پێشتر له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا به‌خۆڕایی ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌خۆشخانه‌كانی حكوومه‌ت هێنده‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت پاره له تووشبووان وه‌رده‌گرن. پزیشكێكیش هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بەرزبوونەوەی ئاماری مردن بەهۆی وەرگرتنی ئەو پارە زۆرەیە و تووشبووان ناچن بۆ نەخۆشخانە
.
گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران و داڕمانی تمه‌ن، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابووری كردووه و زیاتر 60٪ی خه‌ڵك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له كاره‌كانیان ده‌ركراون یان شوێنی كاره‌كه‌یان مایه‌پووچ بوون و داخراون، په‌یداكردنی بژێوی بووه‌ته كارێكی ئه‌سته‌م و له‌ولاشه‌وه كۆرۆنا ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون و شه‌پۆلێكی به‌هێز رووی تێكردوون.
پێشتر هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تووشی كۆرۆنا ده‌بوو، حكوومه‌ت به‌خۆڕایی چاره‌سه‌ری ده‌كردن، به‌ڵام ئێسته ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئه‌و سیاسه‌ته گۆڕاوه و هێنده‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت پاره له تووشبووان وه‌رده‌گرن.
سەرباری وەرگرتنی پارە دەفتەری بیمەی دەرمانیش قبوڵ ناکەن
.
محه‌مه‌د نه‌زمی دانیشتووی شاری مهاباده و ته‌مه‌نی 58 ساڵه، زیاد له 10 رۆژ بوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوو و رۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی به ناچار گواستوویانه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له مهاباد.
سارا حوسێنی هاوسه‌ری محه‌مه‌د نه‌زمی بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دات، ماوه‌ی سێ رۆژ هاوسه‌ره‌كه‌میان له نه‌خۆشخانه هێشته‌وه و دوێنێ ئێواره گوتیان وه‌رن بیبه‌نه ماڵه‌وه ته‌ندروستی باش بووه، به‌ڵام كاتێك چووم ناردیانم بۆ به‌شی ژمێریاری و داوای سێ ملیۆن و 750 هه‌زار تمه‌نیان لێ كردم.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، من و هاوسه‌ره‌كه‌م منداڵمان نییه و ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتمان عاره‌بانه‌یه‌كه كه محه‌مه‌د وشكه‌نانی پێ له كۆڵانان كۆ ده‌كاته‌وه، ئێمه به فرۆشتنی ئه‌و وشكه‌نانانه ژیانمان به‌ڕێ ده‌كه‌ین، بۆیه له نه‌خۆشخانه گوتم نیمانه، ئه‌وان رێ‌یان نه‌ده‌دا هاوسه‌ره‌كه‌م بهێنمه ده‌ره‌وه تا ئه‌وه‌ی كارتی بانكییان لێ وه‌رگرتم، دوو ملیۆن و 30 هه‌زار تمه‌نی تێدا بوو، هه‌موویان راكێشا و گوتیان ئه‌وی تریشتان لێ خۆش ده‌بین.
هاوسه‌ری محه‌مه‌د نه‌زمی ده‌ڵی، ئه‌وان ده‌بوو به‌پێی یاسای ته‌ندروستی ده‌فته‌ری بیمه‌ی ده‌رمانییان لێ وه‌رگرتباین و 45٪ی پاره‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاندباینه‌وه، به‌ڵام وه‌ك چۆن بۆ هه‌ر رۆژێك یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زاریان له‌سه‌ر هه‌ژمار كردبووین، ئاواش گوتیان ده‌فته‌ری بیمه بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ناخوا، به ناچار له نه‌خۆشخانه هاتینه ده‌ره‌وه.
"كێشه‌كه‌ی ئێمه له‌دوای نه‌خۆشخانه‌وه ده‌ستی پێ كرد، ئه‌وان یه‌ك تمه‌نیان له كارته‌كه‌ماندا نه‌هێشتبووه‌وه و پاره‌ی تاكسیمان پێ نه‌بوو پێی بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه، به ناچار پێوه‌ندیم به برازایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه كرد و ئه‌و هات به‌دواماندا و ئێمه‌ی گه‌یانده ماڵه‌وه". سارا حوسێنی وای گوت.
کە لە نەخۆشخانە دەرچووین پارەی تاکسیمان پێ نەمابوو بچینەوە ماڵەوە
.
وه‌رگرتنی پاره له تووشبووانی كۆرۆنا ته‌نیا له مهاباد و پارێزگای ورمێ نییه، به‌ڵكو له سنه و پارێزگاكانی كرماشان و ئیلام‌یش به هه‌مانشێوه پاره له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن، په‌یام محه‌مه‌دپوور دانیشتووی سنه‌یه و ده‌ڵێ، هه‌فته‌ی پێشوو خوشكێكی تووشی كۆرۆنا بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی سنه خه‌وێنراوه، ئه‌وانیش بۆ چوار رۆژ سێ ملیۆن و 900 هه‌زار تمه‌نیان لێ وه‌رگیراوه.
د. شه‌پۆل سارمی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له مهاباد ده‌ڵێ، هۆی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا ئێسته له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانیش وه‌رگرتنی ئه‌و پاره زۆره‌یه كه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووان وه‌ریده‌گرن.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێ، خه‌ڵك توانای دابینكردنی رۆژانه، دوو ژه‌م خواردنی نه‌ماوه، كه‌چی بۆ سێ-چوار رۆژ خه‌وتن له نه‌خۆشخانه ده‌بێ داهاتی دوو مانگیان بده‌ن به حكوومه‌ت، بۆیه ئه‌وانه‌ی تووش ده‌بن له‌به‌ر ده‌ستكورتی ناچن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مردن بۆ رۆژانه 900 كه‌س له ئێران به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، ئامارێكی هه‌ڵه‌یه و پێیان وایه رۆژانه ئاماره‌كه سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژمارانه‌یه كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له ناوخۆی ئێران‌دا كه‌م خێزان ده‌ست ده‌كه‌ون بتوانن رۆژانه سێ ژه‌م خواردنی ئاسایی بخۆن، گرانی نرخه‌كان و ئاستی داهات به رێژه‌یه‌ك له‌یه‌ك دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی كاری به‌رده‌وامیشیان هه‌یه ناتوانن رۆژانه دوو ژه‌م خواردنی ساده بۆ خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن.