کۆگایەکی تەقەمەنیی سەر بە سکراریەتی هێزەکانی 70 لە نزیک تاسڵوجە لە سلێمانی تەقییەوە، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە بەڵام تا ئێستە هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە.
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆگایه‌كى ته‌قه‌مه‌نیى سه‌ر به سكرتاریه‌تى هێزه‌كانى 70 له نزیك تاسڵوجه له شارى سلێمانى ته‌قیه‌وه و گوته‌بێژى هێزه‌كانى 70 ده‌ڵێت، ته‌قه‌مه‌نییه‌كى زۆرى تێدا بووه و به‌رده‌وام ده‌ته‌قنه‌وه، زیانى گیانىی نه‌بووه و هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ش دیار نییه.
ئه‌حمه‌د له‌تیف گوته‌بێژى هێزه‌كانى 70 به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستە كۆگایه‌كى ته‌قه‌مه‌نى سه‌ر به سكرتاریه‌تى هێزه‌كانى حه‌فتا له ناوچه‌ى تاسڵوجه له شارى سلێمانى ته‌قیه‌وه و تا ئێستە نازانرێت هۆكاره‌كه‌ى چى بووه.
ئه‌وه‌شى گوت، تا ئێستە ئه‌وه‌ى زانراوه ئه‌وه‌یه كه ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌و كۆگاى ته‌قه‌مه‌نییه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، به‌رده‌وام ته‌قه‌مه‌نى تێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و ئاگركوژێنه‌وه له شوێنى رووداوه‌كه‌ن و له هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌دان، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئاگره‌كه زۆره و به‌رده‌وام ته‌قه‌مه‌نیی زیاتر ده‌ته‌قێته‌وه.
زیاتر گوتی، دواى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه و دروستكردنى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیەتیی تەقینەوە و هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه پێکدەهێنرێت، ئێستە نازانرێت هۆكارى ئه‌و ئاگره چییه، كۆگاكه‌ش پڕ ته‌قه‌مه‌نییه و هیچ چه‌كى تێدا نیییه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى