به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 8%ی داهاتی كاره‌بای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌با بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان خۆیان خه‌رج ده‌كرێ. به‌رپرسێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاره‌باش ده‌ڵێ: ئه‌و داهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی كاره‌بایی پێ دابین ده‌كرێ.
حازم كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 8%ی داهاتی كاره‌با بۆ هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی كاره‌با له پارێزگاكانی هه‌رێمی كردستان كه ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش ده‌گرێته‌وه، ته‌رخان ده‌كرێت.
ده‌توانین سوود له 750 ملیۆن دیناری وه‌ربگرین بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه و كڕینی پێداویستیی كاره‌بایی
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی ده‌ستكراوه‌یی زیاتری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كاره‌با له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به كڕینی پێداویستی كاره‌بایی وه‌ك ستوونی كاره‌با و وێستگه‌ی كاره‌بایی.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای گه‌رمیان رای گه‌یاند، بۆ نموونه ئێمه ساڵی ڕابردوو نۆ ملیار دینار داهاتمان هه‌بووه، ده‌توانین سوود له 750 ملیۆن دیناری وه‌ربگرین بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه و كڕینی پێداویستیی كاره‌بایی.
به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی 8% له داهاتی كاره‌بای هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ جێبه‌جێكردنی كاروباره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه له كه‌رتی كاره‌با له‌و پارێزگایه‌دا دروست ده‌بێ ته‌رخان كراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی