سلێمانی.. بڕە پارەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی گشتی گەڕێنرایەوە

:: AM:11:21:01/11/2020 ‌
دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بڕی 11 ملیار دینار لەلایەن كۆمپانیاكان بۆ خەزێنەی گشتی گەڕێنرایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی دەستەی دەستپاكیدا هاتووە، لە دوای بەدواداچوونەكانی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی سلێمانی تایبەت بە قەرزی كۆمپانیاكان، بڕێك پارە بۆ خەزێنەی گشتی گەڕێنرایەوە.

بڕی 11 ملیار و 121 ملیۆن و 991 هەزار و 800 دینار، گەڕێنرایەوە بۆ خەزێنەی گشتی
ئەو دەستەیە باسی لەوەش كردووە، بڕی 11 ملیار و 121 ملیۆن و 991 هەزار و 800 دینار، گەڕێنرایەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

لە ماوەی ڕابردوو بەهۆی بوونی قەرزێكی زۆر لەلایەن كۆمپانیاكانەوە و دەنگۆی دیارنەمانی بڕێكی زۆر پارە لە چەند شوێنێك بڵاو بووەوە، لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە.

هێنانەوەی ئەو پارەیە لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی حكوومەت و راسپاردنی دەستەی دەستپاكییە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەو پارانەی لای كۆمپانیاكانە.



وشە - رامیار جەواد