له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 و سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2020 هیچ وڵاتێكی دنیا به‌ها و نرخی دراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی توركیا دانه‌به‌زیوه به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و له ڕاگه‌یاندنه‌كان چه‌ندان شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆ و وڵاتێكی ستراتیجی ئاسیا بۆ ئه‌وروپایه، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئه‌ردۆغانه‌وه وڵاته‌كه تووشی داڕمانی ئابووری بووه.
چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووریی توركیای هێنده‌ی تر ناله‌بار كردووه و چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه.
به‌ھای لیره‌ی توركی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیووه
دوابه‌دوای به‌رده‌وامی له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئه‌ردۆغان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا به‌ھای لیره‌ی توركی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ به‌رزترین نرخیان به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 47.10%ی به‌هاكه‌ی له ده‌ست داوه
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌ی فه‌رمی توركیادا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 838 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 978 لیره‌ی توركییه.
ڕوونی كرده‌وه، له 22 ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێسته لیره‌ی توركی به‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ دانه‌به‌زیوه، له زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو له توركیا بڕیار درا تا 10ی تشرینی دووه‌م دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له نووسینگه‌كان ڕابگیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زیاتر داده‌به‌زێت و مه‌ترسی له بازاڕه‌كان دروست ده‌كات.
ئاشكرای كرد، نرخی كاره‌با و ئاو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له جۆره‌كانی خۆراكیش گران بووه، هاووڵاتییان له دۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژین له وڵاته‌كه‌دا. وایش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرانبوونی نرخی كاره‌با به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "به‌هۆی زۆر دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی ڕۆژانی لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ین، هه‌موومان هه‌ستمان به‌وه كردووه كه لیره‌ی توركی بووه به گاڵته‌جاری دراوه‌كان له دنیادا، ئه‌مه به‌رده‌وامی هه‌بێت زیان به ئابووری و به‌ها و نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت".
لای خۆیه‌وه بیلال سه‌عید سه‌رۆكی ئینستیوتی ئابووری به ژماره به "وشه" ڕاگه‌یاند، "له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی 47.10%ی به‌هاكه‌ی له ده‌ست داوه."
زیاتر گوتی، "به‌های لیره له هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆژانێكی زۆر سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه و به‌ته‌نیا له‌یه‌ك هه‌فته‌دا 5.27% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست داوه، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگ ته‌نیا 8.69% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست داوه."
ئاماژه‌ی دا، "شه‌ش هۆكاری جیاواز له پشت گۆڕانكارییه‌كانی به‌های لیره‌ی توركین، ئه‌وانیش /كه‌می ڕێژه‌ی سووی بانكی - پاشه‌كشه‌كردنی وه‌به‌رهێنانی بیانی - هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سیستمی ئێس 400 - گرژییه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له یۆنان و قوبرس - به‌رده‌وامی له گرژییه‌كان و شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان و خۆتێوه‌گلاندنی توركیا له شه‌ڕه‌كه - كاریگه‌رییه به‌رده‌وامه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته/".
پێویسته بگوترێ كه په‌یمانگه‌ی ئاماری توركیا تۆماری ته‌رازووی بازرگانی ده‌ره‌كی وڵاته‌كه‌ی بۆ مانگی ئه‌یلوول بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕای گه‌یاند، "كورتهێنانی بازرگانی توركیا له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ سێ هێنده بووه، به جۆرێك گه‌یشتووه‌ته 189.6% له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانه و 4 ملیار و 828 ملیۆن دۆلاری تۆمار كردووه."
ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، "هه‌نارده‌ی توركیا له‌و مانگه‌دا به ڕێژه‌ی 4.8% زیادی كردووه، له كاتێكدا هاورده‌ی 23% به‌راورد به مانگی ئه‌یلوولی 2019 زیادی كردووه. هه‌روه‌ها له نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، كورتهێنانی بازرگانی توركیا 79.5% بۆ 37 ملیار و 860 ملیۆن دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه."
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.
تكایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه تمه‌نی ئێرانی و نه لیره‌ی توركی مه‌كڕن
هه‌رچه‌نده بانكی ناوه‌ندی توركیا كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له داته‌پینی لیره، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و ڕێوشوێنانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنییان نه‌بووه و ئه‌ردۆغانیش چه‌ندان جار داوای كردووه، خه‌ڵكی توركیا زێڕ بكڕن و پاره‌كانیان به زێڕ بگۆڕنه‌وه.
شۆخان عه‌بدوڵا بریكاری كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و ئاساییبوونه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خواست له‌سه‌ر كڕێنی لیره‌ی توركی زیادی كردووه، به‌ڵام به‌و ڕێژه‌یه‌یش نییه چونكه هاووڵاتییان چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی زیاتر ده‌كه‌ن تا بیكڕن".
نه‌وزاد كامیل سه‌رۆكی سه‌ندیكاری ئابووری ناسانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌مه‌وێ لێره‌وه به هه‌موو هاووڵاتییانی كوردستان ڕابگه‌یه‌نم كه تكایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه تمه‌نی ئێرانی و نه لیره‌ی توركی نه‌كڕن و به‌م دابه‌زینه‌ی ئێسته هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، چونكه به‌هاكه‌یان زیاتر داده‌به‌زێت و له دابه‌زین به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر گوتی، لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی توركی ئه‌گه‌ر توركیا لاشی برد، هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوه‌كه‌ی.
پێشبینی ده‌كرێ خراپبوونی ئابووری توركیا و داته‌پینی لیره، ببێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی توركیا له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، چونكه ئه‌ردۆغان به هۆكاری سه‌ره‌كی داته‌پینی ئابووری توركیا هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
توركیا ترسی گه‌وره‌ی له هه‌ره‌سی ئابووری وڵاته‌كه لێ نیشتووه و سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی توركیایش به په‌له ڕوو له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و سه‌رمایه‌كانیان بۆ وڵاتانی تر ده‌گوازنه‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوویش لیره‌ی توركی به به‌رده‌وامی ڕووی له دابه‌زینه به به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ساڵی 2015 به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 58% به‌های لیره داته‌پیوه.