بەرپرسێكی نوێ‌ لە هەولێر دیاری كرا

:: PM:01:12:01/11/2020 ‌
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەولێر دەستبەكار بوو.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی دووەم، مەریوان پیرباڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 83ـی ئەنجوومەن بەڕێوە چوو.

بەزۆرینەی دەنگ سەرتیپ خالید ئیسماعیل وەك بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر پەسند كرا
زیاتر گوتی، كۆبوونەوەكە لەسەر نووسراوی پارێزگای هەولێر بوو كە پێشنیاری بۆ دانانی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەولێر كردبوو.

باسی لەوەش كرد، بەزۆرینەی دەنگ سەرتیپ خالید ئیسماعیل وەك بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر پەسند كرا. لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەش باس لە دامەزراندنی گوندی بەردینە كرا و دەنگی تەواوی هێنا.

ئەو كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوو بۆ باشتر بەڕێوەچوونی مامەڵەی هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی شارەوانییەكان كارا كرانەوە و عەبدولواحید ئەحمەد وەك سەرۆكی ئەنجوومەنەكە دیاری كرا.



وشە - رامیار جەواد