به‌پێی راپرسییه‌كان بێت، جۆ بایدن براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، چاودێرانی سیاسیی ئیسرائیل و میدیاكانی ئه‌و وڵاته نه‌ته‌نیاهۆ رووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر تره‌مپ براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌بێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل چ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بایدن ئاماده كردووه.
ئەگەر بایدن براوە بێت ئەرکی ئیسڕاییل بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی بایدن یەکجار قورس دەبێت
.
تره‌مپ هه‌میشه پشتیوانی له هه‌ڵوێسته تونده‌كانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردووه، كشانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و پڕۆژه‌ی ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌هۆیه‌وه 30٪ كه‌رتی غه‌زه له رێككه‌وتنێكی فه‌رمیدا خرایه سه‌ر خاكی ئیسرائیل.
تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی ددانی به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل نا، باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گواسته‌وه بۆ ئه‌م شاره و به فه‌رمی ددانی به خاوه‌ندارێتی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان نا كه له ساڵی 1967ه‌وه له سووریای دابڕیبوو و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خاكی ئیسرائیل ددانی پێدا نه‌ده‌نا.
نه‌ته‌نیاهۆ دۆناڵد تره‌مپی وه‌ك باشترین دۆستی ئیسرائیل له مێژووی كۆشكی سپی ناو بردووه و ئه‌گه‌ر جۆ بایدن ببێت به سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، چاودێران پێیان وایه ئه‌و هێنده‌ی تره‌مپ په‌سنی ره‌فتاره سیاسییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ناكات.
نەتەنیاهۆ سیاسەتی وڵاتەکەی هاوتەریبی سیاسەتەکانی بایدن کردووە
.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ نه‌بوو، ئۆباما دژی هه‌ندێك له سیاسه‌ته‌كانی ئۆرشه‌لیم بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و داوای دانوستاندنی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی ده‌كرد به شێوه‌یه‌ك كه هیچ لایه‌كیان زیانبار نه‌بن.
به‌پێی راپرسییه‌ك كه له‌ناو ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه، زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێیان وایه بایدن هێنده‌ی تره‌مپ پشتیوانی له وڵاته‌كه‌یان ناكات، بۆیه ئه‌و "جوو"انه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه چوونه‌ته‌وه ئیسرائیل به توندی پشتیوانی له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن.
ئیتان گیلبووا پسپۆڕ له پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل-ئه‌مه‌ریكا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی ساڵانێكه حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئیسرائیل له واشنتنیان هه‌بووه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئیسرائیلییه‌كان به هه‌موو بیر و بۆچوونه‌كانه‌وه هه‌وڵه‌كانی تره‌مپیان به‌رز نرخاندووه.
ئه‌و شاره‌زایه پێی وایه، چه‌توونه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئیسرائیلییه‌كان بتوانن هاوكار و دۆستێكی هاوشێوه‌ی تره‌مپ و كابینه‌كه‌ی له‌ناو كۆشكی سپی‌دا بدۆزنه‌وه.
شیمیریت میر نووسه‌ری ناسراوی ئیسرائیلی له وتارێكدا به‌ناوی "زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی بایدن" نووسیویه‌تی، زۆربه‌ی ئیسرائیلییه‌كان سه‌رباری خاڵه لاوازه‌كانی، پشتیوانی له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی پێشوو زیاتر پشتیوانی ئیسرائیل بووه.
ئه‌و نووسه‌ره ئیسرائیلییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سه‌ركه‌وتنی بایدن كاری ئیسرائیل بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی دوو حزبی كۆماریخواز و دیموكرات له كۆنگرێس قورس ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له ساڵی 2016 بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سیاسه‌ته‌كانی به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوته‌ریب كردبوو.
ناچمن شای ئه‌ندامی حزبی كرێكارانی ئیسرائیل به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "وای نێت"ی راگه‌یاندووه، له سه‌رده‌می تره‌مپ، ئیسرائیل له حزبی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی دێرینی خۆی كه له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی پاڵپشتی له هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكایه، دوور كه‌وته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هاوپه‌یمانیی تره‌مپ، واتا حزبی كۆماریخواز و مه‌سیحییه ئینجیلییه‌كان كه له لایه‌نگرانی سه‌رسه‌ختی كۆماریخوازه‌كانن، به نرخی تێكچوونی پێوه‌ندیی به‌هێزی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان ته‌واو بوو. جیا له‌مه سیاسه‌ته‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ بووه هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌هوودییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه پشتیوانی له دیموكراته‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
له كۆی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كاندا راوێژكارێكی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ وه‌ك وه‌ڵامیك بۆ ئه‌و پرسیارانه نووسیویه‌تی، راسته تره‌مپ دۆستی نزیكی ئیسرائیل بووه و كۆمه‌ڵێك بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆرشه‌لیم ده‌ركردووه، به‌ڵام دواجار ئه‌و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ددانپێنراوی هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته بووه و ئه‌وان به نوێنه‌ری خۆیانیان زانیوه.
ئه‌و راوێژكاره نووسیویه‌تی، له كۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی تره‌مپ بۆ ئیسرائیل ده‌ری كردوون، هه‌ردوو حزبی كۆماریخواز و دیموكرات له كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سندیان كردووه و پێوه‌ندی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كی قووڵ و ستراتیجییه، بۆیه گۆڕانی سه‌رۆك و هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌نگه هه‌ندێك له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئۆرشه‌لیم خاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز رووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ناوه‌ستنه‌وه.
تا ئێسته‌یش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌مه‌ریكا گه‌رموگوڕه و ویلایه‌تی پێنسڵڤانیا یه‌كلای ده‌كاته‌وه كام به‌ربژێر ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام به‌پێی راپرسییه‌كان، جۆ بایدن یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌چێت، هه‌ڵبژاردنی پێشووش ئه‌و راپرسییانه هیلاری كلینتنیان وه‌ك براوه‌ی ره‌های هه‌ڵبژاردن دیاری كردبوو و دواجار ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ كۆتایی هات.
تا ئێسته زیاد له 90 ملیۆن ده‌نگده‌ر، ده‌نگه‌كانیان له رێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه خستووه‌ته ناو سندووقه‌كانی ده‌نگدان له ئه‌مه‌ریكا و كه‌متر له سێ رۆژی تر ده‌رده‌كه‌وێت ئاخۆ تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تی ده‌مێنێته‌وه، یان ده‌بێ كۆشكی سپی بۆ جۆ بایدنی ركابه‌ری چۆڵ بكات.