ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كاروانی ئاوه‌دانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته شاره‌دێی سیده‌كان، ئێسته پڕۆژه‌ی قیڕتاوكردنی رێی كه‌ژك - سیده‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێی سۆران - سیده‌كان و سیده‌كان ده‌شتی هێرت له‌واری جێبه‌جێبه‌جێ كردنه.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شارده‌ێی سیده‌كان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بڕی 100 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌ی رێگه‌ی پردی زه‌نان - سیده‌كان ته‌رخان كراوه به درێژای 1400 مه‌تر رێگه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای شه‌پۆڵ به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنه‌وه و پاراستنی سۆران قیڕتا و ده‌كرێت و له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو ته‌واو ده‌كرێت.
30 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه دابین كرا
روونیشی كرده‌وه كه قیرتاوكردنی ئه‌و رێگه‌یه ئاسانكاری زۆر بۆ دانیشتووانی گونده‌كانی گه‌لی لێتان و ده‌شتی هێرت دروست ده‌كات كه نزیكه‌ی 80 گوند له‌خۆ ده‌گرێت.
" له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 30 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه دابین كرا" چه‌له‌بی وای گوت.
سیده‌كان له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆرانه و به دووری 144كم له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، خاوه‌نی 250 گونده و نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌دێیه ده‌ژیت .
سیده‌كان/ موڕشید برادۆستی