حکوومەت نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتییان دابین ده‌کات

:: PM:08:39:01/11/2020 ‌

بەرێوبەری سووتەمەنی ھەولێر ڕای گەیاند، دابەش کردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەکان دەستی پێ کردووە و بەردەوامیش دەبین لە دابەش کردن و ئێستە سیدەکان تەواو بووە و لە چۆمان دابەش دەکرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر کەمی کرد ئەوان خۆیان نەوت دابین دەکەن.

ئاری کاکە شین بەرێوبەری سووتەمەنی ھەولێر بۆ "وشە" ئاشکرای کرد، حکوومەتی عێراق وەک قۆناغی یەکەم 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان دابین کردووە و بەڵێنی داوە کە بیکاتە 150 ملیۆن لیتر و ئێستە  16 ملیۆن لیتر بۆ ھەولێر دابین کراوە و ئێمەیش دەستمان بە دابەش کردن کردووە لە ناوچە شاخاویەکان و سیدەکانمان تەواو کردووە و گەیشتووینە چۆمان و بەردەوامیش دەبین تا نەوت ھەبێت.

بۆ ھەموو ھەولێر پێویستمان بە 100 ملیۆن لیتر نەوت دەبێت

زیاتر گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێمە ئاگادار کردووەتەوە کە بەردوام بین لە دابەش کردنی نەوت ئەگەر کەم بوو خۆیان دابینی دەکەن و نەوت دەکرن، بۆیە بەردەوام دەبیت تا دەگەینە ھەولێر سەنتەری شار و ئەو کات نەوت ھەبێت لەوێش دابەش دەکرێت.

ئەوەیشی خستەروو، تەنیا ناوچە شاخاویەکان پێویستی بە 60 ملیۆن لیتر نەوت ھەیە و بۆ ھەموو ھەولێر پێویستمان بە 100 ملیۆن لیتر نەوت دەبێت.

هەولێر/ بڵند ئیبراھیم


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان