وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر رای گه‌یاند، 59 تابووتی دارینی شوێنه‌وارییان ئاشكرا كردووه كه ته‌مه‌نیان بۆ دوو هه‌زار و 500 ساڵ به‌رله ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوێنێ شه‌موو وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر، 59 تابووتی دارینی شوێنه‌وارییان له شاری جیزه له رۆژئاوای قاهیره له ناوچه‌ی سه‌قاره ئاشكرا كردووه، ئه‌و تابووتانه ته‌مه‌نیان بۆ دوو هه‌زار و 500 ساڵ به‌رله ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زیری گه‌شتیاری و شوێنه‌وار خالید عه‌نانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاندووه، به‌رله سێ هه‌فته 13 تابووتی دارینمان دۆزیوه‌ته‌وه، له دوای یه‌ك هه‌فته‌یش 14 تابووتی ترمان ئاشكرا كردووه. ئێسته‌یش دۆزینه‌وه‌ی 59 تابووتی تر راده‌گه‌یه‌نین. هه‌موو ئه‌و تابووتانه له ناو سێ بیردا دۆزراونه‌ته‌وه.
زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌و دۆزینه‌وانه دوا ئاشكراكردن نییه كه ئێسته رای ده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵكو دڵنیاین ژماره‌یه‌كی تری تابووت له‌و ناوچه‌یه هه‌ن و پێویسته بیاندۆزینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن.
به‌پێی گوته‌ی وه‌زیری شوێنه‌واری میسر، ئه‌و تابووتانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه، ته‌مه‌نیان بۆ دوو هه‌زار و 500 ساڵ به‌رله ئێسته و بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونیی 26مین ده‌گه‌ڕێته‌وه. واته بۆ دوو سه‌ده به‌رله زاین ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌وه‌یش زیاتر ئاماژه‌ی دا، تابووته‌كان ره‌نگڕێژ كراون و به خاوێنی ماونه‌ته‌وه، له‌سه‌ریان به نووسینی هێرۆگلیفی نه‌خشێنراون. بۆیه ئه‌و جۆره ئاشكراكردنه‌یش سوودی زۆری بۆ كه‌رتی گه‌شته‌وه‌ریی میسر ده‌بێت.