دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له به‌سره و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه، جارێكی تر پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان به فه‌رمانی سه‌رووی خۆیانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپێشانده‌ران و له شوێنه‌كان ده‌ریان ده‌كه‌ن و پلان هه‌یه خۆپێشاندان به یه‌كجاری له هیچ شارێكی عێراقی نه‌مێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م، محه‌مه‌د جاسم دكتۆری ده‌رمانساز و چالاكی دیاری خۆپێشاندانه‌كانی به‌سره به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی ئه‌عه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره خێوه‌تی خۆپێشانده‌ران سووتێنران.
زیاتر گوتی، "دوای سووتاندنی خێوه‌ته‌كان ئاڵۆزی دروست بووه له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كانی پارێزگاكه، له‌لایه‌كی تریش پلان هه‌یه به‌شێك له خۆپێشانده‌ران كه ئێمه نازانین سه‌ر به‌كێن له وه‌ڵامی سووتاندنی خێوه‌ته‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌سره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بسووتێنن".
پلان هه‌یه خۆپێشاندان به یه‌كجاری له هیچ شارێكی عێراقی نه‌مێنێت
ڕوونی كرده‌وه، هێزێكی زۆری میلیشیا شیعه‌كان و چالاكه مه‌ده‌نییه‌كان له‌ناو به‌سره بڵاوه‌یان پێ كراوه و به گازی فرمسێكڕێژ هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ندان گردبوونه‌وه بردووه و تا ئێسته 13 گه‌نج بریندار بوونه.
خۆپێشانده‌رانی عێراق له شاره‌كانی به‌سره و به‌غدا له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019ه‌وه ده‌ستیان به خۆپێشاندان كردووه له دژی نه‌بوونی مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و خزمه‌تگوزاریی ژیان، به‌ڵام هه‌رزوو هێزه ته‌ناهییه‌كان و میلیشیاكانی عێراق به چه‌ك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ئه‌م جۆره گردبوونه‌وه‌یان قبووڵ نه‌كرد.
له ماوه‌ی ساڵێكی خۆپێشاندان، زیاتر له 700 خۆپێشانده‌ر كوژران، زیاتر له 17 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون و زیاتر له سێ هه‌زار خۆپێشانده‌ریش بێسه‌روشوێن بوون، له مێژووی عێراق یه‌كه‌م خۆپێشاندانه وا درێژه بكێشێ و ژماره‌ی كوژراو و برینداری وا زۆر بێت.