15 ساڵ به‌سه‌ر كۆچیی دوای هونه‌رمه‌ندی كوردستان مه‌رزییه فه‌ریقی تێپه‌ڕ ده‌بێت، له دوای مردنیشی تا ئێسته ئاواز و گۆرانییه‌كانی له گوێی تاكی كورددا ماون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئهیلوول، له گۆڕستانی گردی سه‌یوان-ی شاری سلێمانی، ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی ژنه هونه‌رمه‌ندی كورد مه‌رزییه فه‌ریقیی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان كرایه‌وه.
مه‌رزییه فه‌ریقیی به هونه‌ره‌كه‌ی بووه یه‌كێك له خوڵقێنه‌ره‌كانی جوانی له‌نێو ژنان
له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه وتارێك خوێنرایه‌وه كه تیایدا باس له‌وه كرا "مه‌رزییه فه‌ریقیی به هونه‌ره‌كه‌ی بووه یه‌كێك له خوڵقێنه‌ره‌كانی جوانی له‌نێو ژنان و گه‌له‌كه‌ی دا".
به‌شێك له هاوڕێ و هونه‌رمه‌ندانی تر سه‌رسام بوون به ده‌نگی به مه‌رزییه و ناسناوی "چریكه‌ی ده‌نگی ژنی شاخ" لێ نراوه.
گۆرانیبێژ "مه‌رزییه‌ی فه‌ریقی"له ساڵی 1958 زایینی له شاری مه‌ریوان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبووه، به‌ڵام دایك و باوك و كه‌سوكاری خه‌ڵكی شاری سنه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێ كردووه وله ته‌مه‌نی نۆ ساڵیه‌وه حه‌زی له گۆرانی و شانۆ بووه.
مه‌رزیه دوای ته‌واوكردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له شاری مه‌ریوان، ده‌چێته شاری سنه، له‌وێ ده‌ڕواته ئاماده‌یی و خوێندنی مامۆستایی ته‌واو ده‌كات، ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده له سه‌ره‌تادا به گۆرانیی فارسی و به گۆرانییه‌كانی فه‌تانه وه‌لیدی (گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان) ده‌ستی به هاتنه ناو دنیای هونه‌ری كرد و ناودار بوو.
مه‌رزییه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ناسڕی ڕه‌زای گۆرانیبێژ و پێشمه‌رگه و نووسه‌ری ده‌كات و ده‌بێته خاوه‌نی دوو كوڕ و كچێك، دواتر له ساڵی 1985 ده‌چنه ئه‌وروپا و له سوید ده‌بنه په‌نابه‌ر، له‌و وڵاته‌یش به‌رده‌وام ده‌بن له‌درێژه‌دان به كاره هونه‌رییه‌كانیان و چه‌ندان گۆرانی‌یان به‌رهه‌مهێناوه.
ئه‌و خوشكی گۆرانیبێژ "له‌یلا فه‌ریقییه" و ئێسته كچی مه‌رزییه "دڵنیا ڕه‌زازی"یش یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی كوردستان و به‌شداری چه‌ندان كۆنسێرتی هونه‌ری كردووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیه وه‌كو (سڵاو بۆ پێشمه‌رگه و له‌یاره‌وه ، ئه‌زیزم بۆچ تۆرای له خۆڕا، خۆشم ئه‌وێی ...هتد).
مه‌رزییه له 18یی ئه‌یلوولی ساڵی 2005 له سوید كۆچی دوایی كرد و پاش چه‌ند ڕۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.