داڕمانه مێژووییه‌كه‌ی تمه‌نی ئێرانی له رۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر واتا سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر تۆمار كرا، خوێندنه‌وه و هۆكاری زۆر بۆ داڕمانی تمه‌ن له رۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر كراوه، به‌ڵام هۆكارێك له هه‌مووان له‌سه‌رتر بوو، له‌و رۆژه‌دا سیستمی بانكی ئێران به ته‌واوه‌تی له هه‌موو دنیا دابڕا و به‌هۆی گه‌مارۆ نوێیه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه، هیچ بانك و ته‌نانه‌ت نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراویش بۆی نییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی ئێران بكات.
دۆلار لە ساڵی یەمەکی سەرۆکایەتی ترەمپ لە سێ هەزار تمەنەوە گەیشتە شەش هەزار
.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی خسته سه‌ر 17 دامه‌زراوه‌ی دارایی و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه بانكی ناوه‌ندی ئێران، هه‌رچه‌ند ئه‌و گه‌مارۆیه ته‌نیا هۆكار نه‌بوو بۆ داڕمانی به‌های تمه‌ن، به‌ڵام له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان بوو.
له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2017 كه تره‌مپ له كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كار بوو، تا ئه‌مڕۆ كه ته‌نیا دوو مانگی ماوه بۆ كۆتایی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، بازاڕی بۆرسه‌ی ئێران ئاڵوگۆڕی یه‌كجار زۆری به‌سه‌ر هاتووه، به‌های یه‌ك دۆلار له به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی له سێ هه‌زار و 725 تمه‌نه‌وه گه‌یشته سنووری 32 هه‌زار و 500 تمه‌ن، واتا 762٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به واتا گشتییه‌كه 8.6 هێنده به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر تمه‌ن به‌رز بووه‌وه.
هۆكاره‌كانی وه‌ك هه‌ڵاوسان و له‌چاپدانی له ڕاده‌به‌ده‌ری دراو، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رزی و نزمییه هه‌بووه كه زۆربه‌یان له كورتهێنانی بودجه‌ی حكوومه‌ت و رێ هه‌ڵه‌كان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، بابه‌تێك كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی بنه‌مایی و نه‌بڕاوه له ئابووری ئێران.
لە ساڵی دووەمدا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی 19 هەزار تمەنی تێپەڕاند
.
هاوكات سیاسه‌ته‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئێران له دیاریكردنی به‌های دراو و كۆنتڕۆڵی به‌رزی و نزمی بازاڕی دراو و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ دیاریكردنی سووی بانكی گیراونه‌ته‌به‌ر، له هۆكاره‌كانی تری دابه‌زینی به‌های تمه‌ن بوون.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه رۆڵی كۆشكی سپی و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌رانبه‌ر ئێران له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو گیراوه‌ته‌به‌ر، رۆڵی هه‌ره مه‌زن و سه‌ره‌كییان هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی 762٪ی به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر تمه‌ن.
گه‌مارۆكانی تره‌مپ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له وه‌رگرتن و خستنه بازاڕی دۆلار له ئێران، ئه‌و سیاسه‌ته نرخی كاڵاكانی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه په‌لكێش كردووه، له‌ڕووی خستنه‌بازاڕی دۆلاره‌وه، فرۆشتنی نه‌وت كه سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئێرانه، به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه وه‌ستاوه و ئێران هیچ رێیه‌كی تری نه‌ماوه بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی دۆلار بۆ وڵاته‌كه‌ی، واتا بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌نده داهاته‌ی نه‌بووه كه بتوانێت دۆلار بخاته بازاڕه‌وه و رێ له هه‌ڵكشانی نرخه‌كه‌ی بگرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه گه‌مارۆ بانكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، ده‌ستی بانكی ناوه‌ندی له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه كورت كردووه‌ته‌وه و رۆڵی ئه‌و بانكه‌ی له دیاریكردنی به‌های تمه‌ن له بازاڕه‌كان سڕ كردووه.
ساڵی سێیەم بەهای دۆلار سنووری 22 هەزار تمەنی تێپەڕاند
.
گه‌مارۆ بانكییه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوا بزمار بوو له تابووتی ئابووری ئێران درا و داهاته كه‌مه‌كه‌شی كه له‌ڕێی هه‌نارده نانه‌وتییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنا، به‌ته‌واوه‌تی وشك بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتاره توند و شه‌ڕانگێزه‌كانی ئێران دژی وڵاتانی دنیا و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا، دنه‌ی بازاڕی دراوی ده‌دا بۆ دابه‌زینی زیاتری به‌های تمه‌ن، بێ متمانه‌یی و ره‌شبینی به داهاتووی ئابووری ئێران وای له دانیشتووانی ئێران كرد هه‌رچی تمه‌نی هه‌یانه بیگۆڕنه‌وه به دۆلار و تا ئێسته‌یش ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وامه، بووه‌ته هۆی نه‌مانی ئه‌و بڕه دۆلاره‌ش كه له ناوخۆی ئێران ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرا.
دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له چوون بۆ كۆشكی سپی، بڕیاری له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك دابوو، تره‌مپ داوای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ده‌كرد و ئه‌گه‌ریش ئێران به‌مه رازی نه‌بوایه، راسته‌وخۆ له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كشایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه، تاران تووسی شۆكێكی گه‌وره بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێكی له‌و شێوه‌یه‌ی له ئه‌مه‌ریكا نه‌ده‌كرد.
لە ساڵی چوارەم نرخی یەک دۆلار گەیشتە 32 هەزار تمەن
.
تره‌مپ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ده‌ستپێكی كاره‌كه‌ی، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام داوای پێداچوونه‌وه‌ی به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كرد و له‌باره‌ی چالاكی مووشه‌كی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه و هاوكاری گرووپه تیرۆریستییه‌كان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه لێدوانی ده‌دا، سه‌رئه‌نجام دوای ملنه‌دانی تاران به خواسته‌كانی، تره‌مپ له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و سه‌رجه‌م گه‌مارۆكانی گه‌ڕانده‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته و سیاسه‌تی پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌سه‌ر تارانی گرته‌به‌ر.
تره‌مپ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ وڵاتانی به‌شداربوو له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه دیاری كرد به‌وه‌ی ئێران هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و بنكه‌ی ئه‌تۆمی نوێی دامه‌زراندووه و له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وامه.
سه‌رئه‌نجام له رۆژی 10ی كانوونی دووه‌می 2018 ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی نوێی خسته‌سه‌ر 14 كه‌سایه‌تی سیاسیی ئێرانی و ئه‌وه‌یش بووه هۆی دابه‌زینی به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، نرخی یه‌ك دۆلار له به‌رانبه‌ر تمه‌ندا له سێ هه‌زار و 220 تمه‌نه‌وه گه‌یشته چوار هه‌زار و 445 تمه‌ن.
له ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ گه‌مارۆكان تا ده‌هات له‌سه‌ر ئێران قورس‌تر ده‌بوون، به‌ڵام تا مانگی سێی ساڵی 2018 نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن له چوار هه‌زار 465 تمه‌ن تێنه‌په‌ڕی.
له ساڵی دووه‌مدا واتا له مانگی ئاداری 2018 تا ئاداری ساڵی 2019، هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر ئێران چووه قۆناغی كرداری و تره‌مپ تۆڕێكی به‌رفراوانی سزا و گه‌مارۆی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند و سوپای قودس و سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه.
ئێران به ده‌رچوونی تره‌مپ له رێككه‌وتنه‌كه و پاڵپشتی وڵاتانی ئه‌وروپی تووشی شۆك بووبوو و بانكی ناوه‌ندی توانای كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دراوه‌كه‌ی له سنووری چوار هه‌زار و 200 تمه‌ن بۆ یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست ده‌رچووبوو، له ماوه‌ی دوو مانگدا نرخی یه‌ك دۆلار گه‌یشته شه‌ش هه‌زار و 500 تمه‌ن.
تا ده‌هات به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار داده‌به‌زی و له مانگی ئه‌پریلی 2018 سنووری 10 هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ گه‌یشته 19 هه‌زار تمه‌ن و به‌مه‌ش له ساڵی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێران به رێژه‌ی 326٪ به‌رز بووه‌وه.
له ساڵی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ئیتر لێخۆشبوو‌ن له‌و وڵاتانه‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بوو درێژ نه‌كرایه‌وه و ئێران به فه‌رمی نرخی هه‌نارده‌ی نه‌وتی گه‌یشته سفر، ئه‌وه گورجێكی كوشنده بوو بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، تره‌مپ ئاگاداری ئه‌وه‌بوو كه زۆربه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست ئێران ده‌كه‌وێت، ده‌خرێته خزمه‌ت هێزی قودسی سوپای پاسداران و گرووپه میلیشیاییه‌كانی سه‌ر به‌و سوپایه.
له ماوه‌ی ساڵی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ گه‌مارۆكان ته‌نگیان به ئێران هه‌ڵچنیبوو و به‌های دۆلاری به‌رانبه‌ر تمه‌ن گه‌یانده سنووری 20 هه‌زار و 500 تمه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدابوو كه گرووپی FATF كه چاودێری دارایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆریزم ده‌كات له ئه‌وروپا، ئێرانی خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه و بووه هۆی پچڕانی پێوه‌ندی بازرگانی ئێران له‌گه‌ڵ چین و رووسیا.
به‌ڵام له ساڵی چواره‌می سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ فشاره‌كان گه‌یشتنه ئه‌وپه‌ڕی خۆی، به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن بۆ دوو هێنده‌ی ساڵی رابردوو به‌رز بووه‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵ نرخی یه‌ك دۆلار گه‌یشته 21 هه‌زار و 150 تمه‌ن.
رووسیا و چین كه دوو ئاسۆی روونی تاران بوون، ئێرانیان له بازرگانیكردن به پاره‌ی كاش ئاگادار كرد و به فه‌رمی پێیان راگه‌یاند كه به‌هۆی گه‌مارۆكانی FATFه‌وه ناتوانن پاره‌ی كاش بده‌نه ئه‌و وڵاته و ئاماده‌ن له به‌رانبه‌ر كاڵا ئێرانییه‌كان كاڵای رووسی و چینی هه‌نارده‌ی ئێران بكه‌ن.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2019 نرخی دۆلار گه‌یشته 26 هه‌زار تمه‌ن و دوای یه‌ك مانگ ئه‌و نرخه به‌رز بووه‌وه بۆ 28 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بانكه‌كانی ئێران، ئه‌و نرخه بۆ 32 هه‌زار تمه‌ن به‌رز بووه‌وه، هه‌رچه‌ند ئێران ویستی رێ له‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بگرێت و به هاوكاری به‌غدا دۆلارێكی زۆری خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه دادی نه‌دا و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بڕی كرد. له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر تمه‌ن به رێژه‌ی 764٪ به‌رز بووه‌ته‌وه.