سه‌رۆكنه كرا، دواتر هه‌ر له فڕه‌نسا تیرۆریستێك هێرشی كرده سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك و سێ كه‌سی كوشت و ژماره‌یه‌كی تریشی بریندار كرد، دواتر گیرا و ده‌ركه‌وت كه‌سه‌كه توونسییه.