ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێ، قسه و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌ته، ئه‌گه‌ر دژی ئاراسته‌ی تێكدانی حزبی قسه بكه‌ن، خراپه و ئێمه له‌گه‌ڵی نین.
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و گرووپێك له‌ناو ئه‌و حزبه، دژی حكوومه‌ت هه‌ڵوێست و كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا یه‌كێتی حزبی دووه‌مه له حكوومه‌ت، چه‌ندان پۆستی له‌سه‌ر ئاستی باڵا و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و وه‌زیره‌كان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی قسه و گوتاره‌كانیان دژی ئاراسته‌ی تێكدانی ریزه‌كانی حزبه‌كان بێت، كارێكی خراپه و ئێمه له‌گه‌ڵی نین
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م، دڵپاك تاهیر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانمان چونكه نوێنه‌ری خه‌ڵكن، ئاساییه ئه‌گه‌ر ره‌خنه بگرن، ئه‌مه گرفت له نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست ناكات.
ئه‌وه‌شی گوت، شێوازی ئیشكردنی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه‌یه، ئیتر سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك بێت، له هه‌ر شوێنێك ناهه‌قی به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزاری هه‌بوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره قسه ده‌كات، ئه‌مه په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتیش هه‌ر به‌و هه‌ناسه‌یه كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌ت و وڵاتیشدایه نه‌ك شێوازێكی ئۆپۆزسیۆنانه.
"ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی قسه و گوتاره‌كانیان دژی ئاراسته‌ی تێكدانی ریزه‌كانی حزبه‌كان بێت، كارێكی خراپه و ئێمه له‌گه‌ڵی نین". دڵپاك وای گوت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی