هاووڵاتییان لە بڕیاری حکوومەت بۆ لێخۆشبوونی قەرزەکانیان سوودمەند بوون

:: AM:10:23:01/11/2020 ‌
بەڕێوەبەری قەرزی بچووك ڕای دەگەیەنێت، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان لەو بڕیارەی حکوومەت سوودمەند بوون کە بۆ لێخۆشبوونی %15ی قەزری بچووک دراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی دووەم، ئارام عومەر بەڕێوەبەری قەرزی بچووك بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان لە بڕیارێکی حكوومەت سوودمەند بوون کە بریتییە لە لێخۆشبوونی %15ـی ئەو قەرزانەی لایەتی.

هاووڵاتییەكی زۆر دەستیان بە گەڕانەوەی قەرزەكانیان كردووە و ئەمڕۆ دواین ڕۆژی وەرگرتنەوەی بوو
بەڕێوەبەری قەرزی بچووك گوتی، لە سەرجەم شار و شارۆكەكان هاووڵاتییەكی زۆر دەستیان بە گەڕانەوەی قەرزەكانیان كردووە و ئەمڕۆ دواین ڕۆژی وەرگرتنەوەی بوو.

باسی لەوەش كرد، وەرگرتنەوەی قەرزەكان و لێخۆشبوون %15ـی وای كرد هاووڵاتییان سوودمەند بن و بەخێرایی دەست بكەن بە مامەڵەی هێنانەوەی قەرزەكانیان كە بە قەرزی بچووك ناسراوە و گەنجان بۆ پڕۆژەكانیان تێیدا سوودمەند بوون.

ڕوونی كردەوە، دوو مانگی ڕابردوو ئەو كەسانەی قەرزیان وەرگرتبوو پێوەندییان پێوە كردووین بۆ گەڕانەوەی قەرزەكان تا سوودمەندبن لە ڕێژەی لێخۆشبوون.

لە ماوەی ڕابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە لێخشبوونی %15ـی ئەو قەرزانەی لای هاووڵاتییانە ئەگەر تا یەكی تشرینی دووەم بیگەڕێننەوە.



وشە - رامیار جەواد