شاره‌زایه‌كی ئۆتۆمبێل ئاشكرای ده‌كات كه هۆكاره‌كانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل یان سوكانی ئۆتۆمبێل زۆرن، هه‌ر له كۆنبوونی ئۆتۆمبێل تا تێكچوونی هاوسه‌نگی و شكانی پارچه‌كانی ده‌گرێته‌وه، بێگومان له‌رزینی ئۆتۆمبێل مه‌ترسیداره و له رێژه‌ی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویست به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت.
توانا ساڵح ڕۆنگۆڕ و شاره‌زای به‌شه جیاوازه‌كانی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، هۆكاری له‌رزینیش زۆرن، ئه‌مه‌یش چه‌ند هۆكارێكیه‌تی له خێراییه جیاوازه‌كاندا:
شارەزایان دەڵێن، ئەمانە سەرەکیترین هۆکارن بۆ لەرزینی سوکانی ئۆتۆمبێلەکەت
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به خێرایی نێوان ''60 تا 120'' كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا رۆیشتیت و هه‌ستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌له‌رزێت، ئه‌وا بێگومان كێشه له ویله‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه، واته باڵانسی باش نییه یان تایه‌كانت و ویله‌كانت خوار بوون.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌خێرایی ''120'' كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و زیاتر ده‌ڕۆیشتیت و هه‌ستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت یان كوشنه‌كانی كه‌وتنه له‌رزین، ئه‌وا دڵنیابه كێشه له به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه، واته باڵانس و میزانییه‌ی ویله‌كان و تایه‌كانی دواوه ته‌واو نییه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به خێرایی ''60'' كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و كه‌مێك زیاتر ده‌ڕۆشتیت، كه قاچت خسته سه‌ر ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و هه‌ستت كرد له‌رزین هه‌یه، ئه‌وا دڵنیابه كێشه‌ت له فلنجه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه یان خواربوون یان به‌كه‌ڵك نه‌ماون، جا پێشه‌وه بێت یان دواوه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به خێرایی ''60'' كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌ره‌و سه‌ره‌وه ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وته سه‌ر هه‌زه له‌زینی هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كه، ئه‌وا بزانه كه‌وا درایف شه‌فتی به‌شی ناوه‌وه خراپ بووه، واته سه‌ری گێڕه‌كه تێك چووه و پێوسته هه‌مووی بگۆڕیت.