په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی هه‌رێمی كوردستان كارێكی خراپه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهات و خراپبوونی ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند رۆژی رابردوو و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و بۆڕییه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی گشتیی دۆخه‌كه له‌ڕووی داراییه‌وه ده‌بێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكه داهاتێك كه سه‌ره‌كی بێت و پشتی پێ ببه‌ستێت نه‌وت و هه‌نارده‌ی نه‌وته.
راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌و بۆڕییه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی گشتیی دۆخه‌كه له‌ڕووی داراییه‌وه ده‌بێت
زیاتر گوتی، ئێسته كه حكوومه‌ت له ته‌نگژه‌دایه و مووچه له كاتی خۆی دابه‌ش ناكرێت و دوا ده‌كه‌وێت، په‌كه‌كه‌ش ئه‌و بۆڕییه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه و كارێكی زۆر خراپه، بڕه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند بێت كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران لێی زیانمه‌ند ده‌بن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، رۆژی 28ی تشرینی یه‌كه‌م له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێنراوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك هه‌نارده‌ی نه‌وت راگیراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی