بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 46 ملیۆن و 513 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 202 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند لە 24 سەعاتی رابردوودا 2658 حاڵەتی تووشبوون و 56 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە.
بەپێی راگەینەدراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ یەكشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 15210 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2658 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 759 لە بەغدا و 398 لە هەولێر و 384 دهۆك و 272 لە سلێمانی و 151 لە كەركووك و 93 لە نەینەوا و 122 لە سەڵاحەدین و 46 لە بەسڕە و 48 لە واست و 45 لە دیالە و 48 لە نەجەف و 62 لە میسان و97 لە بابل و 21 لە كەربەلا و 20 لە زیقاڕ و حەوت لە دیوانییە و چوار لە موسەنا و 81 لە ئەنبار.
هەر لەو ماوەیە 3127 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 1032 لە بەغدا و 359 لە دهۆك و 108 لە كەركووك و 119 لە هەولێر و 58 لە سلێمانی، جیا لە تۆماركردنی 56 حاڵەتی مردن 13 لە سلێمانی و 10 لە دهۆك و پێنج لە هەولێر و یەك لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 475288 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 402782 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 10966 حاڵەت.