كۆمەڵە بڕیارێكی نوێ‌ دەردەچێت

:: AM:08:18:01/11/2020 ‌
بڕیارە لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كۆ ببێتەوە و چەند پێشنیارێك بۆ كۆبوونەوەكە ئامادەیە و بڕیار بۆ داخستنی چەند شوێنێكیش دەدرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون بڕیارە ئەمرۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆ ببێتەوە و چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەر بكات.

بڕیار دەدرێت بۆ داخستنەوەی چەند شوێنێكی لاوەكی كە شوێنی كۆبوونەوی زۆری گەنجان و كات بەسەر بردنە 
بەپێی زانیارییەكان، بڕیار دەدرێت بۆ داخستنەوەی چەند شوێنێكی لاوەكی كە شوێنی كۆبوونەوی زۆری گەنجان و كات بەسەر بردنە وەكو هۆڵەكانی ئاهەنگ گێڕان و چەند شوێنێكی تر.

دوێنێ‌ ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەك وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتێكی تەواومان لەسەر ڕەوشی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ئامادە كردووە و سبەی بە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەدرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی، لە ڕاپۆرتەكەدا باسی ڕەوشی پەروەردەش كراوە كە ئاستی تووشبووان چەندە، بۆیە ئێمە هیچ بڕیارێك نادەین، بەڵكو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیار دەدات چارەنووسی خوێندن چۆن دەبێت.

باسی لەوەش كرد، لە ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە ژمارەیەك لە قوتابیان و مامۆستایان تووشی كۆرۆنا بوونە، هەروەها لە هەندێك قوتابخانە پۆلی قوتابیان بە تەواوی تووش بوون

بەهۆی پابەندن نەبوونی هاووڵاتییان تا دێت ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیاد بوونە، هۆشداریش دەدرێت لەوەی وەرزی زستان تووشبووان بە كۆرۆنا و پەتای وەرزی زۆر ببێت و هاووڵاتییەكی زۆر تووشی كۆرۆنا ببێت.



وشە - رامیار جەواد