سلێمانی.. 16 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە

:: AM:10:07:04/10/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوودا 16 هاووڵاتی لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لە یەك هەفتەیەدا لە سلێمانی 16 هاووڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.

31 هاووڵاتی تر بریندار بوون، زیانی مادیی قورس بە 35 ئۆتۆمبێلیش گەیشتووە
ڕوون كراوەتەوە، بەپێی ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ، لە رۆژی 26ی ئەیلوول تا رۆژی سێی تشرینی یەكەمی 2020 لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 47 رووداو هاتوچۆ تۆمار كراون.

باس لەوەش كراوە، جگە لەو 16 هاووڵاتییەی گیانیان لە دەست داوە، 31 هاووڵاتی تر بریندار بوون، زیانی مادیی قورس بە 35 ئۆتۆمبێلیش گەیشتووە.

ئەو ئامارە لە كاتێكدایە بەرپرسانی هاتوچۆ زۆریی ڕووداوەكانی هاتوچۆ بۆ خێرایی لێخوڕین و پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.



وشە - رامیار جەواد