له به‌ر خراپی ڕه‌وشی ته‌ناهیی و مه‌ترسی ناوچه‌كه‌یان، هاووڵاتییانی كوردی ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خووماتوو له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی خانوو و زه‌وی ده‌كڕن.
شه‌هاب قادر، خاوه‌ن نووسینگه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی له تاسڵوجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته هاووڵاتییانی كوردی شاری كه‌ركووك و خوورماتوو، له ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ده‌ستیان به كڕینی زه‌وی و خانوو له سلێمانی كردووه. روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆربێت خانوو ده‌كڕێت، ئه‌وه‌ی كه‌متری پێبێت زه‌وی.
ڕۆژانه دوو بۆ سێ هاووڵاتی خانوو ده‌كڕن
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه له سنووری تاسڵوجه، كه‌نه‌كه‌وه، ڕاپه‌ڕین، قوله‌ره‌یسی و باوه‌مرده، خه‌ڵكی كه‌ركووك و خوورماتوو خانوو ده‌كڕن، ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتریشی پێبێت له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی خانوو ده‌كڕێت.
ئه‌و خاوه‌نی نووسینگه‌یه باسی له‌وه‌یش كرد كه ڕۆژانه دوو بۆ سێ هاووڵاتی خانوو ده‌كڕن. له باره‌ی هۆكاری كڕینی خانوو و زه‌وی له لایه‌ن هاووڵاتییانی كه‌ركووك شه‌هاب گوتی، ئه‌وه‌ی دێنه لای ئێمه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه دووچاری ڕووداوێكی تری هاوشێوه‌ی 16 ئۆكتۆبه‌ر ببنه‌وه مه‌ترسیی ته‌ناهیشیان هه‌یه.
ئاراز عه‌بدولقادر، موختاری ناوچه‌ی تاسڵوجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته لای ئێمه خانووی كڕیوه و فۆڕمی نیشته‌جێبوونی پڕكردووه‌ته‌وه، له 100 ماڵ به‌ره‌و سه‌ربووه.
ئێسته ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی ته‌ناهیی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك ڕوو له خراپبوون ده‌كات و هاووڵاتییان روو له‌ناوچه‌كانی تر ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا