دوو كەس بە تۆمەتی سووتانی دارەکانی گۆیژە گیران

:: AM:10:54:04/10/2020 ‌
دوو كەس بە تۆمەتی سووتانی دارەکانی گۆیژە گیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ‌ كردووە، لە بوونی كەسانی تریش لێكۆڵینەوە دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری تشرینی یەكەم، سەرچاوەیەكی باڵا لە سلێمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێستە دوو كەس بە تۆمەتی سووتانی شاخی گۆیژە گیراون و ئەوەش دوای لێكۆڵینەوەی و زانیاریی ورد، لە دوای چەند هەفتە لە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگرەكە.

ئێستە پۆلیسی ئەو شارە لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان
لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئێستە پۆلیسی ئەو شارە لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدان كە بۆچی بوونەتە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە، دواتر بۆ رای گشتی ئاشكرای دەكەن.

سەرەتای مانگی ئەیلوول بەشێكی زۆری شاخی گۆیژە لە سلێمانی سووتا و زیانێكی زۆر بەر سەوزایی چیاكە كەوت، ئاگرەكەش نزیكەی چوار سەعات بەردەوامی هەبوو و بەهۆی ئاگرەكەشەوە زیاتر لە 500 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان و 12 هەزار دار بەتەواوی لەناو چوون.

لە ماوەی ڕابردووشدا لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كرد، لیژنەیەكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش بایكۆتی دانیشتنیان كرد كە پێیان وابوو بەرپرسان نایانەوێ ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا بكەن لە پشت سووتانی ئەو شوێنانە.



وشە - رامیار جەواد