ئه‌و پیاوه قه‌ڵه‌وه فڕه‌نسییه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه نه‌یتوانیوه بێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماڵه كه له‌لای ئه‌و گرتووخانه‌یه، بێته ده‌ره‌وه، سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار كردووه له دژی كه‌سێك كه خۆیشی نازانێ كێیه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه قه‌ڵه‌وه له شاری بربینیان له باشووری رۆژئاوای فڕه‌نسا ژیان ده‌كات و ناوی "ئالان بانابیر"ـه، به ته‌له‌فۆن له‌ڕێی كۆڕبه‌ندی نیشتمانیی قه‌ڵه‌ویی، سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر كه‌سێك كه تا ئێسته دیار نییه كێیه، تۆمار كرد گوایه ژیانی له مه‌ترسیدایه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت. ئه‌وه به‌پێی گوته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی.
ئه‌و پیاوه كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 53 ساڵ، كێشی 300 كێلۆی تێپه‌ڕاندووه. پارێزه‌ره‌كه‌ی جان كۆدۆنیس گوتوویه‌تی ئه‌و به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه ناتوانێ بێته ده‌ره‌وه، بۆیه ماوه‌ی چند مانگێكه له ماڵه‌كه‌ی به‌ند بووه، بۆیه به‌هۆی بێزارییه‌وه ئه‌و سكاڵایه‌ی تۆمار كردووه به‌ڵكو فریای بكه‌ون و له ماڵ بێته ده‌ره‌وه.
به‌پێی گوته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی، مانگی رابردوو پلانێكی بۆ دانرابوو گوایه لای پێشه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی بڕووخێنن و له‌وێوه بیهێننه ده‌ره‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌و پلانه‌یش سوودی نه‌بوو و سه‌ری نه‌گرت.
ئێسته‌یش ئه‌و پیاوه قه‌ڵه‌وه وێڕای ئه‌و كێشه زۆره‌ی، نه‌خۆشیی دڵیشی هه‌یه، بۆیه تا ئێسته بیرۆكه‌یه‌ك بۆ ده‌رچووی ئه‌و پیاوه نه‌بووه و ئه‌ویش چاوه‌ڕێی ئه‌و درفه‌ته ده‌كات تا به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی دڵی خۆش بكات.