لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڕیاری راگرتنی خوێندنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای ده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌و مانگه راپۆرتی تر ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م، ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به"وشه"ی راگه‌یاند، پرۆسه‌ی خوێندن به شێوه‌یه‌كی كاتی تا یه‌كی كانوونی دووه‌می 2020 راده‌گیرێت. دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی تر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بۆ به‌رده‌وامبوون یان راگرتنی یه‌كجاری بدرێت.
بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه و زانكۆ حكومی و ئه‌ھلییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه
روونی كرده‌وه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری راگرتنی خوێندن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، له پۆله‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ 12ی ئاماده‌یی له پۆله‌كان بوو، پۆله‌كانی تر له سێ بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی به شێوازی ئۆنلاین بوو.
گوته‌بێژی تەندروستی گوتی، " بڕیاره‌كه سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه و زانكۆ حكومی و ئه‌ھلییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه".