لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌باره‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م، به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێك دراوه كه ئه‌مانه‌ن:
1-ده‌وامی قۆناغه‌كانی یه‌ك و دووی بنه‌ڕه‌تی و 12 ئاماده‌یی (حكومی ـ ناحكومی) تا رۆژی (2020/12/1) راده‌گیرێت و سه‌ر له‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
2- قۆناغی 12 ئاماده‌یی ده‌توانن تا كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، به‌شێوه‌ی "نائیلزامی" سوود له وانه‌كانی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌ربگرن.
3- قۆناغی سێی بنه‌ره‌تی تا 11 ئاماده‌یی (حكومی ـ ناحكومی) به شێوازی ئه‌لیكترۆنی له خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن.
4- سه‌ردانكردنی به گرووپ و ئاماده‌بوون له قوتابخانه‌كان تا رۆژی (2020/12/1) راده‌گیرێت، وسه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
5- ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه له گونده‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێڵی ئینته‌رنێتیان وه‌ك پێوست نیه و ژماره‌ی قوتابی وخۆیندكارانیان سنوورداره، ده‌وامیان بۆ گشت قۆناغه‌كان راده‌گیرێت.
6- ده‌وامی باخچه‌ی منداڵانی ناحكومی تا رۆژی (2020/12/1) راده‌گیرێت و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
7- ده‌وامی په‌یمانگاكانی حكومی و ناحكومیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تا رۆژی (2020/12/1) راده‌گیرێت و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كرێت.
8- به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی ساڵنامه‌ی خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌كان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام سوود له‌و پشووه فه‌رمییانه وه‌رده‌گرێت كه به پێویستی بزانێت.
9- له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ به‌شه زانستییه‌كان وكۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی، سیسته‌می خوێندنی نێو كامپه‌س و خوێندنی ئه‌لكترۆنی (خوێندنی ئاوێته) تا رۆژی (2020/12/1) وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
10- له زانكۆ وپه‌یمانگاكان بۆ به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌كان له خوێندنی ئاوێته ڕێژه‌ی هه‌ره‌زۆری به ئه‌لكترۆنی ده‌بێت و ئه‌و به‌شه زانستییانه‌ی كه پێویستیان به تاقیگه هه‌یه، تا رۆژی (2020/12/1) خوێندنیان له نێو كامپه‌س ده‌بێت.
11- راسپاردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان بۆ چاودێریكردنی شوێنه گشتییه‌كان وپه‌رستگاكان -مزگه‌وت وكلێساكان- وپابه‌ندكردنیان به جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
12- دووپاتكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی گشت بڕگه‌كانی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (52) له (2020/10/24).
ئه‌م بڕیارانه تا ڕۆژی (2020/12/1) كاری پێده‌كرێت.