پسپۆرێكی ئابووری له بانكی نێوده‌وڵه‌تی بابه‌تێكی له‌سه‌ر دۆخی ئابووری عێراق و مه‌رج و خاڵه‌كانی هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری عێراق له ناوه‌ندی برۆكینگزی ئه‌مه‌ریكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له عێراق به‌ره‌و شكست هه‌نگاو ده‌نێن.
بلێدی سیلیكو پسپۆری یه‌كه‌می ئابووری له بانكی نێوده‌وڵه‌تی
نووسیویه‌تی، له كاتێكدا عێراق به‌هۆی سامانی نه‌وته‌وه، هه‌میشه یه‌كێك بووه له وڵاته ئابووری به‌هێزه‌كان، به‌ڵام له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو به‌هۆی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت و گه‌نده‌ڵی یه‌كجار زۆر و نادادی و نه‌بوونی ستراتیجی دوور مه‌ودا، ئێسته له خراپترین دۆخی ئابووریدایه و بووه‌ته وڵاتێكی زۆر لاواز و پڕ له كێشه، ئه‌مانه كۆی كۆمه‌ڵگه و كولتوور و نه‌ریت و سیاسه‌ت و یاسا و حكوومه‌ت لێی به‌رپرسن كه له دوای 2003 ده‌سه‌ڵاتی عێراقیان گرته ده‌ست.
ئاماژه‌ی داوه، كه ڕێژه‌ی بێكاری ئێسته 46% و ڕێژه‌ی ژنان له كه‌رتی كاردا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه كه كه‌مترین كارمه‌ندی ژنیان هه‌یه و كه‌مترین ده‌رفه‌ت به ژنان ده‌درێ تا له ته‌ك پیاوان به‌شداری له بنیاتنانی ئابووری وڵات بكه‌ن، به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌یش ڕێژه‌ی پیاوان ڕوو له كه‌مبوونه، بۆیه كرێكارێكی زۆری بیانی هاتووه‌ته وڵاته‌كه و كار ده‌كه‌ن و پاره له عێراقه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان ڕه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له گوتار و رووكه‌شدا كۆده‌نگی كۆمه‌ڵگه و حكوومه‌ت و سه‌رجه‌م سیاسییه‌كانیش به نه‌ته‌وه و ئاینزا جیاوازه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه پێویسته ئاشتی و ئارامی جێگیر ببێ و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵاته‌كه بڕه‌خسێنرێ و گرنگی زۆر به كه‌رتی تایبه‌ت و ته‌واوكاری بدرێ و سه‌رچاوه‌ی داهات فره‌جۆر بكرێ و به ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێ، له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه پێشڤه‌چوونی گه‌وره بهێنرێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌مانه سه‌رجه‌میان قسه‌ی ناو كۆبوونه‌وه و به‌یاننامه‌كانن و له واقیع دا دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕ نابێ، كه پلانی بۆ داده‌نرێ و له‌باره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه گه‌نده‌ڵه‌یه كه ڕێ به هیچ گۆڕانكارییه‌ك نادات، له كاتێكدا گۆڕانكارییه‌كان دژی به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه جیا جیاكان بن له به‌غداوه كه له دوای 2003ه‌وه ڕیشه‌یان داكوتاوه و به‌ربه‌ست و كۆسپی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن و هه‌ژموونی ده‌ره‌كیش به‌سه‌ر به‌غداوه به ته‌واوی دۆخه‌كه‌ی قورس‌تر كردووه و هه‌موو پلان و به‌رنامه‌كان مایه‌پووچ ده‌بن و ناتوانن ته‌كانێك به‌و واقیعه تاڵه بده‌ن كه عێراقییه‌كان تێی كه‌وتوون و ڕۆژ دوای ڕۆژیش خراپتر و خراپتر ده‌بێت.
ئێسته هه‌مووان له ململانێدان و ده‌یانه‌وێ زۆرتر قازانج بكه‌ن
عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ململانێ و كێبه‌ركێ له‌سه‌ر خراپبوون دابه‌شبووه، كه ئه‌ویش ململانێی توێژی سیاسییه، ململانێی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه، جیاكاری كۆمه‌ڵگه‌ییش، كه ئه‌مه‌یش سروشتی پێكهاته‌ی عێراقه، ئه‌و سێ خاڵه بووه‌ته هۆی دروستبوونی توندوتیژی و كێشه به درێژایی مێژووی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ریه‌ك له لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كان هه‌وڵ بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنی داهات و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن، ئیتر ئه‌مه وایكردووه ده‌سه‌ڵاتێكی یه‌كگرتوو و داهاتێكی گشتی بوونی نه‌بێ و هه‌ر گرووپێك داهات بۆخۆی كۆ ده‌كاته‌وه.
بۆ ڕزگاربوون له‌و دۆخه سه‌خته‌یش چه‌ند ڕێیه‌ك له‌به‌رده‌م وڵاته‌كه بوونی هه‌یه، له‌وانه دووباره چاوخشاندنه‌وه به سیاسه‌تی په‌ره‌پێدان و چاكسازی بوێرانه و ڕیشه‌یی له شوێنی ئه‌و پرۆسه هێواش و پله‌به‌ندییه، كه له‌مه‌یشدا له‌جیاتی هاوپه‌یمانی حزبه‌كان، پێویسته هاوپه‌یمانی و هاوڕایی هاووڵاتی و حكوومه‌ت دروست ببێ له‌سه‌ر پرۆسه، گرفته‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌وان كرۆكی دۆخه‌كه ناناسن، كه بریتییه له خه‌ڵك، به‌ڵكو بیر له چاره‌سه‌ری كاتی ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر حكوومه‌تێكیش بۆ سه‌رده‌می خۆی ئه‌و چاره‌سه‌ر كاتییه به‌كارده‌هێنێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌رمانی برینه‌كان ناكات.
بۆیه خاڵێكی تری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر له نوێ دابڕێژرێته‌وه، كولتوور و تێگه‌یشتن و ڕۆشنبیری تاك زۆر پێوه‌سته به پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێكه‌وه، تا ئه‌و فه‌رهه‌نگه له كۆمه‌ڵگه‌كه بمێنێ كه ته‌نیا خه‌ڵك بیر له‌خۆی بكاته‌وه و ترسی گشتی دروست نه‌بێ له هه‌ره‌سی وڵات، نیشانه‌ی نه‌بوونی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی تاكه‌كانه له‌سه‌ر ئامانجێك. به‌دڵنیاییه‌وه كاتێك هه‌مووان ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن و كه‌س چاكسازی له‌خودی خۆیه‌وه نه‌كات، وڵات پێشڤه‌چوون و به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئابووری به‌خۆیه‌وه نابینێت.
بێ هاوئاهه‌نگی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات و په‌ره‌پێدانی توانای تاك ئابووری عێراق ڕاست نابێته‌وه
چاره‌سه‌رێكی تر كه زۆر كاریگه‌ر و گرنگی ده‌بێ، بریتییه له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئابووری عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و مۆدێرنانه، هه‌موو ئابوورییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له جیهان، خاڵی یه‌كه‌می بریتییه له وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر مرۆڤ و تاكه‌كان، نه‌ك له‌سه‌ر كێڵگه‌كان و سامانی سروشتی، كاتێك ئه‌و گۆڕانكارییه دروست ببێ و هه‌نگاو له‌و بواره بهاوێژرێ به دڵنیاییه‌وه ژێرخان به‌هێزتر ده‌بێ و توانای دامه‌زراوه‌كان كارامه‌تر ده‌بن و ده‌توانن وردتر كار بكه‌ن و ئامانجه ئابوورییه‌كان خێراتر به‌ده‌ست بهێنن.