به‌شێك له‌و نووسه‌رانه‌ی كه تا ئێسته‌یش به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌خنه ده‌گرن و هه‌ر هه‌نگاوێكی حكوومه‌ت به قسه‌یان ده‌هێنێ و لێكدانه‌وه‌ی نه‌رێنی بۆ ده‌كه‌ن، به‌رانبه‌ر كرده تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه بێده‌نگن و ئه‌وه‌یش بووه‌ته ره‌خنه‌یه‌كی رژد له سه‌ریان.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له‌و نووسه‌رانه‌ی سنووری سلێمانی كه كاری سه‌ره‌كییان ڕه‌خنه‌گرتنه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كراون، ته‌نانه‌ت جگه له لێكدانه‌وه‌ی نه‌رێنی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت، ئه‌وا چاویان هیچ شتێكی تر نابینێ.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕه‌خنه‌ی توند له‌و كه‌سانه گیراوه كه به‌رده‌وام دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسن و ده‌ڵێن، به‌ڵام به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه به ته‌واوی خۆیان كه‌ڕ و ڵاڵ كردووه
به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ته‌نیا له هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕوویان داوه، ئه‌و نووسه‌رانه نه‌ك بێده‌نگ بوون، به‌ڵكو به‌شێكیان ده‌یانه‌وێ ره‌وایه‌تی بده‌نه كاره تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه. تیرۆركردنی به‌رپرسێكی باڵا له سنووری بادینان، گرتنی باندێكی تاوانكاری په‌كه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به وشه‌یه‌كیش ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به ده‌نگ نه‌هێنا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕه‌خنه‌ی توند له‌و كه‌سانه گیراوه كه به‌رده‌وام دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نووسن و ده‌ڵێن، به‌ڵام به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه به ته‌واوی خۆیان كه‌ڕ و ڵاڵ كردووه.
عه‌بدوڵا مه‌لا نووری په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕانه و ئاماده نه‌بوو خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ڕه‌ت بكاته‌وه و ئێسته‌یش ئه‌و مووچه‌یه له‌سه‌ر قووتی خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، به‌رانبه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕییه نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه هیچ ده‌نگێكی لێوه نه‌هات، ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێ ڕه‌وایه‌تی بداته ئه‌و كرده‌یه. به‌ڵام هه‌رزوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ڵام درایه‌وه.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، به‌شێك له‌و نووسه‌رانه ته‌نیا ده‌زانن و ده‌توانن ڕه‌خنه له حكوومه‌ت بگرن، دیوێكی تری پرۆسه‌كه كه له پشت حكوومه‌ته‌وه نایبینن، یان ئه‌و هه‌موو ته‌نگژانه نابینن كه رووبه‌ڕووی حكوومه‌ت ده‌بێته‌وه.
ئه‌و دووپات ده‌كاته‌وه كه ئێسته خه‌ڵك هۆشیاره و باشتر له بابه‌ته‌كان تێده‌گات، بۆیه پێویسته ئه‌و نووسه‌رانه له‌وه تێبگه‌ن ناتوانن خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن.