هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ماوه‌یه‌كه گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌گی به‌ڕه‌ڵا زۆر بووه و ترسی بۆ سه‌ر ژیانی منداڵ له گه‌ڕه‌كه‌كان دروست كردووه و داوای چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی ده‌كه‌ن.
بابه‌تی سه‌گی به‌ڕه‌ڵا زۆر بووه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی دووه‌م، چیمه‌ن مه‌عرووف هاووڵاتییه‌كی گه‌ڕه‌كی مناره له شاری هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه چه‌ندان سه‌گ له ده‌وری ماڵه‌كانمان كۆ بوونه‌ته‌وه و ئێمه خواردنیان پێ ده‌ده‌ین له ترسی ئه‌وه‌ی هار نه‌بن و هێرشمان نه‌كه‌نه سه‌ر، چه‌ندان جاریش پێوه‌ندیم به‌لایه‌نی پێوه‌ندیداره‌وه كردووه، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و به‌ده‌نگ داواكه‌مه‌وه نه‌هاتوون.
ئاماژه‌ی دا، شاره‌وانی به‌منی گوتووه خۆت بیكوژه و كه له‌ناوت برد ئێمه ته‌نیا دێین و لاشه‌كه‌ی لاده‌به‌ین.
ئه‌و هاووڵاتییه گوتی، سه‌گه به‌ڕه‌ڵاكان زۆر بوونه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووین، ناتوانین وه‌ك جاران بۆ میوانی و سه‌ردان بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی جارجار هێرش ده‌به‌ن و منداڵه‌كانمان به‌رده‌وام له ماڵه‌وه‌ن، چونكه مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ژیانیان دروست كردووه.
فه‌رمان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی له هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه ده‌توانین كاتێك ئاژه‌ڵی بێ لانه ده‌مرن، كۆیان بكه‌ینه‌وه و هه‌ڵیانبگرێن و ژێر خاكیان بكه‌ین".
زیاتر گوتی، "ئێمه ناتوانین كۆیان بكه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆكردنه‌وه‌یان شه‌ڵته‌ری پێویسته، ئینجا ڕۆژانه خۆراكیان ده‌وێت، بۆ بابه‌تی كوشتن و له ناوبردنیان ئێمه ئه‌و كاره ناكه‌ین و پۆلیسی تایبه‌تیشمان نییه".
ڕوونی كرده‌وه، ئاگادارین كه بابه‌تی سه‌گی به‌ڕه‌ڵا زۆر بووه و هاووڵاتییان ڕۆژانه پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن. ئه‌م بابه‌ته پێوه‌سته به ڤێته‌رنه‌ری و لایه‌نی پێوه‌ندیداری تر.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كی به‌رده‌ست نه‌بوو.