دوای چەندان مانگ لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا، بەتایبەتی كە زۆرینەی ناوچەكان لە دووەم شەپۆلی بڵاوبوونەوەی پەتاكەن، توێژینەوەكان زانیاری زیاتر بڵاو دەكەنەوە، زانایانی رووسیا ئاماژە دەكەن ئەو كەسانەی پێڕەوی سیستمێكی خۆراكی پشتبەستوو بە رووەك دەكەن، مەترسی تووشبوونیان بە كۆرۆنا زیاترە.
تووشی لاوازیی بەرگری لەش دەبن
یەكێك لە
توێژینەوەكان، زانایانی رووسیا دووپاتیان كردەوە كە پێڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی پشتبەستوو بە رووەكخۆری و دوورخستنەوەی بەرووبوومە ئاژەڵییەكان، وا دەكەن مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بێت، ئاژانسی "نۆڤۆستی"ی رووسی بە بۆنەی رۆژی جیهانی رووەكخۆرەكانەوە، لە ژمارەیەك پزیشكی رووسیای گواستەوە، گۆشت و بەروبوومە ئاژەڵییەكان سەرچاوەی گرنگن بۆ ڤیتامینەكان كە لەشی مرۆڤ ناتوانێ تەنیا بە خواردنی رووەكی بەدەستی بێنێت، بۆیە لاوازیی بەرگری لەش دروست دەكەن و مەترسی تووشبوون بە كۆرۆنا زیاد دەكەن.
پزیشكان دووپاتی دەكەنەوە كە ناتوانرێ پارێزگاری لە تەندروستییەكی باش بكرێ ئەگەر سیستمی خۆراكی مرۆڤ تەنیا رووەكی بێت، روونیان كردەوە، نەخواردنی رێكوپێكی خۆراكی دەوڵەمەند بە پرۆتین، دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانەكان و تێكچوونی فەرمانی ئەندامەكانی لەش، ئەوەیش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكان زیاتر دەكات، لەوانەیش كۆرۆنا.