خۆپێشاندانه‌كانی عێراق دوای ساڵێك، دواجار دوێنێ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌لایه‌ن شاره‌وانی له خێوه‌ت و گشت كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپێشاندانەران خاوێن كرایه‌وه، چاودێران و لایه‌نی سیاسی پێیان وایه "خۆپێشاندانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه سیاسییه‌كان كۆتایان پێ هات، هاووڵاتی خاوه‌ن مافی راسته‌قینه ده‌ستبه‌تاڵ مایه‌وه".
دوێنێ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تویتێكی ئاراسته‌ی گه‌نجانی خۆپێشانده‌ر كرد و گوتی، "گه‌نجه‌كانمان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌درێژایی ساڵێك جوانترین نموونه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رییان پێشان دا، ئه‌مڕۆش به كردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه بۆ هاتوچۆ و ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان، نیشتماندۆستی خۆیان دووپات لێ كردووه. هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد له‌وه‌ی واده‌ی گۆڕانكاریی داهاتووه كه گه‌نجه‌كانمان به‌سینگی به‌رز ده‌ستیان پێ كرد.
خۆپێشانده‌ران چی‌یان گۆڕی؟
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب پسپۆڕی ده‌ستووری نێوده‌ڵه‌تی بۆ "وشه" گوتی، خۆپێشاندانه‌كان دوو سیمای جیاوازیان هه‌بوو ئه‌وانیش: ده‌موچاوێكی نوێ و نه‌وه‌یه‌ك رابه‌رایه‌تی ده‌كات كه‌مترین بایه‌خی بۆ بیروبۆچوونی سیاسییه ته‌قلیده‌كان و مه‌رجه‌عه ئاینه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تر نووكی خۆپێشاندانه‌كان رووه‌و ده‌سته‌بژێری سیاسی حوكمڕانی شیعه‌یه.
له‌باره‌ی گۆڕانكاری له وڵات هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب روونی ده‌كاته‌وه، گۆڕینی بیروبۆچوونی مه‌رجه‌عییه‌ت كه یه‌كه‌مجاره لایه‌نداری بكات، پشت له‌و ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌ی له‌دوای 2003 له ژێر عه‌بای مه‌رجه‌عییه‌ت حوكمی عێراقیان ده‌كرد، هه‌روه‌ها گۆڕینی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌ویش به‌جوانی ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی گه‌وره‌ی له به‌رده‌م خواستی گه‌ل بچووك كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی فراكسیۆنی گه‌وره هیچ رۆڵی نه‌ما له سه‌پاندنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆیه بینیمان یه‌كێكی وه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی كرده سه‌رۆك وه‌زیران بێ پشت و په‌نا بوو، هاوكات له كاتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بووه قوربانی هه‌ڵه‌كانی رابردووی شیعه.
پسپۆڕی ده‌ستووری ئاماژه به گۆڕانكارییه‌كی تر ده‌دات، ده‌ستكه‌وتێكی تر ئه‌وه‌بوو خۆپێشانده‌ران توانییان حكوومه‌ت ناچار بكه‌ن به بڕیاردان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه هاوشێوه‌ی نه‌بووه، خۆپێشاندانێك پێش واده‌ی ده‌ستووری و كاتی خۆی، له‌پێناو خێراتركردنی پرۆسه‌ی گۆڕانكاری و هێنانه پێشه‌وه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل.
ئه‌نجام چی بوو؟
گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆك وه‌زیران، گۆڕینی بیروبۆچوونی مه‌رجه‌عییه‌ت، وه‌ك هه‌ندێك له چاودێران و سیاسییه‌كان پێیان وایه، ئه‌مانه خواستی خۆپێشانده‌رانی سیاسی بوون، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كان داوای خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانییان ده‌كرد.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌هرۆ رواندزی په‌رله‌مانتاری عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به ناوی خۆپێشاندانه‌وه كراوه، پلانبۆدانراو بوو، ئێسته كه یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سند كراوه، به دڵی هه‌ندێك لایه‌نی حوكمبه‌ده‌ست نییه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بگه‌ڕێنرێته‌وه. ئه‌وانه خواستی خه‌ڵكی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بوون كه ده‌ستیان به خۆپێشاندانه‌كان كرد، هاووڵاتی خاوه‌ن مافی راسته‌قینه ده‌ستبه‌تاڵ مایه‌وه.
هاوكات هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب ده‌ڵێ، "یه‌ك ده‌ستكه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر بژمێرین، ئه‌ویش گۆڕینی نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێگه‌ی هێزه‌كان له پرۆسه‌ی هێزه له ئاینده، هه‌روه‌ها پرسیار ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده هیچ سوپرایزی تێدایه بۆ خه‌ڵكی ناڕازی؟".
هاوكات ده‌ڵێ، "پێم وانییه گۆڕانكاری گه‌وره به‌ده‌ست بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ژێر چه‌تری پاك و بێگه‌رد نابێت، هه‌روه‌ها یاسای هه‌ڵبژاردن خزمه‌تی هێزه ته‌قلیدییه‌كان و گۆڕه‌پانی ئێسته‌ی عێراق ده‌كات.
قوربانیی خۆپێشاندانه‌كان:
له ماوه‌ی ساڵێكی خۆپێشاندان، زیاتر له 700 خۆپێشانده‌ر كوژران، زیاتر له 17هه‌زار کەسیش بریندار بوون و زیاتر له سێ هه‌زار خۆپێشانده‌ریش بێسه‌روشوێن بوون، له مێژووی عێراق یه‌كه‌م خۆپێشاندانه وا درێژه بێكشێ و ژمارەی كوژراو و برینداری وا زۆر بێت.