ڕۆژی سێی تشرینی دووه‌می 2020، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چن، ته‌واوی دنیا و ڕای گشتیی جیهانی وه‌ك هه‌ر خولێك به سه‌رنجه‌وه له پرۆسه‌كه و ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌ڕوانن، چونكه ده‌ره‌نجامی سه‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌ك له كاندیدانی دیموكراته‌كان یان كۆمارییه‌كان، گۆڕانێكیش به‌سه‌ر جووڵه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكادا ده‌هێنێت.
ئه‌م پرۆسه‌یه پێوه‌ست به ئاسته سیاسی و ئابووری و جیۆپۆله‌تیكییه‌كه‌ی، پێویستیی به وتووێژ هه‌یه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا حوسێن كوردنه‌ژاد ئابووریناس و توێژه‌ر و به‌رپرسی ژووری ئابووریی ئه‌نیستیتۆی كوردستان- IRDK دوێندراوه.
ھه‌ندێك لایه‌ن دوای جووڵه نوێیه‌كانی ڕووسیا و چین و ھه‌ندێك وڵات له ڕۆژھه‌ڵاتی ناویندا، باس له كه‌متربوونه‌وه‌ی ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌شێك پێیان وایه دنیا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ئه‌مه‌ریكا سه‌روه‌ریی یه‌كه‌می نه‌بێت، ئێوه چۆن شیی ده‌كه‌نه‌وه؟
ڕكه‌به‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌تان له پێوه‌ندییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا شتێكی نۆڕماڵ و ئاساییه، ته‌نانه‌ت له كاتی هاوكاریی زۆر نزیكشدا ئه‌م ڕكه‌به‌رایه‌تییه هه‌ر هه‌یه، له دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی سارد و كۆتایی "كۆتایی مێژوو" وه‌ك ستراتیجی نیۆلیبراڵه‌كان، هه‌وڵ درا دیموكراسی له ئه‌فغانستان و عێراق جێگیر بكرێت و وه‌ك دۆمینۆ په‌ل بهاوێژێته وڵاتانی تریش، سه‌رئه‌نجام بوو به ده‌وڵه‌تانی شكستخواردوو و كۆمه‌ڵگای بێ ده‌سه‌ڵات و ئه‌كته‌ره‌كانی ناوچه وه‌ك ئێران كه‌ڵكی زۆریان له‌م بارودۆخه وه‌رگرت، تا مه‌یدانی كرده‌ی سیاسی بۆ ئه‌مه‌ریكا ته‌سك بكه‌نه‌وه و تا ئاستێكیش سه‌ركه‌وتن.
ده‌ورانی ئۆباما وه‌ك پاردایمی دوای نیۆكۆنسێرڤاتیڤه‌كانی بۆشی دووه‌م، سیاسه‌تی پاشه‌كشه و قبووڵی واقیعی سه‌رزه‌وین و به‌فه‌رمی ناسینی ئیخوان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانی پێڕه‌و كرد. ئه‌م سیاسه‌ته به هاتنی تره‌مپ بۆ سه‌ر كار كۆتایی پێ هات. سیاسه‌تی ده‌ورانی تره‌مپ له سه‌ر بنه‌مای ناسیۆنالیزمی ئابووری و ریاڵیزم/واقیعگه‌رایی به‌و جۆره‌ی خۆیان باسی ده‌كه‌ن ده‌ڕوات. ئێسته به ئاشكرا ده‌بینین كه ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویات له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بایدن و تره‌مپدا جیاوازن، بایدن ڕووسیا به كۆسپی گه‌وره ده‌زانێ و تره‌مپ چین وه‌ك ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان ده‌كات. به‌و پێیه‌ش ئه‌وله‌ویاتیان له ناوچه‌دا ده‌گۆڕێت. ڕه‌نگه باشتر بێت گوێ له قسه‌ی "لی كوان ی‌و" بگرین كه پێی وایه نیوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش سه‌رده‌می سه‌رده‌ستیی ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌مدا ناچاره له‌گه‌ڵ چین به‌شی بكات.
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ قورسه، پێشبینی و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌نجامی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مه‌ریكا چین؟
ئه‌گه‌ر به‌ر له كۆرۆنا ئه‌و پرسیاره‌ت بكردایه، به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵام ئه‌وه ده‌بوو كه تره‌مپ سه‌رده‌كه‌وێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندان سه‌ركه‌وتنی كۆنكرێتی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا به‌ده‌ست هێنابوو و له مه‌یدانی ئیداره‌دانی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كاردا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام كۆرۆنا وای له بابه‌ته‌كه كردووه ئه‌سته‌مه باوه‌ڕ و بۆچوونی خه‌ڵك بخوێنینه‌وه. شیكردنه‌وه‌ی بنیاتی، به‌واتای ئه‌و پرۆسه گرنگانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌مه‌ریكا له 15 ساڵی ڕابردوودا ڕوویان داوه، له‌وانه‌ش پاشه‌كشه‌ی چینی ناوه‌ند و بێكاری و ده‌رچوونی زۆر كۆمپانیا له وڵاته‌كه‌دا، ئه‌وانه فاكته‌ری ڕژدن كه هێشتا ئاماژه‌ی به‌هێز مانه‌وه‌ی په‌یامی تره‌مپ ده‌ده‌ن.
به‌گشتی ئه‌گه‌ر "جۆ بایدن" كاندیدی دیموكراته‌كان یان "تره‌مپ" كاندیدی كۆمارییه‌كان ده‌ربچێته‌وه، چ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟
تره‌مپ به‌شێكه له پرۆسه‌یه‌كی گۆڕان، به‌ڵام سیاسه‌تی بایدن پاراستنی سیستمی لیبراڵیی جیهانییه كه له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه داڕێژراوه. ئه‌م جیاوازییه كه‌م نییه.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تا ئاستێكی زۆر پشتی به دامه‌زراوه‌كان و ئینستیوشناڵ به‌ستووه، ئایا ڕۆڵی سه‌رۆك ھێنده كاریگه‌ره كه به ته‌نیا بتوانێ گۆڕان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا دروست بكات؟
ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه له ده‌ورانی "رۆناڵد رێگان"ه‌وه ئاراسته و شه‌پۆلی ئایدۆلۆجی جیاواز كه كارتێكه‌رییان هه‌بوو له داڕشتنی سیاسه‌تدا له‌به‌رچاو بگرین، ده‌بینین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و یاسا بنه‌ڕه‌تییه به‌هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه پشكنین و هاوسه‌نگیی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی به‌هێزی جێگیر كردووه، ده‌وری سه‌رۆك كۆمار له هه‌ژموونكردنی ئه‌م ئایدۆلۆجییانه‌دا گرنگ و به‌رچاو بووه. له‌بیرمان نه‌چێ له سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكادا سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌یه.
كورد له سوریادا ته‌نیا هێزه كه بواری كرده‌ی سیاسی بۆ ئه‌مه‌ریكا له سه‌رزه‌وین دابین ده‌كات
پێت وایه دۆزی كورد تا چ ئاستێك له بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا باسێكی سه‌ره‌كییه؟ ئایا كورد بووه‌ته كارتی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن؟
دۆزی كورد له چه‌ندان سۆنگه‌وه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا ئاماده‌یی خۆی پێشان ده‌دات:
یه‌كه‌م، له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا كه كوردی تێدایه.
دووه‌م، هێزی ناوچه‌یی وه‌ك ئێران له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا له به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌یدانی كرده‌ی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌دا كاریگه‌ر بووه.
عێراق كه ئه‌مه‌ریكا هیوای زۆری پێ بوو، بووه‌ته ده‌وڵه‌تی شكست و سه‌ربار، سووریا بووه‌ته مه‌یدانی جووڵه‌ی ئێران و ڕووسیا. كورد له سوریادا ته‌نیا هێزه كه بواری كرده‌ی سیاسی بۆ ئه‌مه‌ریكا له سه‌رزه‌وین دابین ده‌كات. خاڵێكی گرنگ پرۆسه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریزمی ئیسلامی بووه كه كورد وه‌ك هاوكار و هاوپه‌یمانێكی گرنگ ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یماناندا بووه.
ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌و خاڵانه‌ن كه كورد دێننه ناو سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا. ئاسۆی فراوانتربوونی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ش ڕوونه، به جۆرێك ئه‌م هاوپه‌یمانییه فره‌چه‌شنتر بكرێت، جگه له‌مانه سه‌رنجی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌ناو وڵات‌دا له‌سه‌ر دوو پرسی هه‌نووكه‌یی ئابووری و كۆرۆنایه.
جۆ بایدن خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ ھه‌رێم بوو، ئایا ده‌كرێ ئه‌و بۆچوونه‌ی له كاتی بوون به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كار پێ بكات؟ یان واقیعی جیۆپۆله‌تیك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیارده‌رن؟
دیاره بایدن ئه‌و بۆچوونه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئۆباما له‌سه‌ر كار بوون، هیچ هه‌نگاویان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌هاویشت. ئه‌گه‌ر ئێسته‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه بێ، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین بزانین ده‌توانێ ئه‌م بۆچوونه بكاته بۆچوونی حزب و ئیداره‌ی خۆی یان نا. به‌ڵام زۆر پێ ده‌چێت ڕووی له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یمانی ئه‌تۆمی بێت و هاوكاریی باوی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵانی ڕابردوو پێڕه‌و بكاته‌وه. گرنگه بزانین كه پرۆسه‌ی داڕشتنی سیاسه‌ت له ئیداره و ده‌زگاكانی ئه‌مه‌ریكادا زۆر پرۆسه‌یه‌كی زیندوو و دینامیكه، زۆر شت بۆی هه‌یه بگۆڕێت و ڕوو بدات.
پێت وایه ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا تا چه‌ند پێوه‌ست و كاریگه‌ره له‌سه‌ر بنیاتنان و پشتیوانیی قه‌واره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان و ھه‌رێمی كوردستان؟ ئایا كام لایه‌ن زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی وه‌ك كورد كار ده‌كات؟
له سیاسه‌تدا "به‌رده‌وامی_كۆنتینیۆیتی" فاكته‌رێكی گرنگه، ئێسته ڕه‌وتێك هه‌یه له ڕۆژئاوادا و ئه‌مه‌ریكا، هاوكاریی كورد ده‌كات و پرۆسه‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌به‌نه پێشه‌وه، سه‌رۆك كۆماری تازه ڕه‌نگه ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌مێك تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكات، ئه‌گه‌ر بایدن سه‌ركه‌وێت دیاره زیاتر پشتی پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت بۆ پرسی سووریا و له‌و پرۆسه‌یه‌دا جۆری هاوكاریی خۆی له‌گه‌ڵ كورد ڕێك ده‌خات. به‌ڵام هه‌بوونی پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن بیری گشتی و به‌تایبه‌ت كۆنگرێس و سینات، بۆ ئێمه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كاندا زۆر گرنگه و ئه‌وه ئه‌و مه‌یدانه‌یه كه ئێمه وه‌ك كورد پێمان ده‌كرێ تێیدا چالاك بین.
ئه‌گه‌ر تره‌مپ دووباره ده‌ربچێته‌وه، پێتان وایه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كات و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراقیشدا به‌كوێ ده‌گات؟
ڕابردووی تره‌مپ له سیاسه‌تدا نه‌بووه و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازییش نییه، له دنیای بازرگانییه‌وه هاتووه‌ته ناو سیاسه‌ت، زۆرجار له‌لای ئێمه به سووك سه‌رنجدانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كرێت كه تره‌مپ مامه‌ڵه‌چییه، تره‌مپ له‌سه‌ر بنه‌مای مێتودی "تێچوون و قازانج_كاست ئاند بێنێفیت" كار ده‌كات، ئه‌م بۆچوونه لۆجیكی زۆر به‌هێزی ئابووریی تێدایه، به‌تایبه‌ت له دنیای ئێسته كه پۆپۆلیزم ئاماده‌یه "به‌و واتایه‌ی سیاسه‌ته‌كان بۆ پیشاندانی پرسی خه‌ڵكی ئاسایی بۆ ناوه‌ندی بڕیار كارتێكه‌ری زۆره و گرنگی پێ ده‌درێت".
له‌م خاڵه‌وه ئه‌گه‌ر چاو له پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بكه‌ین، سیاسه‌تی تره‌مپ ئه‌مه‌ریكای تووشی خه‌رجی نه‌كردووه، ئاماده‌ش نییه له‌م پێوه‌ندییه‌دا خۆی وه‌ك بۆشی دووه‌م تووشی خه‌رجی زۆر بكات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هه‌وڵ ده‌دات ئێران له ناوچه‌دا په‌راوێز بخات و به‌ره‌یه‌كی به‌هێز له به‌رانبه‌ریدا ساز بكات كه ئێسته خه‌ریكه له ڕێی رێككه‌وتنی ئیسرائیل وڵاتانی عه‌ره‌بی شكڵ ده‌گرێ. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئابوورییه‌كه‌ی ئیفلیج بكات، جا یان ئێران ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشانی كردووه قبووڵی ده‌كات، یان به‌ره‌و داڕمانی یه‌كجاری ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی ئاشكرایه فشاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركیادا، خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ توركیا به‌ره‌و چین بڕوات، به‌تایبه‌ت كه هه‌ردووكیان هێزی ده‌ریایین. ئه‌وه فاكته‌رێكه له ساڵانی داهاتوودا شكڵ ده‌داته سیاسه‌تی تره‌مپ ئه‌گه‌ر بێته هه‌ڵبژاردن. له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ عێراقدا تا عێراق هێزی به‌خۆیه‌وه مابێ هه‌وڵ ده‌دات كه بیپارێزێت و له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئێران ده‌ربكات. ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه نه‌چووه پێش، ده‌ست له پشتیوانی هه‌ڵده‌گرێ و ڕێ بۆ ڕووخانی ئابووری خۆش ده‌كات و ئه‌وده‌م هه‌رچۆن ئێسته‌ش تا ئاستێك وایه، ئێران و عێراق ده‌بنه پاكێجێك بۆ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
چاوپێكه‌وتن/ هێما نیازی حه‌مه‌عه‌زیز