قایمقامی شارۆكه‌ی ئامێدی گوتی، به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردمانی توركیا له سنووری ئامێدی، زیانی یه‌كجار زۆری گیانی و مادی به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه‌وتووه و نزیكه‌ی 200 گوند چۆڵ كراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م، ئیسماعیل مسته‌فا قایمقامی ئامێدی به "وشه"ی گوت، به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه كه به‌رده‌وام خۆی له گونده‌كانی كوردستان نزیك ده‌كاته‌وه و توركیاش به‌و ھۆیه‌وه بۆردمانی ده‌كات، زیانی زۆر به‌ر خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان كه‌وتووه، ته‌نیا له سنووری شاره‌دێی ئامێدی نزیكه‌ی 200 گوند چۆڵ كراون و تا ئێسته‌ش ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، 30 كه‌سیش شه‌ھید بوون.
ته‌نیا له سنووری شاره‌دێی ئامێدی نزیكه‌ی 200 گوند چۆڵ كراون
ئیسماعیل مسته‌فا زیاتر گوتی، خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ر سنوور به‌رده‌وام له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین، چونكه په‌كه‌كه خۆیان له ئه‌وان نزیك ده‌كه‌نه‌وه و توركیاش بۆردمانیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ ژیانی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه مه‌ترسییه.
مسته‌فا باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مساڵ له سنووری ئامێدی ھه‌زار و 500 مێشه‌وان مێشه‌كانیان له‌ناو چوون و ده‌ستیان له‌و كاره به‌رداوه، هه‌روه‌ها شه‌ش ھه‌زار دۆنم زه‌ویی ره‌زوباغ له‌ناو چوون و نه‌یانتوانی سوود له به‌رھه‌مه‌كانیان وه‌رگرن، ھه‌زار دۆنم زه‌ویی به‌راویش له‌ناو چووه، چونكه كه‌س ناوێریت بچێته ئه‌و شوێنانه، له ترسی په‌كه‌كه و بۆردمانی توركیا.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم