جووتیارە نموونەییەكە هەناری هەڵەبجە بۆ هەولێر دەهێنێت

:: PM:12:19:01/11/2020 ‌
جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە ڕای دەگەیەنێت، بەمنزیكانە بڕێكی زۆری هەناری هەڵەبجە بۆ هەولێر دەهێنێت.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی دووەم، ئازاد محەمەد جووتیارە نموونەییەكەی هەڵەبجە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەمنزیكانە بڕێكی زۆری هەناری هەڵەبجە بۆ هەولێر دەهێنم.

زیاتر گوتی، سەرقاڵی نووسراوین بۆ پارێزگای هەولێر تا كارئاسانی و شوێنمان بۆ دابین بكەن وەك ساڵی ڕابردوو، تا هەناری تێدا بفرۆشین.

بۆ ئەمساڵ بڕی 400 تۆن هەنار بۆ هەولێر ئامادە كراوە 
باسی لەوەش كرد، بۆ ئەمساڵ بڕی 400 تۆن هەنار بۆ هەولێر ئامادە كراوە و ئەگەر ڕێكارەكان تەواو بن، بەمنزیكانە لە هەولێر دەبین و هەنارەكانمان دەخەینە خزمەتی هاووڵاتییان.

ڕوونی كردەوە، جیاواز لە ساڵی ڕابردوو، بۆ پارێزگای دهۆكیش ڕێژەیەكی زۆری هەنارمان دابین كردووە و بۆ ئەوێشی دەبەین تا هەموو هاووڵاتییانی كوردستان بەرهەمی هەناری هەڵەبجە بخۆن.

ساڵی ڕابردوو بۆ یەكەمین جار جووتیارە نموونەییەكە هەناری بۆ هەولێر هێنا كە 40 تۆن بوو، بە ماوەی چەند سەعاتێك هەنارەكە نەما و بە میدیاكانی ڕاگەیاند، هەرگیز پێشبینی ئەو پێشوازییەم نەدەكرد و بۆ ساڵی داهاتوو بەرهەمێكی زیاتر دەهێنم.



وشە - رامیار جەواد