كاردانه‌وه‌كان له دژی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی كوردستان به‌رده‌وامه و رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئه‌و كرده‌وه‌ی په‌كه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
رووناك حه‌سه‌ن وه‌ك ژنێكی كه‌سوكار ئه‌نفالكراو له شاره‌دێی رزگاری سه‌ر به كه‌لار، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هه‌ر دواكه‌وتنێكی مووچه زیاتر ژیانی كه‌سوكای ئه‌نفالكراوان ده‌خاته زه‌حمه‌تییه‌وه، چونكه سه‌تان كه‌ی مانگانه چاوه‌رێی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئێسته‌ش وه‌ك ده‌گوترێت ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وت ده‌بێته هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه، بۆیه ئه‌و كرده‌وه‌ی سه‌رۆكۆنه ده‌كه‌ین.
شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له ماف و قوربانیانی ئه‌نفال له گه‌رمیان، بۆ "وشه"،ئاماژه‌ی دا، ناكرێت قووتی خه‌ڵك بكرێته قوربانی و ده‌بوو هیچ هێزێك رێگه به‌خۆی نه‌دات خه‌ڵكی كوردستان زیاتر برسی و ماندووبكات.
زیاتر گوتی، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وتی كوردستان ته‌نگژه بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست ده‌كات له‌پاڵ ئه‌و ته‌نگژانه‌ی تر كه ڕووی له كوردستان كردووه.
ڕۆژی 28ی ئۆكتۆبه‌ر، په‌كه‌كه بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ته‌قانده‌وه و حكوومه‌ت ئه‌و كاره‌ی سه‌ركۆنه كرد.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی