شاره‌زایانی ئابووری باس له‌وه ده‌كه‌ن، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی دارایی هاووڵاتییان ده‌كات و داهاتی حكوومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه كه‌م ده‌كاته‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل شاره‌زای ئابووری و سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ئابوویناسانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی سیاسییه و په‌كه‌كه ئێسته بووه‌ته فاكته‌ری كێشكردنی هێزی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
په‌كه‌كه بڕوایان به خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی نییه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه وه‌ك حزبێكی سیاسیی مۆدێرن كاری بكردایه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكردایه، ئه‌وكاته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه په‌كه‌كه بڕوایان به خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی نییه، بڕوایان به حزبه‌كانی تر نییه، ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك خۆیان بن، هه‌موو ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنێك بۆ خۆیان بێت.
به بڕوای شێخ كامیل ئێسته هه‌رێمی كوردستان به ته‌نگژه‌یه‌كی خراپی دارایی ده‌ڕوات، نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، هه‌نارده‌ی نه‌وت وه‌ك ساڵانی رابردوو نییه، بۆیه ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێم له كاتێكی وادا زیانێكی زۆر خراپ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێنێته‌وه و داهاتی حكوومه‌ت كه‌م ده‌كات.
لای خۆیه‌وه ناسر ئیسماعیل مامۆستای كۆلێژی ئابووری به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆڕییه نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر قووتی هاووڵاتییان ده‌بێت.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه په‌كه‌كه زیانێكی زۆری به دارایی حكوومه‌ت گه‌یاندووه، ئه‌مه وا ده‌كات له داهاتوودا بۆ دابه‌شكردنی مووچه حكوومه‌ت كورتهێنانی هه‌بێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، رۆژی 28ی ئه‌م مانگه له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دوو رۆژه راگیراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی