بڕیاره سبه‌ی نۆ كتێبی نوێی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار غه‌فوور مه‌خمووری له هه‌ولێر بڵاو بێته‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری كتێبخانه‌ی ئاشتیش چه‌ندان زانیاری ده‌خاته ڕوو.
رێوڕه‌سمی ناساندنی نۆ كتێبی نوێی مه‌خمووری به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ئاشتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سبه‌ی دووشه‌م دووی تشرینی دووه‌م، نۆ كتێبی نوێی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی هه‌رێمی كوردستان غه‌فوور مه‌خمووری له كتێبخانه‌ی ئاشتی بڵاو ده‌بێته‌وه".
زیاتر گوتی، كه‌رنه‌ڤاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان له‌ناو كتێبخانه‌ی ئاشتی به‌ڕێوه ده‌چێت سه‌عات 3:30ی عه‌سر و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان ببێت، نووسه‌ر خۆیشی گفتوگۆ له‌باره‌یانه‌وه ده‌كات.
ئاشكرای كرد، رێوڕه‌سمی ناساندنی نۆ كتێبی نوێی مه‌خمووری، كتێبه‌كانی له‌باره‌ی /دۆكۆمێنت و مێژوویی و سه‌رۆك بارزانی و حه‌یران و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان/ ده‌بێت، له نۆ كتێب، شه‌ش كتێب كتێبخانه‌ی ئاشتی چاپ و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
كتێبخانه‌ی ئاشتی له شاری هه‌ولێر ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه كار و چالاكی كولتووری و وه‌شاندنی كتێب ده‌كات، ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به كار و چالاكی ئه‌ده‌بی و كولتووری و هونه‌ری كردووه و زۆرترین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ناساندنی كتێب له كتێبخانه‌ی ئاشتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.